24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محەمەد ئەمین: شه‌ریکی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی له‌ به‌ر ده‌رگایه‌.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسەت، مێژوو وە شەڕ پەیوەندیەکی جدلی (Dialectic) ی بەردەوامیان لەگەڵ یەکدا هەیە، کە دەتوانرێ لەچوارچێوەی بیری فەلسەفەییدا شڕۆڤەیان بۆ بکرێت. ئەمەش ئەمەمان پێ دەڵێت: ئەگەر سیاسەت لەهەر بوارێکدا بۆ هەر مەبەستێک بریتی بێت لە بەرنامەدانان و ئیدارەکردنی هەر کارو شوێنێ ( مال، دامەزراوە یان ولات ) بۆ بەدەست هێنانی جوانترین، باشترین وە مەبەست ترین ئامانج، وە هەروەها کە شەر کاراترین و تیژترین ئامرازی سیاسەت بێت، ئەوا مێژوو سێبەری ئێستاو داهاتووە بۆ سیاسەت، ژیان و روداوەکان لە سەر ئاستى تاکەکان، میلەتان و هەتا بۆ دامەزراوەو دەوڵەتان و جیهانیش. بۆ ئەوەی بزانرێت کەی شەڕ وەک ئامرازێک بەکاردێت یان کەی شەڕ دێتە ئاراوە جا لەسەر هەر ئاستێک بێت پێویستە بزانین، کە سیاسەت جا هەر سیاسەتێک بێت لە چ شوێنێکدا گەیشتۆتە حاڵی بێ دەرەتان، کە لە ئەنجامدا دەبێت پەنا بۆ ئامرازی جەنگ بەرێ. لەبەرئەوە ئەگەر خوێندنەوەی تەواومان هەبێت بۆ سیاسەت و مێژوو دەتوانین ئاسۆی شەڕەکان و پانتاییەکانی شەرو ئامانجەکانی پەی پێ بەرین.
ئێستا سیاسەتی ئابوری، نەتەوەیی، جیۆسیاسى وە جیۆ ستراتیجی ئامرازی تیژو کارای خۆی کە جەنگە خستۆتە کار و مێژووش ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ شاهیدى ڕەوایەتى هەر یەکێ لەم شەرانە کە هەموان بەو پەرى توانایان کەرەسە سازى بۆ ئەکەن/ خۆیانى بۆ ئامادە ئەکەن بە تازەترین و کوشندە ترین کەرەسەى شەر.
ئەمرۆ مێژوو بەجۆرێک ئامادەیی هەیە نەک هەر بۆ ئێستا، بەڵکو پێش ئێستاش کەوتووە بۆ بینینی دواى ئێستا وە رۆڵ بینینی بۆ داهاتو/ سبەى. ئێستا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەموو جەنگە ئابوری، جوگرافی، نەتەوەی، ئاینی و شارستانی هەتا جەنگی نفوزو سەربازیەکانی تیا چڕبۆتەوە، کە هە موویان ڕەهەندى مێژوییان هەیە وە زۆربەى ئەم ئەم لایەنانەش کە بەشدارى ئەم شەرانە ئەکەن ئەگەر هەموشیان بەبەڵگەى/ سەنەدى مێژویی بەشداریى هەر یەکێ لەم شەرانەدا ئەکەن وەک ڕەوایەت دان بۆ بوشدارى کردنیان جا ئەم مێژوە لە 1400 ساڵەوە دەست پێ ئەکا تا ئەم چارەکە سەددەى کۆتایی کە لە دواى ڕوخانى یەکیەتى سۆڤیەتەوە هاتۆتە ئاراوە .
له‌ به‌رده‌وامی ڕووداوه‌کانی سووریه، شه‌ڕو ناکۆکی شیعه‌و سوننه‌ که‌ ئێران و سعودیه‌ جه‌مسه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌تی، کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوچه‌که‌ ته‌وه‌ره‌که‌ی کوردوستان و فه‌له‌ستینه‌ وه‌ هەره‌ها کیشه‌ی جیۆسیاسی و ستتراتیجی و ئابووریی، که‌ نه‌وت و گاز پاڵنه‌رو ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌کیه‌تی ناوچه‌ی رۆژهەلاتی ناوه‌راست به‌م نزیکانه‌ ئه‌خاته‌ به‌ر شه‌ریکی ناووچه‌یی گه‌وره‌ هەتا جیهانی، ئه‌گه‌رێکی به‌ هیزه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سنو‌ری ناوچه‌که‌دا کۆنترۆڵ نه‌کرێ، به‌ مه‌به‌ستی یه‌ک لاکردنه‌وه‌ی کیشه‌کان هه رلایه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
ئه‌مه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ کوردوستانه‌وه‌ هەیه‌، ئه‌بێته ‌چه‌ق و ڕاڕه‌وی هیزه‌ به‌گژاچوه‌کان، وه‌ ئه‌گه‌ر کورد گۆڕانکاریی ریشه‌یی له‌ فکرو ئامانج و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی دا نه‌کا وه‌ک هەمیشه‌ ئه‌بێته‌وه‌ سووته‌مه‌نی شه‌ره‌کانی خه‌ڵکی تر، که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ئاشبه‌تاڵ و کۆڕه‌و و له‌ ده‌ستدانی خاک و سه‌روه‌ریه‌، که‌ ئاشبه‌تاڵی ئیستا به‌ که‌وتنی که‌رکوک تازه‌ترین به‌ڵگه‌و نموونه‌یه‌.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت