كارۆخ عوسمان: ئەمڕۆ 25ی ئۆكتۆبەر لەتوكیا چی دەنوسرێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەخێرایی چاوێك بخشێنە بەنێو ھەندێ لەڕۆژنامە توركیەكان كەدەربارەی بارزانی و ڕێفەراندۆمە بێ بنەماكەی نوسیانە:

عەببادی دەگاتە توركیا:
عەببادی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق دوای ڕێفەراندۆمەكەی باكوری عێڕاق بۆ چارەسەری بارودۆخەكە ئەمڕۆ گەیشتە ئەنكەڕا. لەمەڕ كردنەوەی دەروازەیەكی بازرگانی نوێ لەنێوان توركیا و عێراق. ئەویش دەروازەی ئۆڤا كۆی (ova köy). عەببادی دەڵێت: پێویستمان بەڕێكەوتنی نوێ ھەیە لەگەڵ توركیا.
لەسەر سنوری عێڕاق و توركیا ھێزەكانی فیدڕاڵی لەباشوری فیشخابور لەناوچەی ڕەبیعە ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پێشمەرگە ئەنجامدا بەمەبەستی ئامادەباشی بۆ جوڵەكردن بەرەو خابورو سێمالكا. بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نێوان سوریاو عێڕاق، واتا ناوچەی حەسەكەو دێرك، كە ھاوسنورن لەگەڵ سێمالكاو خابور، بۆ ئەمەش ھێزی پشتیوانی زیاتر لەبەسڕەوە دێت.Yeni şefek

بارزانی فیشەک بەفلسەوە دەنێت:
بارزانی چێژی ئازادی لەگەروو نەچووه خوارەوه، ھەموو دەرگایەکی لەسەر داخرا، فەرمانبەران مووچه وەرناگرن، بارزانی بەفیتی ئیسرائیل و ئەمریکا
ڕێفەراندۆمی ئەنجامدا، بۆئازادی، كەچی تورکیاو گشت وڵاتانی درواسێی کرده دژی خۆی. کە پێشمەرگە کەرکوکی جێهێشت بیره نەوتەکانی لەدەست چوو، مووچەی پێ نادرێ، قاسەی حكومەت بەتاڵ بوو.
بێ ئەوەی فیشهغەكێک بتەقێنن تاكو ھەولێر ڕایان کرد، جا بۆیە ئێستا بارزانی فیشك به فلسەوە دەنێت.(Takvim).

شۆك لەسەر شۆك:
جارێ بارزانی ئەو شۆكەی بیر نەچوبۆوه کەبەھۆی لەدەستدانی ئەو شوێنە ستراتیجیانەی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی توشی بووبوو، شۆكێكیتریشی ھاتەسەر.
ئەویش لەلایەن پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانەوەیەو نوسراوێكی پێكھاتوو لە ٥ ماددە. بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵ و بەرەی دیموكراسی و دادگەری كە بەرھەم ساڵح سەرپەرشتی دەكات ڕاگەیەنرا. باس لەوە دەكات پەرلەمان لەژێر دەستەڵاتی حزب بێتەدەرەوەو دەزگای سەرۆكایەتی نەمێنێت و ھەڵبژاردنێكی بێ خەوش و تەزویر ئەنجام بدرێت.
بەڵام جگە لەمانە ھەڵبژاردن بۆ 8 مانگ دواخرا. (Yen’i mesaj).

نەوتی كەركوك لەھێڵە كۆنەكەوە دەگەیەنرێتە توركیا:
دوای چوونە ژوورەوەی ھێزە عێڕاقیەكان بۆناو كەركوك، دوای ئەوەی تەسفیەی نەوت ڕاگیرابوو، ئێستا دەستكراوەتەوە بە كاركردن لەو مەسفایانە. ئەو ھێڵانەی كە ئیدارەی كوردی بەكاری دەھێنان ڕاگیراو لەبری ئەوە، ھێڵ و بۆڕیە كۆنان بەكاردەھێنرێن.
ئاماژە بەوەش دەدات: لەكاتی ئێستادا تەنھا دوو بیرە نەوت لەژێر كۆنتڕۆڵی ئیدارەی كوردیدا ماوە.
لەمەخمورو ڕەبیعە پێكدادانی قوڕس ڕوویدا، لەنێوان ھێزە عێڕاقیەكان و پێشمەرگە لەڕەبیعەی نزیك سنوری سوریا شەڕێكی توند ڕوویدا، لەسەر بیرە نەوتەكان.(milliyet).

عەببادی ئەمڕۆ دێت بۆ ئەنكەڕە:
لەگەڵ یڵدرم كۆ دەبێتەوەباس لەیەكگرتنی عێڕاق و توركیا دەكرێت بەشێوەیەك كەجێگیری ئەمنی و تەبایی بێتە ئاراوە. جگە لەمە باس لە قۆناغی دوای ڕێفەراندۆمە ساختەكەی بارزانی دەكرێت و ھەنگاوی ھاوبەشی نوێ لەدژی دەھاوێژرێن.
بارزانی ھەڵبژاردنیش دوادەخات:
پەرلەمانی ئیدارەی كوردی دەبوایە 1-11 ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ھەرێم و پەرلەمان بكردایە، بەڵام بۆ 8 مانگیتر دواخرا، 68 ئەندامی پەرلەمان بەشداری دانیشتنەكەبوون بۆ ئەم مەبەستە، 60 ئەندام بەبەڵێ بۆ درێژكردنەوەی ئەم خولە دەنگیاندا. (Ortadoğu).

بارزانی لەکاتی تەنگانەدا دەستوری بیردێتەوە:
بێ گوێدانه دەستوری حکومەتی نمەركەزی عێراق بارزانی ڕێفەراندۆمە نایاساییەكەی ئەنجامدا، که ئەم ڕێفەراندۆمە دژی دەستوری عێراقی فیدڕاڵی بوو.
بەڵام ئێستا بارزانی کە كەوتۆتە حالەتێكی سەخت و دژوارو بێ پشت و پەنا بیر لەڕێكەوتن و دەستور دەكاتەوە.(Yeniakit).

دەروازەكان و ھێڵە بۆڕیەكانی نەوت:
لەگەڵ ھاتنی عەببادی سەرۆكوەزیرانی عێڕاق بۆ توركیا، جوڵەی سەربازی زیادی كرد، لەكۆبوونەوەی عەببادی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا باس لەوەكرا كە دەروازەی سنوری ئیبڕاھیم خەلیل ببەسترێتەوە بەحكومەتی مەركەزی عێراق و دەروازەیەكی نوێ لە (Öva Köy) بكرێتەوە. جگە لەمانە باس لە كۆنتڕۆڵكردنی ھێڵی بۆڕی نەوتی (یومرتالك)ی كەركوكیش كرا. (Aydınlık).

بارزانی دەیەوێت سود لەكات وەرگرێت
دوای ڕێفەراندۆمە ساختەكەی 25ی ئەیلول و شكستھێنانی پڕۆسەكە، داوا لەبارزانی كرا دەست لەكار بكێشێتەوەو بدرێتە دادگا. بارزانی بۆ ڕگاربوون لەم گرفتەی كە تێیكەوتووە ھەوڵ دەدات سود لەكات وەرگرێت.
لەگەڵ ڕاكردنی پێشمەرگە لەو ناوچانەی كە كورد دەستی بەسەرداگرتبوو.
دەبوایە ھەڵبژاردن لە 1-11 ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ ماوەی ٨ مانگ دواخرا. بۆئەوەی لەم ڕێگەوە بارزانی خۆی قایم بكاتەوە. تاكو بتوانێت ئیدامە بەدەستەڵاتەكەی بدات.
بزوتنەوەی گۆڕان كە بەجەمسەری ئۆپۆزسیۆن دادەنرێت داوای دەست لەكاركێشانەوەی بارزانی دەكات و ھاوكات پەرلەمانتارێكی عێڕاقیش (محمد سەیھود) گوتی دەبێ كار بۆ بەدادگا گەیاندنی بارزانی بكرێت.(Milat).

ئەوەبوو حەكیمیەتی بارزانی؟
كوان كاوێژكارە دابەستەكانی دیوانی میر مسعود؟
كە دیانگوت: جەنابی بارزانی بە حەكیمیەتی خۆی دەوڵەتی توركیای كردۆتە دۆستی باشوری كوردستان.
خەرجی دابەستەكانی بارزانی لەگاجوتێكی بن نیری زیاتربوو تەنھا بۆ درۆكردنیش لغاویان كاوێژی دەكرد. ئەدی ئێستا بۆ نقەیان لێوەنایە؟
خۆ قابیلە باریان ھێندە قوڕس نیە؟!
ئەھا ڕۆژنامەكانی ئاغای تەكیەكەی سوڵتانی ئیخوانزادە چی بەكاك مەسعودی دەربار دەكەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت