تێکۆشەر حوسەین: پەرلەمان و دیموکراسیەت لە 12 ی ئۆکتۆبردا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێ نەوشێروان مستەفا لە16 ـ نیسانی 2009 بۆ ڕۆژنامەی ( شرق الٱوسط ) ی لەندەنی لێدوانی دا سەبارەت بەشداری کردنیان بە لیستێکی تازە و جیاواز لە تەواوی پارتە سیاسیەکانی تر بۆ نێو پڕۆسەی هەڵبژاردن لە 25-09-2009 .
بۆیەکەم جار بوو پڕۆسەی سیاسی لە هەرێم پێ بنێتە نێو قۆناغێکی جیاوازەوە ، ئەویش دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن و یاخوبونێکی مەدەنیانە بوو ، ئامانجیش لێی گۆڕینی سیستم و چاکسازی بوو لە تەواوی سێکتەرەکانی حوکڕانی لە وڵات .
دوای قۆناغی دروست بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و چاودێر بەسەر حکومەتەوە بزووتنەوەی گۆڕان لە یەکەمین کۆنگرەدا کە لە 26-12-2013 دا بەسترا ، بڕیاری دا بۆ خولی داهاتوو بە پڕۆژەی ” بەرەو دەسەڵات ” بێنە نێو پڕۆسەی هەڵبژادنەوە ، بۆ ئەوەی لە ڕێی حکومەتەوە بۆ قۆناغی دووەم کە گرتنە دەستی دەسەڵات بوو ئەویش گرتنە دەستی دەسەڵات بوو کە خۆی لە چەند وەزارەتێک بینیەوە بۆ ئەوەی بتوانن دەسکەن بە ڕێکخستنەوەی دامەزراوە حکومیەکان لەڕێی کار و پڕۆژەکانیانەوە .
هەروەها لەڕێی پەرلەمانیشەوە چاودێر بن بەسەر ئەدای حکومەت و گومرگ و خاڵە سنوریەکان و نەوت و سامانی سروشتی و عقودەکانی تایبەت بە قوت و دات و بژێوی خەڵک و مووچە و بودجە .
ئیدی دەسەڵات بە کەمتر لە ساڵێک تێگەیشت کە فیعلەن هێزێکی تازە هاتوە دەیەوێت هەرێم بە موئەسەسە بکات ، دەیەوێت دەسەڵاتی حزب لە حکومەت جیا بکاتەوە ، هێزێکە هاتوە دەیەوێت حزب ئاوت بکات لە ناو حکومەت هێزی پێشمەرگە بەچەند قۆناغێک ڕێک بخاتەوە چیتر لە ژێر فەرمانی حزبدا نەمێننەوە ، هێز و دەسەڵاتەکانی حوکمڕانی هەمووی بێتەوە پێگە ئەسڵی یەکە ، لە بری ئەوەی حزب وەسیلەیەک بێ بۆ بە تاڵان بردنی داهاتی ووڵات ، لە بری ئەوەی لە ڕێی چەند کۆمپانیایەکی حزبی بە برا بەشی وڵات بۆ خۆیان مۆنۆپۆڵ بکەن ، ئەبێ حکومڕانی ڕاستەقینە دەسەڵاتداری ڕاستەقینە و کارا بێ .
گۆڕان ئەیەوێت بە پشت بەستن و سود وەرگرتن لە حکومڕانی وڵاتە تەواو دیموکراسیەکان سیستمێکی تازە پیادە بکرێ لە وڵات کە خۆی لە سیستمی پەرلەمانی دەبینێتەوە ، ئەیەوێت شکۆ بۆ تەواوی دامەزراوە شەرعیەکان بگێڕێتەوە و لە ژێر هەیمەنەی حزب بێتە دەرەوە ، دەستورێکی دیموکراسی باڵا دەست بێ بۆ هەریەک لە دەسەڵاتەکانی ( یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری ) نەوەک شەخسی قائد دروستکات و دەستاو دەستی سیستمی پاشایەتی بکات بە میرات بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئەمانە نەهج و بەرنامە و پڕۆژەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بوون ، ئیدی بە کەمتر لە ساڵێک ئەو هێزە سیاسیە لە ڕۆژێکی ڕەش و خیانەت و کودەتا بەسەر دیموکراسیەتدا لە 12 ی ئۆکتۆبەردا لە پەرلەمان و حکومەت بە بڕیارێکی حزبی نێردرانە ماڵەوە ، ئێستا دوو ساڵ تێپەڕ دەکات بەسەر کودەتاکە ، لەو ڕۆژەوە ( دیموکراسیەت ) لە هەرێم نەک هەر کەوتبێتە ژێر پرسیارەوە بەڵکو ئەویش دەمامکی خۆی فڕێ دا و پەردەی لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی خۆماڵیش هەڵماڵی .

ـ ژمارەی دیمانەکەی نەوشێروان مستەفا بۆ ڕۆژنامەی شرق الاوسط 11-92

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت