دکتۆر کەمال میراودەلی: بۆ جاشە دەوڵەتبازەکانی بنەماڵە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

با ئەو بۆش و خۆفرۆشانەی باسی دەوڵەت و سەربەخۆیی دەکەن، پێمان بڵێن: چی کرا بۆ قوربانیانی ئاشبەتاڵ، بو قوربانیانی هەکاریی، بۆ قوربانیانی شەری نێوخۆی ئیبراهیم خەلیل و برسییکردن، بۆ قوربانیانی ئەنفال، بۆ قوربانیانی 31ی ئاب، بۆ قوربانیانی شەری بنەماڵە دژ بە پەکەکە، بۆ قوربانیانی جینۆساید و ئەتککردنی شەنگال، بۆ خێزانی شەهیدانی شەرێ داعش،
کوردی عێراق لە زەمانی عەبدولکەریم قاسم هەموو مافیكی هەبوو، بارزانی بۆ دوژمنایەتی زێباریی و هەرکیی و سورچییەکان و بە نۆکەرایەتی بۆ ئێران و دوایی ئیسرائێل شەڕی جەتەگەری خێڵەکی بەرپاکرد.
دوایی وەک سەرکردەیەکی نەتەوەی عەرەب سەددام خۆی بەجددی ویستی چارەسەری کێشەی کورد بکات، تا بێ گرفت کار بۆ یەکێتی نەتەوەی عەرەب بکات. بە بێ ئەوەی بارزانی بزانێ حوکمی زاتی چییە وتی: مادام ئەمە ئامانجی پرۆگرامی حیزبەکەتانە حوکمی زاتیتان دەدەمێ. من ئەو وەختە لە بەغدا قوتابی بووم و ئاگادری هەموو ئەمە بووم.
ئەو چوار ساڵە کورد گەروەترین پێشکەوتنی سیاسیی ڕۆشنبیریی ئابووریی کۆمەلایەتی بینی، حوکمی زاتی سەددام لەو قۆناغەدا هیچ عەیبێکی نەبوو.
دیسان بە فیت و نۆکەرایەتی بۆ ئیسرائیل و ئێران و ئەمریکاو، تەنیا و تەنایا بۆ بەکارهێنانی کورد بۆ لاوازکردنی عێراق نەک مافی کورد، چونکە ماف بە خیانەت و خۆفرۆشیی بەدەست نایە، بارزانی بەناوی حوکمی زاتی حەقیقی هەرچی دەزگا و زانکۆ و هێز و زەی مەدەنیی و ئیداریی ورۆشنبیریی و زانستیی کوردی باشوور هەبوو ڕایکێشا بۆ شاخ. و کردنیە ڕەهنی یارمەتی شا و ئێران و ئیسرائێل و بە شووی دان، ‌هەموو دەسکەوتەکانی چوارساڵەی ئاشتیی و ئازادیی لە بنەوە لە ڕەگ هەڵکێشان.
خۆم یەکێک بووم لەوانەی دوای بۆمبابارانی قەلادزە بەهۆی گواستنەوەی تاوانکارانەی زانکۆی سلێمانی چوومە شاخ و بوومە جاشی ساواک و شا. بەڵام زوو بە نەعلەتم کرد و دەرسم بە قوتابیانی ئاوارە دەوتەوە لە ئۆردۆگای رەبەت، دڵنیام زۆر قوتابی خۆشەویستم ماون و ئاگادارن.
ئەوە بوو کە شاو ئیسرائیل ئیمەیان فرۆشت لە ماوەی 24 سەعاتدا 200 هەزار پێشمەرگەو هەموو ئیدارەی بارزانی لە شاخ و ناوچە رزگارکراوەکان هەرەسی هێنا. سەدان پێشمەرگە خۆیان کوشت و، سەددام بە ڕەسمی رایگەیاند 20 کیلۆمەتر لە تەواوی سنووری کوردستان وێران و جۆڵ دەکا. ئەوانی گەرانەوە ناردران بۆ سەحرای جنوبی عێراق. ئەمە سەرەتای پرۆسەی ئەنفال و جێنۆساید بوو.
کە تاڵەبانی- ش بە ناوی شۆرشی نوێ وە دیسان بە هاوکارzی ئێران و پاسداران شەریی بەرپاکرد و لەگەل بارزانی بوونە یەک بەرەی ئێرانیی، ئەم جارە هەلەبجەو ئەنفالیان تووش کردین 4000 شارو گوندمان وێران بوون. لەوانە شاری دڵم قەڵادزە، و 182000 مرۆڤمان زیندەبەچاڵ بوون.
شەڕی نوێ ئەوەیە یەک تەقە نەکەیت یەک مرۆڤ بە کوشت نەدەیت بە عەقڵ و سیاسەت بیبەیەوە نەک ببیە ئەداتی خۆکوژی ئەوانەی عەقڵ و سایسەت دژی تۆ بەکاردێنن.
بۆ کەس ناپرسێ یان کەس ویژدانی نییە باس بکات چێ بە سەر ڕیفراندۆمی 2005 هات؟ چۆن من ملێۆنێک و 700000 ئیمزای ڕیفراندۆمم بۆ سەربەخۆیی گەیاندە نەتەوە یەکگرتۆکان و بەڵێنی ڕیفراندۆمی رەسمی و دوایی پشتگیری بەریتانیام وەرگرت، تاڵەبانی رێگەی لێگرتم و یەکێتی گەمارۆی لە سەر دانام؟ کوا بۆ لەو هەموو ڕۆژنامەنووس و نووسەرە بەشەرەفانەی یەکێتیی کەسێک نییە ئەم ڕاستییانە باس بکات؟ بۆ لێژنەی ڕیفراندۆم لە سلێمانی کاک هەڵکەوت عەبدوللا بۆ نموونە ویژدانی خۆی ئارام ناکاو باسی ناکا چۆن کون بە کون لە سلێمانی هەڵدەهات تا نەمبینی و کۆبوونەوەی لیژنەی ڕیفراندۆمەکە داوام کردبوو ڕێک نەخات؟ تەنانەت شێرکۆ بێکەسی شاعیری هاورێم بۆ خاتری تاڵەبانی دژم وەستاو لە داخا شیعڕێکی هەجووی توندم لە دژی نووسی کە پێم جوان نەبوو بلاوی بکەمەوە.
بەڵێ من ئەوسا بە بێ تەقە سەربەخۆیی کوردستانم بەرامبەر حکەومەت و دەولەتی عێراق، کە نەمابوو تا لێی بترسین یان پرسی پێ بکەین مسۆگەر کرد.ئ ەوان بۆ خۆفرۆشتن، بۆ پارەو پۆست، بۆ بنەماڵە دروستکردن، گەرانەوە بۆ بەغداو دژایەتی منیان کرد. سەدان بەڵگەم بۆ ئەمە هەیە و بلاویان دەکەمەوە.
بۆ هیڕۆ خان و کاک کۆسرەت و مەلابەختیار و قادری حاجی عەلی کە ئاگادارم کردن لەمە، باسی ئەمە ناکەن؟
ئیستاش میللەتی برسی، بێ نان ، بی پشتیوان، ىێ سەرمایەو ڕێگای بازرگانی، بە قسەی بۆش و فیشاڵی جاشەکانی بنەماڵە، دەیانەویت دیسان ئەوەی 26 ساڵە بە برسێتیی و خەم و هیوا دروستمان کردووە، و ئەوەی هەشە بیدۆرێنن ئاخر بەچی؟ چۆن؟ کە دنیات دژ بێ؟ حەمام رەنگە بە تڕ گەرم بێ بەڵام تۆپ و تەیارە بە تڕ ناشکێت بۆ خوین و فرمێسکی هەژاران هێندە لاتان هەرزانە دوای ئەم هەموو کارەساتانە.
سایسەت بە دیپلۆماسی و عەقل دەکری، بە دیناسۆرانی جەهالەت و گەندەڵیی و دزیی و داوێنپیسیی ناکرێ، بە هەڕەشەی سنووری خوین و مەیدانی جەنگ لە لایەن خائینانی خۆپەرستەوە ناکرێت. فەرموون پالەوانانی دەولەتی بنەماڵە وەلامی ئەم خوشکە و هەزارانی وەک ئەو بدەنەوە؟
فەرموون نان و خۆراک و نەوت و پۆشک و ئەمان و کەرامەت بۆ هەژارانی میللەت زامن بکەن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت