لاوک کونجرینی: یەکگرتوی ئیسلامی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەهەر گفتوگۆیەکدا یەکگرتووی تیا بێت، بەدوو ڕستە بەرگریی لە حیزبەکەیان دەکەن:

1- ئێمە بە وەزیرێک بەشدارین و، گەر کەمووکوڕیی لە وەزارەتەکەدا هەبێت، ئەوە ئێمە لێی بەرپرسیارین، دەنا بە هەموو شێوەکانی تر چی ڕوودەدات لەم هەرێمدا، لێ بەرپرسیار نین.

2- ئێمە هێزی هێورکردنەوەین و، ئامادەنین لایەک بکەینە ئامانج و لایەکی تر پێش خۆمان بدەین. هەموو لایەک بەیەک چاو سەیر دەکەین، بەیەک هەنگاو لەگەڵ هەموویانداین.

من کەسێکی دینی نیم، تەنها خواناسم.  لاشم وایە لە گەورەیی خوا بڕوانیت، خواناسین لەودیو تەوەری دینەوەیە. هەروەها لەم چرکە ساتەدا کەسێکی حیزبیش نیم.

لە جیهانە ئیسلامییە شازەکەدا بە هەر قسەکردنێک لەسەر حیزبێکی دینی، بڕیارێکی نەزانانەت بەسەردا دەسەپێنن. حەقیقەت تاڵە هەر حیزبێکی ئیسلامی سیاسەت دەکات، دەبێت هەموو ناعەدالەتیەکانی حوکم قبوڵ بکات و خۆیشی لەو تاوانانە نەدزێتەوە لە کەوانەی دەسەڵاتەکەدا یان بەشدارە، یان راستەوخۆ بڕیار دەرە.

بەشدار بوون و بەشدار نەبوون، ئەمە ئەو بەهانە خوا نەناسییە، کە یەکگرتوو  بەکاریی دێنێت بۆ کردە نادروستییەکانی مێژووی بەشداریی حوکمی 23 ساڵەی ڕابردووی ئەم هەرێمە پڕ لەتاوانە.

ئێوە بەشدارن لە:

1- لەحکومەتی 31 ئاب دا، سکرتێرەکەتان وەزیر بوو. بووە دارشەقی ڕاگرتنی حکومەتی تاوان.

2-  لە هەموو ئەو حکومەتە فاشلانەی کابینەی 2 تا کۆتا، کە لەناو ئەم هەموو کابینەدا دزی و ڕاووڕووت و خیانەت و کاولکاریی تیا بووە، بەشدارن. ناشتوانی ئینکاریی بکەن لە:

1- لە 31 ئابدا شرعیەتتان دا بە حکومەتی سێبەری بەعس لە کوردستان.

2- لە دوای 31 ئاب، ئێوە هاوبەش بوون لەو هێڕشانەی تورکیای ئیخوان بەسەدان تانک و زرێپۆش و فرۆکەوە، پێشڕەویان دەکرد لە شەڕی شەقلاوە تا دەربەندیی ڕانییە، بەسەدان کوری ئەم گەلەتان شەهید کرد.

3- لەهەولێردا ئەوە چەکەکانی ئێوە بوو، دەیان کچە گەریلای بە پێوە دەکوشت و وەک کەنیزەک بۆ سەرکردەکانی تاوان لە تورکیا، ڕەوانە دەکرد.

4-  هەر ئێوەن، پاسەوانی  20 ساڵەی جەلادەکانی هەولێر و دهۆک، کە وەک زیندانێکی دەمکوتکەر، هەرچی  دەمی لە ئازادیی بدات، بە دەردی سەردەشت عوسمانی جوانەمەرگی دەبەن و لە خۆێنی خۆیدا دەیگلێنن. ڕاستە ئێوە بارەگاتان سووتا، ڕاستە ئێوە بەدەستی پارتی کەسایەتییەکانتان کوژرا، بەڵام بێ دەنگی و بێ هەڵوێستیتان، ئەو تەبەلەیە دەدات بەدەستەوە، کە هەرخۆتانن لە سینارۆیەکدا بۆ ئامانجێک ئەنجامی دەدەن.

ئەوە ئێوە نەبوون لە دەستەی تاوان و خیانەتی ڕێفراندۆمدا لەهەموو کەس سوورتر بوون بۆ فرۆشتنی خاک، ئامانج و ئاواتی ئەم گەلە، پاشان هەر خۆتانن بەدیوێکی تردا قسە دەکەن.

ئای، کە ئێوە ناپاک و تاوانبارن. خۆ هەر نەبێت ڕستەیەکن لە ناشرین کردنی ئەو پەڕەیە، کە بۆتە مێژوویەکی ڕەش. بەو ڕستەیە شەبەقی تاوانن لە شەوەزنگی ئەم هەرێمەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت