هیوا ئەحمەد: ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا و کوردستان و بەراوردێکی هەڕەشەکان!

هەرێمی کەتەلۆنیا کە لە ساڵی 1978 وە لە چوارچێوەی ئیسپانیادا مافی ئۆتۆنۆمی هەیە و حکومەتی ناوەندی کە سەربە ئەوروپای لانکەی دیموکراسی و مافی مرۆڤە، هەمیشە دژ بە مافی ریفراندۆم و جیابونەوەی ئەم هەرێمە بوە.
ئەمرۆ کەتەلەۆنیەکان بۆ وەڵام بەو پرسیارە: “کەدەتەوێ کەتەلۆنیا ببێتە کۆمارێکی سەربەخۆ یان نا” ڕویانکردە بنەکەکانی دەنگدان بەڵام ئەو بنکانەی کە لە لەلایەن پۆلیس و دەزگا ئەمنییە نهێنیەکانی حکومەتی مەدریدەوە چواردەوریان بە پۆلیس تەنراوە و دەرگاو پەنجەرەکان شکێنراون و سندوقەکانی دەنگدان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە دڕندانەترین شێوە دژی دەنگدەران دەوەستنەوە و ڕێگە لەدەنگدانیان دەگرن!
ئەمە ئەو وڵاتەی لانکەی دیموکراسیی و ئازادی ومافی مرۆڤەیە کە هەر لەسەرەتاوە دژ بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی کەتەلۆنیەکان بوە و چەندین هەڕەشە وگوڕەشەی سیاسی و ئابوری کردەوە تا گەیشتوە بە بەکارهێنانی هێز بۆ هەڵوەشاندنەوەیی و ئەنجام نەدانی ریفراندۆمەکە.
ئەمە کاردانەوەی ئیسپانیایەکی دیموکراسییە لەبەرامبەر دانیشتوانی هەرێمێکدا کە دەیانەوێ مافێکی خۆیان کە دەنگدانە لەسەر پرسێک پیادە بەکەن، بەریتانیای دیموکراسیش هیچ درێغی نەکرد لەبەکارهێنانی ترس و فشاری ئابوری و سیاسی وکۆمەڵایەتی لەبەرامبەر سکۆتلەندیەکاندا کاتێک ڕیفراندۆمیانکرد، کەواتە دەبێ وڵاتێکی شۆڤێنی عەرەبی دیکتاتۆر و حکومەتێکی ناوەندی فاشیست و ئسلامی شیعی و تایەفەگەری چ هەڵوێست و کاردانەوەیەکی دڕندانە و فاشیستانەی هەبێت لەبەرامبەر ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و خواستی جیابونەوەی کوردساتان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا!
قسەم لەوە نییە کە بۆ مەبەستێکی سیاسی وحیزبی دیارکراو نەتەوێ تێبگەیت و ڕیاکاریانە خەریکی چەواشەکاری بیت، بەڵام ئەوە زۆر سادەیە کە لەوە تێبگەیت کە حکومەتی عێراق نە لە ڕابردودا وە نە لە ئێسا و داهاتوشدا هیچ کات ڕێگەنادات بە خۆشی وبێ هەڕەشە وگوڕەشەکردن بهێڵێت کوردستان ڕیفرادۆم بکات و جیابێتەوە!
ئەمە حاڵی هەموو حکومەتە سەردەستەکانە کە بەزۆر و بەزەبری چەک ناوچەیەک و دانیشتوانەکەیان خستۆتە ژێر قەڵەمڕەوی دەسەڵاتی خۆیانەوە ئەویش لەبەر ئەوەی کە بەرژەوەدنی سیاسی و ئابوریان لەو ژێردەستەیی و هێشتنەوەیەدا هەیە. هەرێمی کەتەلۆنیا جگە لە هەڵکەوتە جوگرافیەکەی لە 17% ئابوری ئیسپانیا پێکدەهێنێت و مەڵبەندێکی ئابوری گرنگە هەر لەبەر ئەم هۆکارە حکومەتی ناوەندی ئیسپانیا زۆر دڕندانە بەرەوڕوی ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیەکان دەبێتەوە. هەرێمی کوردستان جگە لە هەستیارییە سیاسی و جوگرافیەکەی لەبەرامبەر وڵاتانی عێراق، ئێران، تورکیا و سوریادا وە هەبونی خودی کێشەی کورد لە خودی ئەم وڵاتانەدا، لەهەمانکاتدا سەروەت وسامانێکی نەوتی و گازی گەورەی تێدایە و حکومەتە چاوچنۆک و سەرکوتگەرەکانی ناوەند و دەوروبەر چاویان تێبڕیوە. هەر بۆیە هەر کەسێک ئەلف وبێیەک لە سیاسەت بزانێت و خۆی لە گێلی نەدات ئەوە دەزانێت کە ڕیفراندۆم و جیابونەوەی کوردستان هیج کات حکومەتی شۆڤێنی و فاشیستی عێراق ئەوە قبوڵ ناکات و ئەوەی بۆی بکرێت لەبەکارهێنانی هێزی سەربازی و هەڕەشەو فشاری سیاسی وئابوری و دیبلۆماسی.. درێغی ناکات. سەرئەنجام ریفراندۆم و جیابونەوەی کورستان دەبێت بەسەریدا فەرز بکرێت و بکرێتە ئەمری واقیع.

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies