ئازاد حەمدی: ئەڵێن ، وولات شامی شەریفە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە نوسێنیکی ڕۆژنامەنوس ( مشعل السدیری )دا هاتووە ، کەلە شاری (گۆتنبرگ)ی سوید، ئوتێلێک هەیە، بۆئەوەی هەست بەدەروونی هەژاران بکەیت و بزانیت هەژاران چۆن دەژین. کۆمەڵێک ڕۆژنامەی کۆن و جل و بەرگی شڕو کۆن ئەدات بەوانەی دەیانەوێت شەوێک وەک ئەوان هەژارانە بژین، لە شەوانێکی زۆرساردا لە باخچەیەک یان شوێنێکدا دایان ئەنێن.
هەرچەندە نەزانراوە چەند کەس و وەکێ بەو کارە هەستاوە؟ بەڵام وەکو بەزەییهاتنەوە و هەستکردن بە چۆنیەتی ژیان بەسەربردنی ئەوانە. بەو کارە هەستاوون .
ئەڵێ: ژنێکم دی کە لەسەر شۆستەیەکدا وەکو سواڵکەرێکی بێ پشتوپەنا دانیشتبوو. کاتێک کە ڕوونکردنەوەکەیم خوێندەوە نوسرابوو (تارباها لونین)ـە سەرۆک کۆماری پێشوی فلەندە بووە بۆ ماوەی 12 ساڵ. کە جلی شڕوووڕی لە یەكێک لە شوێنەکانی کۆنە فرۆشان کڕیوە بە مەبەستی ئەوەی خۆی و دەورو پشتی هەست بە چۆنیەتی ژیان و گوزەرانی هەژاران و ئاورەکان ووڵاتەکەی بکەن بەو کارە هەستاوە.
دەرهێنەری بەریتانیش (لی هالین ) وەکو چاولێکەریەک هەستا بە دانانی پرۆژە یەکی سێ هەفتەیی بۆ زانینی جۆنیەتی ژیانی هاوووڵاتیانی لە سەر شۆستەکانی نویکاسل، بەڵام بەرگەی نەگرت، بە مردوویی دۆزرایەوە کە هەمو لاشەی بەستبوی لە پێش تەواوکردنی هەفتەی یەکەمیدا.
تومەس بەسەر قارەمانەکانی لەمەڕ خۆمان، پێویستیان بەو جۆرە کارو تاقیکردەوانە نیە، وا ئەزانن هەموان وەک خۆیان تێروتەسەل و لەهیچیان کەم نیە و ووڵاتیش لەهەموو ڕوویەکە شامی شەریفە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت