تێکۆشەر حوسەین: یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بڕیار وایە پەرلەمان لە 1010 دا واتا ڕۆژی چوارشەممە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکا لەناویشیاندا ( یاسای خانەنشینی موچە پلە باڵاکانە ) بەجۆرێک لە خولی سێیەمی پەرلەمان دا بوو بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان کرد کە تایبەت بوو بە یاسای خانەنشینی، بەڵام ئەو سا لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ نەکرا .
بۆ پێداچونەوە بە سیستمی موچە ئەو کاتە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێی ( دکتۆر یوسف محمد صادق ) کە پڕۆژە یاسایەکی ئامادە کردبوو تایبەت بە یاسای خانەنشینی لەڕێی هاوڕێکانیەوە لە خولی سێیەم پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕەتکرایەوە بخرێتە کاری بەرنامەوە تەنانەت تاوەکو خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ بکرێت. چونکە لە خولی سێیەم باو باوی فرسەت هێنان بوو لە تێپەڕاندنی یاساکان لە پارلەمان بە بەرژەوەندی هەردوو حزبی دەسەڵات وەک یاسای بوجەی ئەحزاب و یاسای خۆ پیشاندان و… هتد.
بەهەر حاڵ ئێستا بڕیار وایە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە بکات، کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێی داوە بەڵام لە بنەڕەتدا خودی پڕۆژه یاساکە هی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، بززاتیش لەناو گۆڕان خودی دکتۆر یوسف بوو ئامادەی کردبوو کە ئێستا سەرۆکی دەستلەکار کێشاوەی پەرلەمانە. مەبەستیشمان لێی ئەوە نیە بیفرۆشینەوە بە هەر لایەنێک یا خوانەخواستە موزایەدەی سیاسی پێوەبکەین، بەڵام وەک بەرچاو ڕونیەک بێ یا نیەت پاکی بێ باشترە هەموو لایەک بیزانی ئێمە لە زوەوە بە چارەسەر و میکانیزمێکی گونجاومان داناوە لە بەرگرتن بە بڵاو بونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و تەخشان و پەخشان و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت.
وەک وەبیرهێنانەوەیەک ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی حکومەت لە بەرواری 16- 06- 2016 لە دانیشتێکدا لە هۆڵی (سعد عبداللە) لە هەولێر بە بەرچاوی کامێرا و میدیاکارانی پارتی ڕایگەیاند:
هیچ خانەنشینیەک نیە لە موچە پلە باڵاکان و موچە خۆر بە گشتی لە هەرێم دابمەزرابێتن یا خانەنشین کرابێتن بە بێ ئاگایی پارتی و یەکێتی بێت ! ”
ئەم دانیشتنەی نێچیرڤان بارزانی لە کاتێکدابووە تایبەت بوە بە ڕۆژنامەنوس و ڕاگەیاندنکارانی پارتیەوە، ئەگەر بێ و دیقەت بدەینە ئەو لێدوانەی نێچیرڤان بارزانی دیارە کە مەبەست چیە کە لە ئێستادا دێن خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاساکە دەکەن و دەیانەوێ بیخەنە کاری بەرنامەوە بۆ دانیشتنی 10 ی مانگ ئەوەیش خۆڵ کردنە چاوی خەڵک و موزایەدەی پێش هەڵبژادن و ڕووسپی کردنەەی حکومەتە شکست خواردووەکە نەبێت هیچی تر نیە، چونکە لە ئێستادا حکومەت وەک مەلەوانە درۆزنەکەی لێهاتووە لە پەلەقاژەی مەرگ نزیک بوەتەوە دەست بۆ چلە پوشەکانیش دەبات، نا لە بەر ئەوەی خزمەت بکا، بەڵکو تەنها بۆ مانەوەی خۆی ئەیەوێ وا نیشانی هاونیشتمانیان بدا بەڵێ چاکسازیەکانی دەستپێکردوە، بەجددی لە خەمی قوتی خەڵک دایە، لە بەشێکی تری کاری بەرنامەی پەرلەماندا هاتووە ( تعریب ) کردن لەناوچە کوردستانیە جێناکۆکەکان بخاتە بەردەم خوێندنەوەی یەکەم ئەمەش لەکاتێکدایە سەرانی هەردوو حزب زیاتر لە 51 ی خاکی کوردستانیان لە دەست داوە تازە بەتازە دێن خوێندنەوەی یەکەم بۆچی دەکەن.
بەڵام ئەو حکومەتە نە ئەوەیە چاکسازی بکات، نە ئەوەیە بڕوات و وازبێنێت و استقالە بکا، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە ئیقالەی پێبکرێت بۆ ئەوەی هەرچی زووە نەجاتمان بێ لێی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت