فراكسیۆنی پارتی: بەهەستكردن بە رەوشی عێراقی نیشتمانمان بڕیاماندا بگەڕێینەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
فراكسیۆنی پارتی بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەوەشی وەك هەستكردن بەهەستیاری رەوشی ئێستای عێراق وەسفكرد.
فراكسیۆتی پارتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە “له پێگه‌ی به‌رپرسیارێتی و هه‌ستكردن به‌و ره‌وشه‌ی عێراق به گه‌ل و نیشتیمانه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به‌وه كه گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن ته‌نیا چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه و قه‌یرانه‌كانه، بڕیاریماندا بگه‌ڕێینه‌وه و به‌رده‌وام بین له كاری په‌رله‌مانی خۆمان شان به‌شانی خوشك و براكانی دیكه‌مان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق”.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە “كوتله‌ی پارتی یه‌كێكه له گه‌وره كوتله په‌رله‌مانییه‌كان و پێشتریش هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان، به تایبه‌تی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادی و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌مای هاوبه‌شی نیشتیمانی و ته‌وافقی سیاسی و بڕوامان وایه كه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور به شێوه‌یه‌كی درووست جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێت بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتیانه بگه‌نه چاره‌سه‌ر و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی عێراق بكرێت”.
فراكسیۆنی پارتی داواشی لە هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق كردووە كە هه‌ردوولا به ئاشتی و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی جدی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.
- بیرەوەریەكانم لەبەندیخانەی ژنان. - 2022-07-01
- زانا ڕەزاق: ئەو ڕووداوانە چۆن ڕوودەدەن؟ یان بۆ ڕوودەدەن؟ - 2022-06-30
- لەتیف ئەمین: ئەو ئاوەى نەوەى ئێستا پێى لێ دەخشێنن کێ ڕشتوویەتى؟ - 2022-06-30