سێزدە مەرجی زۆر قورس، بۆ دەسپێکردنی گفتوگۆی عێراق و هەولێر.
وەرگێڕانی: ئەحمەد ڕەزا.
پێش دەستپێکردنی گفتوگۆ بە چاودێریی نێردەری نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقە لەسەر هەرێم. عێراق سێزدە مەرجی زۆر قورسی خستووەتە بەردەمی حکومەتی هەولێرو پێویستە جێبەجێ بکرێن، ئەم پێشنیازەی خستووەتە بەردەمی نێوەندگیرەکان و تورکیاو ئێران قبوڵیان کردووە. بەشێک لەو مەرجانە:
1- هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، نەک هەڵپەساردن.. بە ڕاگەیەنراوێکی ڕەسمیی ئاشکرا.
2- ڕادەستکردنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان بە دەسەڵاتی فیدڕاڵی.
3- ڕادەستکردنی سەرجەم فڕۆکەخانەکان.
4- گێڕانەوەی سەرجەم داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکان.
5- گێڕانەوەی سەرجەم داهاتی باج و ڕسومات.
6- ڕادەستکردنەوەی هەموو ئەو داواکراوانەی بەغداد داوای کردوون و لە هەرێمدا ئەژین.
7- گەڕانەوە بۆ هێڵی سنوری ئیداریی پێش 2003
8- بەستنەوەی هێزی پێشمەرگە بە وەزارەتی بەرگریی عێراقی فیدڕاڵەوە.
9- بەڵێندانی هەرێم بەوەی بە هیچ جۆرێک داڵدەی داواکراوەکان نەدات.
10- گەشت نەکردنی هیچ بەرپرسێکی کورد بۆ دەرەوەی وڵات، بە بێ ئاگاداریی حکومەتی فیدڕاڵ.
11- پێشوازیی نەکردنی هیچ بەرپرسێکی بیانیی، گەر حکومەتی فیدڕاڵی ڕەزامەندیی لەسەر نەبێت و بە بەغداددا تێپەڕ نەبووبێت.
عێراق پێیوایە ئەم مەرجانە هیچیان لە دەرەوەی دەستوردا نیین و لەبەرئەوە پێویستە لەسەر هەرێم جێبەجێی بکات.. هەروەک وەزیرێکی عێراقیی دیار ئەڵێ: حکومەتی عێراق، یان ڕاستتر ماڵباتی بارزانی بە هەموو مەرجێک ڕازیی ئەبن بۆ هەڵگرتنی ئابڵوقەکانی سەر هەرێم، لەبەرئەوەی پزیسکی خۆپیشاندانەکان مەترسیی ئەخاتە سەر دەسەڵاتیان بەسەر گەلی کورددا لە سەرکردایەتیی کردنی کورد ئەکەون گەر ڕازیی نەبن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوە: العراق الیوم.
- بابەتەکانی تری ئەحمەد ڕەزا
-
ئەحمەد ڕەزا: مەترسییەکانی زێدەهێز.
- -
ئەحمەد ڕەزا: سروت و سیمبول و ئایکۆنی ژمارە 40.
- -
ئەحمەد ڕەزا: کۆستی کچ لە نێوان گۆران و شێخ حەسیبدا.
- All Posts