لاوک کونجرینی: ڕەوشێکی ناجۆر هەست پێدەکەم!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 لە 25-09 دا بەهۆی ئەوەی بەرزانی و یەکگرتوو و یەکێتی سوور بون لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆم، ڕەوشێک هاتە ئاراوە، کە دەکرێت خوێندنەوەیەکی خێرای بۆ بکرێت.

بەهۆی سووربوونی بەرزانی  و لایەنەکانی هاوڕای لەسەر پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، جیهان چووە بەرەی دژ بەم بڕیارەو ، تەنانەت زۆربەی کوردی باشوریش بەم ئالەت و ئامادەکارییە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕێفراندۆمدا نەبوون. هەرچەندە گزیی سەر سندوقەکان بووە هۆکاریی گۆڕینی ڕێژەی ئەنجامەکە، بەڵام بۆچوون و هەڵوێستەی جیهان و ناوچەکەی نەگۆڕا، بەڵکوو بەردەوام بوون لەسەر ڕەتکردنەوە و پەرچەکرداریی دژ.

کردەو ئەنجامی ڕێفراندۆم، بەغداد و ئێران و تورکیای خستە سەر مێزیی هاوکۆکی و بڕیاردان، ئەمەش هۆکار بوو بۆ سڕکردنی ناکۆکیەکانیان و بڕیاردان لەسەر ئاراستەیەک.

دوای ئەوەی ئەنکەرەو بەغداد و تاران کەوتنە جمجوڵی سیاسی و دواتر بڕیاردانی سزای ئابووری بەسەر هەرێمداو، قسەش لە سەر بەکارهێنانی هێزیی سەربازیی دەکرێت.

جموجۆڵەکان خێرا گوزەر دەکەن، لەوە دەچێت نمایشە سیاسی  و سەربازییەکان هەروا نەمێنێت و گۆڕانکاریی بەسەردا بێت. بەبۆچوونی من ئەوها هەست پێدەکرێت:

1- یەکێتی و پارتی وا ڕێکەوتبن دوای ئەنجامی ڕێفراندۆم، ڕەوشەکە بە جۆرێکی ترسناک گۆڕا و ڕۆژئاوا و ئەمریکا سەیرکەر بوون، ئەوا یەکێتی گێڕەکەی بگۆڕێت و ببێتە هەوێنی پاراستنی زۆنی زەرد.

2- یان خوودی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم تەڵەی دوو لایەنانە بێت:

A- وەک بەرنامەی ئەمریکا، بەدەست هێنانی ئالەتەکانی گەرمکردنی ململانییەکانی ئێران و تورکیا لەسەر خاکی هەرێم بۆ جەنگێکی خوێناویی.

B- داخوازییەکانی کورد هۆکار بێت بۆ دابەشکردنی عێراق بۆ سێ ناوچەی کۆنفدرالی لە ئێستادا. بەمەش تا سنورێک باڵادەستی ئێران لەناوچەی کورد و سوونەی عەرەب دوور دەخرێتەوە.

ئەگەر ئەمانە ڕوویان نەدا، ئەم تەڵەیە، دەکرێت بووترێت هی یەکێتی یەو بەپاڵپشتی ئەمریکا بۆ لابردنی بەرزانی و کۆتایی هاتنی حوکمی بنەماڵەی بەرزانی لە هەرێم، چوونکە جموجۆڵەکانی دکتۆر بەرهەم و شاسوار عەبدولواحید، کە دوو کەسایەتی نزیک لە ئەمریکان، ئەوەمان پیدەڵێت: ئەمریکا هەمان سینارۆی ئەفگانستان لەهەرێمدا دووبارە بکاتەوە، کەنفتە سیاسییەکان وەلا بنێت و، فۆڕمی نوێی کەسایەتی و حیزبی بێنێتە ئاراوە.

 بۆچوونی هێنانە ئارای فۆڕمی کەسایەتی و حیزب، دیسانەوە دەکرێت لەڕێی پیلانێکی داڕشتەوە ئەنجام بدرێت و، یەکێتی سیاسەتی بەرامبەر ئەنجامی ڕێفراندۆم بگۆڕێت و ئۆباڵەکانی بخاتە ئەستۆی پارتی و یەکگرتو و باڵێكی ناو حیزبەکەی خۆی، وەک لە وتارەکەی  12-10 ی کوڕە گەورەی تاڵەبانی ( باڤڵ) ئاماژەی دا بە دەرهاویشتە ترسناکەکانی ئەنجامی ڕێفراندۆم، ململانییەکان زیاتر چڕ ببێتەوە تەنها لە نێوان حکومەتی عێراق و زۆنی  زەرد، بەمەش پارتی و بەرزانی توشی ڕیسوایی سیاسی بکرێت.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت