دکتۆر کەمال میراودەلی: گاتاکان، سروودە پیرۆزەکانی زەردەشت. بەشی دووەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 گۆرێنی وشەیی و بە شیعر و لێکدانەوەی


[1]

گاتاکان چین؟

گاتاکان سروودە پیرۆزەکانی زەردەشتن. بۆیە پێیان دەوترێ سروود چونکە بە شیعر وتراون

گاتاکان یەکەم دەقی ئایینی فیکریی فەلسەفیی کوردییە بە زمانی کوردیی گاتیی/ ئاوێستایی کۆن. هەروەها چونکە بە شیعر دانراوە، یەکەم بەرهەمی شیعریی  کوردیی،  یەکەم پەیامبەر  و شاعیری کورد و مرۆڤایەتی یە کە زەردەشتە.

گاتاکان و ئاڤێستا بە گشتیی بۆ کورد گەنجینەیەکی فەرهەنگی زمانی فەلسەفییشە.

لە گەڵ ڤێدای هیندی، کۆنترین تیکستی ئایینی پیرۆزی مرۆڤایەتییە، کە وەک خۆی ماوەو نەگۆڕاوەو بە گشتیی باوەڕ وایە بەرهەمی خودی زەردەشت بێت.  لە سەر ئەمە زۆربەی باسکارانی ئاوێستا کۆکن.

پرینسیپ و نەریتیكی زەردەشتییەکان ئەوە بوو تێکستە پیرۆزە بالاکان بە نهێنیی بمێننەوە و تەنیا سەربژاردەیەکی کەمی هەرە  باوەڕدار و  زانا و شارەزا و بە توانا پێی بزانن و لە بەری بکەن و بەکاری بێنن. بۆ ئەوەی بە دەست لێنەدراوی بمێننە و بیرەکان نەدزرێن و  بە دەستاودەستی و زارە و زاریی یارییان پێنەکرێ. هێشتا ئەم پرینسیپ و نەریتە لای ئێزیدییەکان و یارسانییەکان ماوە  بۆیە تێکستی گاتاکان وەک خۆی پارێزراوە گەرچی زمانەکەی زۆر کۆنەو لە زمانی تێکستەکانی دیکەی ئاوێستا ناچن کە لە پەهلەویی یەوە نزیکن. رێبەرە زەردەشتییەکان هەر بەو زمانە کۆنە لەبەریان کردووە و پاراستوویانەو بەکاری دێنن. بۆتە گەرچی زۆر جار کتێبەکانی زەردەشتیی کەوتوونە بەر پەلامار و لە ناوچوون بە تایبەتی دوای داگیرکاری و شالاوی لە ناوبردنی ئەسکەندەری مەکدۆنی و عەرەبەکان، لە بەرکۆنیی و پیرۆزیی و ئەرکی بنەمایی گاتاکان لە سیستمی فەلسەفیی و ئایینیی زەردەشتیدا، ڕیبەرە ئایینییەکان لە سنگی خۆیاندا پاراستوویانن و هەموو جارێ لەگەڵ هەر ژیاندنەوە و نووسینەوەیەکی نوێدا، بۆ نموونە لە سەردەمی ساسانییەکان، گاتاکان وەک خۆیان دەرکەوتوونەوە و شوینی خۆیان وەک [فاتیحە] ی بیری زەردەشتیی پاراستووە. لە شویێنێکی تر بە درێژیی لە میژووی زەردەشت و دەرکەوتنی تیکستەکانی زەردەشتیی لە ئەوروپا دەدوێم.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کیک بکەر سەر گاتاکان- بەشی دووەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت