نەبەز جەلال: کوردبونێکی نوێ.

گەر ئێمە چاو دانەخەین و گەورەتر لەبزواندنی سۆزی خەفەکراوی نەتەوەییمان، لە دۆخەکە و ڕابوردووی پێکهاتە بەتوانای هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ببینین.
بێشک دەگەینە مێژوویەکی پڕ جوڵەی سنوردار و جۆری سەرکەوتنی پاڵپشت و شکستی نێوخۆیی لەململانێی هێزی ئەو لایەنانەی گۆڕەپانەکەیان بۆ خۆیان قۆڕغ کردبو بەناو و هۆکاری ڕەوایەتی شۆڕش و شاخ و خەبات و بووبونە بڕیاردەر و دەمڕاستی خۆڕسکی مشت بەچەکی بۆماوە شۆڕش بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە.!
لێرەوە بە بیرمان دێتەوە کەکورد هەمیشە بەدۆخێکدا تێپەڕیوە لەڕۆڵی کەسی کارەکتەری بەکاربەر و شوێن جێیی بەرکەوتنی جەنگ و ململانێی بەرژەوەندیەکانی ناوچەکەی زیاتر نەبینیوە.
بێگومان هۆکار و خواردنێکی هەمیشەیش بوە بۆ مانەوە و راگرتنی سەنگ و کێشی هێزی زلهێزکان لەبازنە دیاریکراوەکدا بۆ خودی دوژمنان، لەپاڵ بەجێگەیاندنی خواست و ویستیاندا، ویستی کەسی سەرانی شۆڕشی بەناو کوردستانیشیان لە باوەش و ئەستۆ گرتوە بۆ یەکلایکردنەوە و وازیکردنێکی بێ ئەرزشی، کورد شکێنانە کەتێیدا بەردەوام گەلی کوردیان کردۆتە قوربانی و سەرکردایەتیەکەشیان کردۆتە کۆڵەوژی دەست بۆ کورەی پڕ جۆش و خرۆشی ئاگرین و ململانێکانی خۆیانیان پێخۆشکردووە.
بەکورترین کاتیش لە ڕێگەی ئەم جۆرە شێوازی چاوبەستنەی خەڵکەوە توانیویانە بجەنگن و بگەن بەمەرام و پلانە شاراوەکانی ناخی خۆیان و بەرژەوەندییە ترسناکە باڵاکانییان لە دەرەوەی گشت پرەنسیبە ویژدانی و ڕەوشتیەکانی رێزدانان و ئەژمارکردنی بەرچاوی کێشە راستەقینەکەی خەڵکی کوردستان بۆ دۆزی کورد کە خەڵکەکەی وەک میللەت باوەڕی بوە تەنها شەڕی مانەوە و پاراستنی بونی نەتەوە و نیشتیمانی کردوە بۆ گەلەکەی.
ژیانی ئێمە لە جەنگە خوێناویەکانی هەڵەبجە و ئەنفال و ژێردەستەیی زوڵمی داگیرکەرانی کوردستان، لە دوایشدا گێژاوی گەمەی سیاسی و ئازاری شەڕی ناوخۆ و ماندوبون و شەکەتی ڕێگای دوری خەباتی پڕ چەرمەسەری و قوربانیەکانی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بەئازادی و بونی ئومێدی گەورە بەژیان و ئاسودەیی و خۆشبەختی، چانسی گەورەی دەسەڵاتداران بو بۆ دەربازبون و چاوپۆشی کردنیان و ئەمەش بو لێبوردەیی بەخشیە تاوانباران و فایلدارانی گشت ئەو کەیسە قێزەونانەی لەڕابوردوی مێژووی سیاسی شۆڕشی کوردا ڕویاندابوو، کە پاساوی زۆرمان بۆکردنە هۆکاری ئەم لێبوردەییەو نەمان توانی بیکەینە هۆکاری گواستنەوە و پاکردنەوەی شۆڕشی خەڵکی کوردستان بۆ دروست بون و ژیانەوەی لەقۆناغێکی جیاوازتر بۆ هەستانەوە و دەربازبون لە مۆتەکەکانی ڕابوردوو.
هەرچەندە دوا شکستی بەلاداکەوتنە ترسناک و قێزەونەکەی ئەمجارەی ململانێکانی ناوچەکە وهەرێم بۆ خەڵکی کوردستان نەک هەر نامۆ نەبوو بگرە بە پێچەوانەوە لای زۆرینەی خەڵکەکەی هەرێمی کوردستان بەچنینەوەی کۆی بەرهەمە چەوتەکانی دەسەڵاتی سیاسی و قۆرغکاری تاک ڕەویانە و دزینی سامانی نیشتیمانی و پەیڕەوکردن و خوڵقاندنی سیاسەتی کاریکردە و ملدان و ملکەچکردنی خەڵکەکە بەم سیاسەتە بونە هۆکاری خۆپارێزی و خۆپاراستن لەو ویستە شەڕانگێز و خوێناوییەی خەڵکی کوردستان پێشتر لەگەڵی ژیابوو لە ئەزمونی 31ی ئابی 1996 دا.
خۆسەپاندنیان بەهێزی چەکی خوێناوی و پارەی دزراوی میللەت وەک دوو بەرژەوەندی خوازی بنەماڵەیی بەسەر تەواوی خواستەکانی خەڵکی کوردستاندا ببوە پاساوی پاراستنی دۆخی هێمنی و پێکەوەژیان و قبوڵکردنی بەرچاوبو بۆ چنینەوە وسەلماندنی ئەوڕاستییە کەوتە بەرچاوانی هەموان و بوە داڕمان و لەدەستدانی بەشێکی زۆری خاکی کوردستان کە بە خوێن و خەباتی هەموو جوڵانەوەکانی گەلی کورد هاتبونەوە ژێر دەسەڵات و بەڕێوەبردنی خەڵکی کوردستان.
لەبەردەم ئەم دەرگای کەوتنەدا دۆزی نەتەوە و نیشتیمان بە برینداری و بەشێوەی راستەقینەو بێ رەتوش دوور لە شێوەو شێوازی ڕابوردو کەوتە بەردەممان و لە بەرگی بازرگان و نمایشکاری سیاسیدا خۆی قورتارکردو گەڕایەوە بۆ کوردبونی ڕاستەقینە لە سیمای بەرگریکردن و بەرخۆداندا بۆ نیشتیمان.
کوردبون رۆحیەتی پاکی خۆی خستەوە نێو جەستەی تاک بەتاکی کۆمەڵگاو ویژدانی هەموانی بەجۆرێک نوێکردەوە کە ئیتر تاوانە بهێڵێین ئەم دۆخە ئەوها وەستاو و ئەم سەرانەش بۆ جارێکی تر جوڵاو سەر بجوڵێنن.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies