بەهرۆز جەعفەر: پشتگیریی کردنی ئیسرائیل بۆ سەربەخۆیی کوردستان تەکتیک و تەڵەیەکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەلای کەمی ناونیشانێکی وا پێویستی بە گریمانە یاخود سەلماندنە بە ئارگیۆمێنتی باوەڕپێکراو. بۆ ئەوەش خوێندنەوەی مێژووی سیاسی ناوچەکە بەووردی بەسە. لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەوە، جوولەکە دەستێکی باڵای هەبو، لە فۆرمەڵەکردنی ڕیفۆرمخوازە عوسمانییەکاندا، لە ” ساڵۆنیک” ەوە کۆمەڵەی “ئیتیحادولتەرەقی” یان دروستکرد.
یەکەم: لە سەدەی شانزەوە جولەکەکان کە بە دەست دادگاکانی تەفتیش ەوە لە ئیسپانیاو وڵاتانی دونیا بەگشتی بواری هەناسەدانیان نەمابو، هاتنە ناو دەوڵەتی عوسمانیەوە. سوڵتان سولێمانی قانونی یان لە خشتە برد، لەو دواییە چوونە بن دەستی سوڵتان عەبدولحەمیدەوە کە بچێتە بەرەی ووڵاتانی میحوەرەوە و دژی هاوپەیمانان بجەنگێ، ئەوەبو هاوپەیمانان سەرکەوتن و، دەوڵەتی عوسمانی کەوتە گیانەڵڵا، یەک تۆزی مابو تورک لە مێژوو جوگرافیادا بسڕێتەوە، ئەتاتۆرک یان فریاخست، ئەتاتۆرک تەنها ئەفسەرێک بو لە کۆمەڵەی ئیتیحادولتەرەقی.
دووەم: جوولەکەکان دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی نەخۆش کەوت، چوون هانی کەمینەکانی ئەو ناوچەیەیان دا ، داوای سەربەخۆیی بکەن، بۆ نمونە ئەرمەنەکان جوولەکەکان و ماسۆنیەت لە لایەکەوە هانیان ئەداو پاڵپشتیان بون سەربەخۆیی ڕابگەیەنن، لە لایەکیش خۆیان نفووسیان لەناو دەوڵەتە عوسمانیە نەخۆشکەوتوەکەدا هەبو (بۆ نمونە کوڕی مستەفا پاشا بەئاشکرا ماسۆنی بو، زۆری تریش) ئاگریان بۆ ئیبادەکردن و قڕکردنی ئەرمەنەکان خۆش ئەکرد، ئەوەبو ساڵی (1915- 1916) نزیکەی ( 1،5) ملیۆن و نیوێک ئەرمەن لەژێر ڕکێفی عوسمانەکاندا ئەژیان، (1،5) یەک ملیۆن و دوسەت هەزاریان تیاچوون و جینۆساید کران (جا حکومەتی تورکیا ئەزانێ ئەڵێ چی، بۆیە دوێنێ گوتیان پاڵپشتی ئیسرائیل بۆ کورد تەڵەیەکە).
ئێستاش، ڕاوێژکارەکانی دەوروپشتی سەرۆک دڵی خۆیان وا خۆشکردووە کە سعودییە و ئیسرائیل ڕێککەوتون دەوڵەتێ بۆ کورد دروست بکەن، چونکە بەڵای ئێران و تورکیایان لە کۆڵ ئەبێتەوە…(ئینسان نازانێ پێ بکەنێ یان بگری).
وە هەر بۆ زانیاریتان ئەز جگە لەوەی نامەی ماستەرەکەم سەبارەتە بە عیلاقەی تورکیاو ئیسڕائیل، سێ توێژینەوەی کریدیت یشم بڵاوبۆتەوە بە ئینگلیزی، یەکێکیان لە هارتس ی ئیسرائیلی لە نۆڤەمبەری (2016) دا بایەخی پێدرا.
شت زۆرە کە ڕای گشتی لەسەری ڕابچەڵێکێنین، لەوە زیاتر نامەوێ دژی ڕیفراندۆم بم، یەکەمین دیبەیتی ئاکادیمی ئینتەردیسپلینەرانە لە کوردستان سەبارەت بە ڕیفراندۆم ئینستیتیوتی ئێمە لەگەڵ زانکۆی چەرموو کردی.تاکە هۆکارێک بۆ دروست نە بونی دەوڵەتی کوردستان و سەر نەکەوتنی ڕیفراندۆم بریتییە لە نوخبەیەکی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت