هوشیار جەمال: خولانەوە لەناو بازنەی بۆشدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر کەمێک ئاوڕ لە ڕابردووی نزیکی ژیان بدەینەوە، لە هەرێمی کوردستان و دروست بگەڕینەوە بۆڕۆژگاری خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2011، بە شێک لەداخوازیەکانی خەڵک و ڕۆشنبیرانمان بیردەکەوێتەوە. کە گرنگترین یان ئەوە بوو کەبوجدەی هەرێمی کوردستان ساڵانە لە چوارچێوەی چەند قیستێکدا حکومەتی عێراق دەینێرت بۆ هەرێم هەرکات بەرژەوەندی نەما یاخود گرفتێک دروست بوو، بودجەکە دەبڕێ. هەربۆیە ناکرێ بووجەی هەرێم بەم شێوەیە تەخشان و پەخشان بکرێت و بخرێتە خزمەتی شەخس و حیزبەکانەوە. بەڵکو پێوستە ئابوریەکی بەهێزی پێ بنیادبرێت، کەرتی کشتوکاڵی پێ چالاک بکرێت و پێداویستەکانی بۆدابین بکرێ. چونکە کەرتێکی گرنگە بڕبرەی پشتی کەرتی ئابوریەو بەرهەمەکانی پێداوستی گرنگی بازارەکانی شارەکانی هەرێمن.
داوا دەکرا کەرتی پێشەسازی بەو بودجە زەبەلاحە پەرەی پێبدرێ، وە سندوقی داهاتەکان هەبێت، چونکە پیوستە پارەی پێوست هەبێت، بۆ هەر ئەگەرو کارەساتێک، کە ڕوو لە هەرێم بکات هەروەک کەسە بە ناو سیاسیەکانی کورد ماوەی چارەکە سەدەیەکە دەڵین هەموو جیهان دوژمنانە.
ئەودەمە چەندین تۆمەتی ناشرین و پڕۆسەیەکی بە شەیتان نیشاندانی هەموو ئەوانەی بەژداربوون لە خۆپیشاندانەکان ڕۆژانە بەڕێوە دەچوو، تۆمەتی ناشرین نەما نەیخەپاڵ خەڵکی، دەسەڵاتی کوردی خوێنی 10 گەنجیان ڕشت و بە دەیان کەسیش بریندار هەبوو.
ئەو دەمە زۆربەی خەلکی کوردستان بە شێک بوون لە هەرای ڕاگەیاندە حزبەیەکان دژی خۆپیشاندانەکان بوون، وە بیدەنگ بوون لە ئاست ئەو نادادیەی هەبوو لە بەرامبەر بەڕێک پارە کەوەک مووچە وەریان دەگرت!
هەرچی حیزبەکانی ئۆپۆزسوێنی ئەو دەمەیە بە راگەیاندن لەگەڵ خۆپیشاندان بوون، بەڵام لەواقع دا قاچێکیان لەگەڵ خەڵک و قاچێکیان لەگەڵ دەسەڵات بوو.
ڕۆژگارتێپەری و قۆنا‌غی نوێ دەستی پێ کرد ئەمجارەیان حکومەتی هەرێم بڕیاری فرۆشتنی نەوتی دا بە ناوی ئابوری سەربەخۆ، بە غدادیش موچە و بوودجەی راگرت.
شکستی حکومەتی هەرێم لەیەکەم مانگەوە دەستی پی کرد کە نەی توانی موچەی هاوڵاتیان لە کاتی خۆیدا بدات کە تائیستاش درێژەی هەیە، و‌ە هیچ ئاسۆیەکی ڕوون نیە بۆ وەرگرتنەوەی موچەکان لە لایەن فەرمانبەرانەوە.
دواتر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی هەرێم کە چەندین دۆستی ناوخۆی و دەرەکی وتیان ئەم کارەمەکەن لەئێستادا بەڵام لەسایەی کۆمەڵێک کەسەوە ئەو شکستە گەورەیە ڕوویدا بەڵام کارەساتەکە هەموو کورد باجەکەی دا.
ئیستا شتەکان گۆراون موچە خۆران لە پاش دووساڵ بایکۆت خۆپیشاندان کە من پێم وایە خولانەوە بوو بە دەوری بازنەی بۆشدا، سەرجەمیان ئەمساڵ گێژبوون و چونە ماڵەوە، وەک بڵێی سەرجەم داخوازیەکانیان جێ بە جێ کرابێت!.
هەرچی ئەوکەسانەی کە دەسەڵاتدارن کەتادوێنی دەچوونە بەغداد و بەوپەڕیی فیزو خۆ بەگەورە زانینەوە دەیان وت بەغدا موفلیسە، ڕێک نە دەکەوتن لەگەڵیان.
ئێستا ئەوانیش لەناوبازنەی بۆشدا دەسوڕێنەوە لەدیوی دەرەوەی بازنەکەش ڕۆژنامەنووسان وەستاون و پەیتا پەیتا و هەموو ڕۆژیک لە کاتی سورانەوە بەناو بازنە بۆشەکەدا لێدوان دەدەن و دەڵین ئامادەی گفتوگۆین، و ڕازین بە مەرجەکانتان بەڵام بابەسبێت سورانەوەمان لە ناو بازنەی بۆشدا.
لەکۆتایدا دەپرسم ئەگەر مووجە خۆران ئەودەمە پشتگیری خەڵکانی بە ئاگایی شەقامەکانیان بکردایە باشتر نەبوو لەوەی دووساڵ بە بەردەوامی و بەبێ سود لەناو بازنەی بۆشدا بسوڕێنەوە؟
دەسەڵاتدارانی ئەو دەمە کە هەر ئەم دەمووچاوانەی ئیستا گوێیان لە دەنگە دڵسۆزەکانی ئەو دەمە و ، دڵسۆزانی ماوەیەک پێش ئیستا بگرتایە لە سەرپرسی ڕیفراندۆم باشتر نەبوو لەوەی ئێستا وا بەبچوکی و بە دەنگی لەرزۆک و شەرمنانەوە داوای گفتوگۆ لە کەسانێک بکەن کە ئامادەنین گوێتان لێ بگرن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت