نەبەز گۆران: كچانی سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران.
مرۆڤ له هه‌ر فه‌زایه‌ك و له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه‌دا بژیت، گه‌ر ئه‌و ژیانه‌ی ده‌یبینێت گه‌مارۆ درابێت به چێژه‌كان، بیێشك له شوێنیێكدا بیر له ئازادییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه. ئازادییه‌كانی مرۆڤ، به‌شێكن له دینه‌مۆی بیركردنه‌وه‌كان و ئه‌و جۆره ژیانه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌ڵیبژێژێت. مه‌حاڵه مرۆڤ بتوانێت بۆ هه‌میشه ئازادییه‌كانی له پێناو چێژه‌كانی وه‌لاوه بنێت. ئه‌وه‌ی مانا به ژیانی مرۆڤ ده‌دات، ئازادییه‌كانن، ئازادی وزه گه‌وره‌كه‌ی ناو دونیای مرۆڤه، بۆ هه‌وڵدان له پێناو ژیانێكدا مانای راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت.
له‌و رۆژه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌ستیان پێكرده‌وه، به وردی سه‌رنج له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و په‌رچه‌كرداری سیسته‌مه ئاخوندییه‌كه ده‌ده‌م. ته‌واوی جوڵه‌كه، جوڵه‌یه‌كی نارێكخراوی خۆكردانه‌ی خه‌ڵكه. هێشتا هێزێكی سیاسیی به روونی نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه تا خۆپیشاندانه‌كه رێكبخات و ئاراسته‌یه‌كی سیاسیی دیاریكراوی پێبدات. خۆپیشاندانه‌كه جوڵه‌یه‌كه كۆی گوتاری خۆپیشانده‌ره‌كانی له‌سه‌ر دوو بنه‌ما خۆیان ته‌حقیق ده‌كه‌ن.” ئازادی- نان” زۆربه‌ی گه‌نجه‌كان هاواره‌كانیان له‌سه‌ر ئازادییه و چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش، هاواره‌كانیان له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی و نادادی سیسته‌مه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م ده‌نگانه‌دا ببیێته جیگای سه‌رنج، ده‌نگی، ژنان و كچان و ئاماده‌ییه به‌رفراوانه‌كه‌ی كچانه له‌و خۆپیشاندانه‌دا.
هه‌ڵبه‌ته روونه كه سیسته‌مه‌كه، سیسته‌میێكی ئایینی ئایدۆلۆژییه، سیسته‌میێكه ته‌واوی ئازادییه‌كانی مرۆڤ ده‌خاته ناو چوارچیێوه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه. سیسته‌مێكه له بری هه‌مووان بیرده‌كاته‌وه، له‌بری هه‌مووان بریارده‌دات، فشارێكی زۆر له سه‌ر كۆی تاكه‌كان دروستده‌كات و هه‌میشه بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌ك و هه‌موو كرده‌یه‌ك، ته‌فسیرێكی ئه‌خلاقیانه‌ی ئایینی بۆ ده‌كات و به‌رده‌وام به‌رگری له دروستكردنی مرۆڤێكی له قاڵبداروی ئه‌خلاقی ئایینی ده‌كات.
خۆپیشانده‌ران، به تایبه‌ت كچان و، به‌تایبه‌ت تر كچانی تاران، وزه‌یه‌كی به‌هێزی خۆپیشانده‌رانن. له هه‌ر شوێنێک له شوێنه‌كانی ئه‌و شاره خۆپیشاندانێك بكرێت، ئاماده‌یی كچان جیاوازی نییه، له ئاماده‌یی چینه‌كانی دیكه. رووبه‌ریكی گه‌وره‌ی خۆپیشاندانه‌كان كچان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، چ له كاتی پیێكدادانه‌كاندا له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان، چ له كاتی گوتاردانه‌كاندا، كچان دینه‌مۆیه‌كی به‌هێزی ئه‌و ره‌وته‌ن داوای ئازادی بۆ تاكه‌كان ده‌كات. ئه‌م ئاماده‌ییه نیشانه‌یه‌كی زیندووی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه كه ژن تیێدا به‌شێكه له وزه راستەقینەکەی ژیان و، وزه گه‌وره‌كه‌ی گۆڕانكارییه‌كان. له‌ناوخۆپیشانده‌ران و له ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، نیگه‌رانییه‌ك نابینی باس له‌وه بكات بۆچی كچان به‌شێكی گرنگی ئه‌و جوڵه‌یه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو بوونه‌ته جێگای پێشڕه‌وییه‌ك و به‌شوێن ئه‌و ئازادییه‌دا ده‌گه‌ڕێن سیسته‌مه‌كه لێی زه‌وت كردوون.
چ جوڵه‌كانیان، چ گوتاره‌كانیان، هوشیارییه‌كی ته‌واوی له‌پشته‌وه‌یه بۆ ئازادی. له‌یه‌كێك له دروشمه‌كاندا ده‌ڵێن: ” به له‌چكه‌كه‌ی سه‌رم و، جله‌كانمدا ناتوانی بمناسی” یان له شوێنێكی دیكه‌دا ده‌ڵێن:” هه‌رچی هی عه‌ره‌ب بێت نامانه‌وێت، چونكه ئێمه ئاریایین!” یان ده‌ڵێن: ” واز له سوریا و وڵاته عه‌ره‌به‌كان بهێنن، بیر له برسیه‌تی و ئازادییه‌كانی میله‌تی ئێران بكه‌نه‌وه.” ” هه‌تا زیاتر بمانچه‌وسێننه‌وه، زیاتر بیر له ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه.”
ئه‌مانه و كۆمه‌ڵێك دروشمی دیكه، به‌ده‌ست كچان و كوڕانه‌وه له پێشی خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌وترێنه‌وه و، له‌گه‌ڵیدا په‌لاماری سێ شوێن دەدرێن، بانک- شوێنی ئاخوندەکان – ئەوشوێنانەی ئازاری خەڵک دەدەن، ھەر سێشوێنەکە راستەوخۆ پەیوەندیان بە نان و ئازادییەوە ھەیە.
ھەمان مۆدێکی ئێرە بە وزەیەکی ترەوەوە بەبێ جیاوازی جێندەری بەرامبەر سیستەمی داپڵۆسێنەر دەبینینەوە.
ئەوەی کچانی تاران لەسەرشەقامەکان دەیکەن ، ئازایەتییەک و رۆحێکی شۆڕشگێڕانەیە،ئەو ئازایەتی و رۆحە شۆڕشگێڕانەیە بۆ ساتێکیش بێت، ئازادییەکانی خۆی ناگۆڕێت بەتەمەنێک ژیانی لە قاڵبدراو.