لاوک کونجرینی: پارتی لە پیلانی گۆڕینی ڕەوڕەوەی خۆپیشاندانەکاندا شکستی هێنا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

تێبینی: ئەم وتارە لە ژێر چەتری چەند سەرچاوەیەکەوە، هەڵهێنجنراوە.

خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە، بنەمای ئامادەکردنی زەمەنێکی زۆریی لە پێشەوەیەو کاریی جدی و  هێمنی بۆ کراوە لە لایەن پارتییەوە، دەنا وا بەئاسانی ناتوانێت ڕەوڕەوی بگوڕێت بە جۆرێک، کە هەموو خۆپیشاندانەکە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار بهێنێت. لەم خۆپیشاندنەوە بڕوانینە ڕیفرانۆم، وا تێدەگەین ڕێفراندۆم پڕۆسە نەبووە بۆ سەربەخۆیی، بەڵکو بنەمای کارکردن بووە بۆ باڵا دەستی  پارتی بەسەر سلێمانی دا.

پارتی هەموو ئاواتی ئەوەیە سلێمانیش وەک هەولێر لێبکات، بەڵام دەست بەسەراگرتنی سلێمانی بەو کەنفتیەی هەولێر ئاسان نییە،  دەسەڵاتی ڕابردووی سەدام پێمان دەڵێت: بەهێز ناتوانرێت ڕەفتار لەگەڵ سلێمانی دا بکرێت، هەروەها سلێمانی ناسراوە بە شارە یاخیبووەکە، بۆیە دەکرێت پارتی بە پڕۆژەیەکی ترەوە خۆیان بۆ ئامادە کردبێت، هاتنی ئەدهەم بەرزانی و هەماهەنگی بەغداو هەولێر و ئێران و تورکیا،  لەسەر  هێرشکردنە سەر کەرکووک بەسەرکرادیەتی ئەفسەرێکی پلەباڵای پارتی، کە بەستنەوەی ئەم هەموو ڕایەڵانە کارێکی بەهێزیی هەواڵگریی وڵاتێکی گەورەو باڵا دەستی پێویستە.

دەکرێت گومان لەم بۆچونە بکرێت و پرسیار بکرێت، ئایا سلێمانی هێندە گرنگە ئەم هەموو هێزانەی بەخۆیەوە سەرقڵکردووەو خۆی نەدات بەدەستەوە. بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، دوو بۆچوون بوونی هەیە: بۆ چوونی سەردەمی سەدام، کە لەپێشەوە ئاماژەم پێداو، بۆچوونی دوەەم/ جەماوەری حیزبەکان و دەرەوەی حیزبەکان هەمیشە یاخی بووی بنەماڵەی بەرزانی و هەر دەسەڵاتێکن، کە ئازادی لێ بچۆڕێنێت.

کەواتە بۆ ئەوەی سلێمانییەکی ئارام بۆ دەسەڵاتی پارتی فەراهەم ببێت، پێویستی بەهەوڵ و تاکتیکی باش هەیە، ئەوەش سینارۆکانی، کە لە ڕێفراندۆمەوە دەستی پێکردوو تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

لەم خۆپیشاندانەدا پارتی زۆر ژیرانە، تەوقیتی پیلانەکەی دیاریی کردوەو، توانیویەتی شەقامە ناڕازییەکەی خودی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و، جگە لەمانە باڵی کۆسرەتیش وەگەڕ بخات و، لەو ڕێیەوە بتوانێت بگات بە ئامانجە گەورەکە. بەڵام سەرەتای شکستی لەوەوە دەرکەوت، کە ماڵباتی تاڵەبانی زوو هەستیان بەم پیلانە مەرگییە کردو، هێزو توانای خۆیان بۆ خستەگەڕ و، بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵیش زوو لە پیلانەکە گەیشتن، بەوەیان زانی بەردەوامیان چەندە زیان بە یەکێتی دەگەیەنێت، دوو هێندە بەئەوان، بۆیە زوو پاشەکشێیان لە سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندانەکان کرد.

لێرەوە توانا ئەفسوناوییەکانی ماڵی تاڵەبانی درک پێدەکەین، ئەویش، دەبینین ڕووبەڕووی ئەم هەموو  ئالنگیریانە بۆتەوەو تا ئێستا نەکەوتووە. دەبێ بپرسین چۆن .

ئەمە ئەو پرسیارەیە کە کۆی بابەتەکەی لەسەر وەستاوە، ئەویش:

1- بزوتنەوەی گۆڕان خۆی بۆ ئەم خۆپیشندانە ئامادە کردبوو، لە دەمی چەند سەرکردەیەکییەوە جودا لە جارەکانی تر قسەیان لەسەر سەرکردایەتیکردنی خۆ پیشاندانەکان دەکرد.

2- بەهۆی پرۆسەی برسیکردن و ئیدیای یاخیبووی زۆنی سەوز جەوێکی ناڕازی گەورە قوڵپی دەدا.

3- کۆمەڵی ئیسلامیش هاوئاهەنگ بوو لە گەڵ گۆڕان و شەقامدا.

4- دەرچوونی دکتۆر بەرهەم لە ناو یەکێتی و قوڵبوونەوەی کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی.

5- هەوڵی پارتی بۆ کۆتایی هاتنی ململانیەکانی خۆی و ماڵباتی تاڵەبانی و کۆتا هاتنی هێزە سەربازییەکەی بۆ ئەوەی ئالنگیریی سەربازی لە بەرامبەریدا نەمێنێت.

تێگەیشتن و تێڕوان لەم خۆپیشاندانەدا، کۆمەڵێک ئامانج و پیلان لە ململانیەکی خوێناویدا بەرجەستە دەکات، کە:

1- بزوتنەوەی گۆڕان و  کۆمەڵ و بەرەی ناڕازی شەقام دەیانخواست ڕەوشێک بنیاد بنێن و کۆتایی بەم دەسەڵاتە بهێنن، کە 26 ساڵە شکستی خواردووە.

2- پارتی ئەو هێزەی کە هێنابوویە سلێمانی و هێزی تریشی ئامادە کردبوو، لە چاوەڕوانی ئەوەدا بوو، کە خۆپیشاندەران قەڵای سەوزی یەکێتی تێک بشکێنن و ئێتر هێزە سەر بازییەکانی لە ژێر ناویی ئاسیش و ئارامی بە ئاگرو ئاسن بەسەر سلێمانیدا بسەپێنێت و زۆر بە ئاسانی و بەخشپەیی کۆتایی بە بزوتنەوەی گۆڕان بهێنێت و، پارتییەکانی ناو یەکێتی بۆ جوانکاریی دەسەڵات. لانی کەم بۆ دەمکووتکردنی ڕەخنەگرانی نەمانی دیموکراسی لە کوردستان بکاتەوە بەهێزێکی بەدیلی یەکێتی و وەک هێزکی کارتۆنی و دەستوپێبەستراو لە هەرێمدا بهێڵێتەوە.

هاتوچۆکانی سەرانی ئێران بۆ هەولێر و بە پێچەوانەوە، ڕۆحیانەتی داکەوتنی پارتی بۆ ئێران و دانی هەژموونی خۆی بەوان و، نزیکبوونەوەی نوری مالی لە پارتی و تروسکایی درزی کردنەوەی دەروازەکان بۆ گفتوگۆی هەولێر و بەغداد، پارتی جارێکی تر خستۆتە سەر سکەی دەسەڵات، بەڵام ئەمجارەیان بە شێوەیەکی تر، دوورکەوتنەوە لە سەربەخۆیی و لانی کەم کەمکردنەوەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی بۆ ئاستی ئۆتۆنۆمی، بەو مەرجەی دەسەڵاتی پارتی لە بەشە کوردییەکەی ناو عێراق، بگەرێتەوە بۆ سەردەمی 1971 و کەس خاوەنی ئەم ناوچەیە نەبێت، جگە لە پارتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت