دێهات عوسمان: ده‌رئه‌نجامی كه‌له‌ڕه‌قی و عینادیه‌كانی بارزانی، هاوكێشه‌كان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ریفراندۆم زۆرترین زیانی پێگەیاندین، پێش ریفراندۆم هەریم دوڵەت بوو لە سەر ئەم بنەمایانە:
یەکەم: هەرێم خاوەنی حکومەت و پەرلەمان دەستوریێکی نوسراو و ئەنجومەنی ئاسایش بوو و دادگا و حوکمی خۆجی بوو.
دووەم: خاوەنی وەزارەت و وەزیر و سەرمایەگوزاری بوو لەگەڵ وڵاتان.
سێیەم: هەریم خاوەنی پەیوەندیەکانی دەرەوە بوو، کە لە دەوڵەت بە وەزارەتی دەرەوە ناسراوە بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ وڵاتان کە ئەم نوینەرایەتیە تەنها لە نێوان وڵاتان سه‌ربه‌خۆكان بوونی هەیە.
چوارەم: هەرێم خاوەنی وەزارەتی پیشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ و هێزی پۆلیس و ئاسایش و زیاتر لە 170 هەزار سەربازە بوو، بۆ بەرگریکردن لە گەل و خاك ئەمەش لە دەوڵەت بەدی دەکرێت.
پێنج: هەریم خاوەنی بازاری فرۆشتنی سامانە سروشتیەکانی سەر زەو ژیر زەوی بوو کە لەو بازارە نێو دەوڵەتیە هەریم وەك دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرا ئەم دەسەڵاتەش دان نانە بە هەرێم وەك دەوڵەتێکی نیچمه‌ سەر بەخۆ.
شەش: هەریم خاوەنی شکۆ و سەروەری بوو لە سایەی بەدەست هێنانی ئەو سەروەریانەی کە پێشمەرگە لە بەرامبەر بەرەنگار بوونەوەی دیکتاتۆری و شەریی دژی داعش تۆماری کردبوو، کە وڵاتان بە چاوی رێز و گەورەیە هاوشێوەی دەوڵەت لە هەریمی دەروانی مامەڵەیان لەگەڵ سەروەری هەریم دەکرد.
حەوت: هەرێم خاوەنی فرۆکەخانە و گەشتی فرۆکە وانی نێو دەوڵەتی سەر بەخۆ بوو، کە ئەم هەنگاوە تەنها لە دەوڵەتدا بەدی دەکریت.
هەشت: هەریم خاوەنی بوجەوە داهاتێکی زەبەڵاحی سەر بەخۆ بوو، کە بوجەکەی لە بوجەی جەند وڵاتێك زیاتر بوو، ئەم بوجەیەش هەرێمی وەك دەوڵەتێکی دەوڵەمەند بەرێوە دەبرد.
نۆهەم: هەرێم تارادەیەکی زۆر بووە جیگایەکی ئارام و بازاریکی سەرمایەگوزاری بۆ کۆمپانیا دیار وگەوەرەکانی تایبەت بە دەرهینان و گواستنەوەی نەوت لە جیهان، وای لیهاتبوو ئەو کۆمپانیا گەروانەی وەك ئیکسۆن موبلی ئەمریکی و رۆز نەفتی روسی و دانا غازی ئیماراتی دەیان کۆمپانی تری وڵاتانی ئەڵمانی و بەریتانی و فەرەنسی و ئیتاڵی و هندی و چینی کۆری و زیاتر لە 400 کۆمپانیای تورکی زیاتر لە 150 کۆمپانیان ئیرانی لە بواری بونیات نان و وەبەرهینان تەوایی ئەو وڵاتانە وەك دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵ هەریم دەکرد بەبی گەرانەوە بۆ بەغدا، جیگای باسە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیاش بەشێوەیەکی شاراوە وەك دەوڵەت لە هەریمیان دەروانی.
هەموو ئەم هەنگاوە بەدەست هاتوانە لەسایەی بەرخۆدانی هیزی پێشمەرگە بوو کە هەریمی وەك دەوڵەتیكی بەهێز لە هەموو روویەکەوە لە نێو دەوەڵتیکی لاوازی وەك عێراق نیشانی جیهان دابوو.
ئەوەی وك نەقس دەبیندرا لەم دەوڵەت کوردیەی لە باشور کە هەبوو لە نێو دەوڵەتی عراق نەبوونی سەرکردایەتییەکی دڵسۆز و بویر و لێهاتوو و شیاو ئەوەی وەك سەرکرادیەتی خۆی پیشان دەدا مرۆڤ گەلیکی خێڵکەی ناکامڵ بوون، سەرکردایەتی ئەم دەوڵەتە خەڵقانیکی خێڵەکی نەشارەزا و عاتفی و پاڵاو لە هەستی تەسکی حیزبی و بنەماڵەی بوون، کە ئەم سەرکردایەتیە فاشیلە توانای راگرتنی باڵانس و پاراستنی یەکسانی و راگرتی خواستی خەڵقی نەبوو.
کاتێك میلەت هۆشیار بووە پێداگری لە سەر ریزگرتن لەو یاسایەن کرد لە ئەم سەرکردایەتیە فاشیلە بۆ بەرێوەبردنی باشوری کوردستان نوسیبویانەوە، لە هەموشی گرینگتر داوا کردن بۆ پەیرەو کردنی یاسای سەرۆکایەتی، لە یاسا سەرۆکایەتی هاتووە کە سەرۆك بۆی نیە لە دووخول زیاتر سەرۆکایەتی وڵات بکات بۆ خۆیان ئەم یاسایەیان نوسیوەتەوە لە دەستور کەچی پێشێلی دەکەن و کاری پێناکەن، لە یاساکە وا نوسراوە کە سەرۆکی هەریم بۆ دووخول بۆی هەیە سەرۆکایەتی وڵات بکات.
کاتێك پەرلەمان دەست بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەبات و دەڵێت: کاك مەسعود خولەکەت بەزیادەوە تەواوکردوە، ئیتر سەرکردایەتی کوردستان توشی هەڵچون شڵەژان دەبێت و لای وایە سەرۆکایەتی پەرلەمان بێ رێزی بە مەسعود بارزانی کردوە، لە راستی کاك مەسعود بارزانی بیریزی و پێشێلی تەواوی پیرۆزیەکانی ئەم وڵاتەی کردوە، تموحی مانەوە لە دەسەڵات و هەر خۆی سەرۆك هەرگیز ریگەی بەبارزانی نەدەدا دەست بەرداری پۆستی سەرۆکایەتی هەریم ببێت هەر بۆیە بارزانی کەوتە تۆمار کردن هەڵە لە دوای هەڵە.
بەرێگری کردن لە سەرۆکی پەرلەمان لە 12–10-2017 و پەك خستی پەرلەمان و دوور خستنەوەی بزوتنەوەی گۆران و دەرکردنی وەزیرەکانی ئەو بزوتنەوەیە و سەرەتایەك بوو بۆ دروست کردنی ناکۆکی لە نێو هێزە سیاسیەکان و هێدی هێدی رۆیشتن بەدووی خواست وویستی تاکەکەسی و حییزبی و جۆریك لە خۆ لەبیرکردن و لوت بەرزی و غروری، بەبێ ئەوەی ئاوڕێك لە میژووی ساڵی 1974 بداتەوە، تا کار بەوە گەیشت بارزانی بۆ ماوەی سی خول لە سەر کورسی دەسەڵات بمینێتەوە کە بەجۆریك دوو خوول وەك مافی خۆی و دووساڵ وەك دریژکردنەوە بە هاوکاری پاشکۆکانی لە یەکیتی نیشتمانی و دووساڵیش هەر بە ملهوری و بە پەک خستنی پەرلەمان و جۆرێك لە دیکتاتۆری بە بریاریكی مەجلیسی شورای هەرێم کە ئەم مەجلیسە سەد لەسەد سەربەخۆ نیەوەو لە کۆتای دا بارزانی لە لوتکەی دەسەڵاتێکی ملهور و غرور بووندا بوو.
هەر بۆیە ئەمەی ڕوویدا چاوەران کراو بوو لەلایەن ئێمەوە، چونکە هەر کەس غروربێت و لە قاوخی خۆی تێپەرێت لە هەر پلەو پایەو مەزهەب و نەتەوەیەك بێت ئەوە بێ گومان شەقی خودای بەر دەکەوێت و لوتی لە زەوی دەدات، کاتیك پارزانی لە کۆبوونەوەیەکی دیوەخنی دا بریاری گشتپرسی دا بە حزوری کۆمەڵك سەر لەقێن و دەست لە سینگ وەستاو باشوری کوردستانیان بەرەو هەڵدێر برد بەرەو نێو گیژاو و قوماریك، کە ئەنجامەکەی دیار بوو، کەلە رەقی و خۆ پەرستی لە سیاسەت دا هەڵەیە، بریارە نا بەرپرسیانەکەی بارزانی بۆ ریفراندۆم بۆ چەند مەبەست و خواستێکی وڵاتانی دەورو پشتی لە پشتەوە بوو لە ناوخۆش مەبەستی بارزانی لەو گشت پرسیە شاردنەوەی قەیرانەکان بوو، مەبەست لە گشتپرسی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی لە باشوری کوردستان نەبوو لەلایەن بارزانی سەر لەقینەکانی دەور پشتی، بریاری گستپرسی لە لایەن بارزانی و هاوشانەکانیەوە بۆ شاردنەوەی قەیرانەکان و داوخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەریم بوو هەروها بۆ مانەوەی دەسەڵاتەکانی بارزانی و بەجێگەینادنی فەرمانی ئاغا ئەردۆگان بوو، کاتیك تەواوی وڵاتان و لە سەرو شیان ئەمریکا لە گەڵ گشتپرسی نەبوو و بەشێوەیەکی فەرمی پەیامی ئەمریاکا لە رێگەی سەفەرێکی برێت مەکگورك بۆ کوردستان گەێندرا بە بارزانی و داوای دواخستنی ئەو پرسە لە گەلی کورد کرا، ئەمریکە لە بەرامبەر دواخستنی ئەو پرسە بەدیلی هەبوو بۆ هەریمی کوردستان کە بەدیلە کە زۆر باشتر بوو لە گشتپرسیەکەی بارزانی، ئەمریکا زەمانەتی دا بەبارزانی کە لەئیستا دا ریفراندۆم دوا بخات و لە داهاتوو ئەمریکا پشتیوانیتان دەکات.
بەداخەوە بارزانی هەر سور بوو لە سەر بەگرینگ وەرگرتنی پەیامی ئەردۆگان و بەجیهێنانی خواستی ئەردۆگان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی وبردنی باشوری کوردستان بۆ نێو گێژاوێکی خنکینەر لە مەرامەکانی ئەردۆگا بوو، هەر بۆیە بارزانی وا بەهەڵەداچووبوو تا ئەو رادەی رەڤسکردنی پەیامی ئەمریکا بکات و رێز لە خواستی ئەو دۆستەی زلهیزەی گەلی کورد نەگرێت.
ئەمریاکا لە بەرامبەر بارزانی بە روونی پشتیوانی لە بەرەی نەخێر کرد، هەر لە ڕێگەی شاسوار عبدالواحید بە خەڵکی کوردستانی وت: دەنگ مەدەن بە بەبەڵی چونکە ئەوەی هەشتان و بەدەستان هێناوە لە دەستی دەدەن، هەر چی کاك شاسوار عبدالواحید وتی راست دەرچوو، ئەوەی شاسوار وتی بەروونی گەیاندی پەیامی ئەمریکا بوو، خەڵك تارادەیەکی باش بەدەم پەیامەکەی ئەمریکاوە چوو دەنگیان بەنەخێردا، لە دوایشدا بە تەزویر دەنگی بەڵێ سەر کەوت کە لە قازانجی گەلەکەمان نەبوو، ئیستاش دەبینن چی دەگوزەرێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت