کاوسێن بابەکر: دەکەواتە سەربەخۆیی ڕابگەیەنن!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وتمان ڕیفڕاندۆم یەکڕیزی و زەمینەسازی پێویستە. ووتمان لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەکەو ووڵاتانی دەرەوە بکەونە گفتو گۆو، هونەری دیبلۆماسی و دروستکردنی لۆبی. کەچی گوێتان نەدایەو، دەرکەوت ئەمانە هیچ نەکراون یان بەسەر پێیی و کرچ و کاڵی کراون. ئەوەتا ئەردۆگان دەڵێ: هیچی لەگەڵ ئێمە باس نەکردووە. دەریش کەوت هیچ دۆستمان بۆ سەربەخۆیی نینە، تەنها دۆستمان بۆ شەڕی داعش هەیە. زیاتر لە هەزار پێشمەرگەی قاڕەمانمان شەهید بوو، بۆ ئابوری و بازاڕو بازرگانی نەوت دۆستمان هەن، ئەویش هەڕەشەی گرتنەوەی بەلوعەکە دەکەن!
حکومەت و پەرلەمانی عێڕاق وەک سەددام لەوێ بێت بڕیاریکی 13خاڵیان دەرکرد. لەوە گەڕێ کە پێچەوانەی بنەماکانی حکومەتێکی فیدڕاڵیەو، پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤەو، هێندێکیان پێچەوانەی دەستورو یاساشن. زۆریان هەر جێبەجێ نابن و لەسەروی دەستەڵاتەکانی ئەوانن، مەگەر شەڕ هەڵگیرسێنن. وەک داوایان کردووە، پێشمەرگ ئەو شوێنانە چۆڵبکات، کە بەخوێن لەداعشی وەرگرتۆتەوە!
ئەی ئەگەر سەربەخۆیی ڕابگەیەنین چی دەبێ؟ ئەرێ هیچ کارێک ماوە دژی هەرێم بیگرنەبەر؟ هەر ئەو 13خاڵەنین، کە دژی ئێمە کاریان پێبکەن؟ بەڕاست هیچ شتێک هەیە دژی ئێمە بۆیان بکرێ و نەیانخستبێتە بەرنامەی کارەوە؟
دەکەواتە کورد دەڵێ: شەڕو نیوەشەڕ هەریەکن، وەرن ناکۆکیەکان وەلانێن و ئەنجومەنێکی سەرکردایەتی هەرێم لەهەموو لایەنە سیاسیەکان پێکبهێنن و، حکومەتیکی فریاکەوتن دروستبکەن و سەربەخۆیی ڕابگیەنن. دڵنیابن کێشەکانیش هەر ئەوانەدەبن، کە ئێستا بەرەو ڕوومان بوونەتەوە!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت