دلێر حسێن پیرۆمەری: بایکۆتیان کرد یان بایکۆتکران.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دوای بریارە تاکلایەنەکەی بارزانی بەهاوکاری هاوئاوازەکانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە شکستخواردوەکەی 25ی ئەیلول، هێواش هێواش کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق بەرەو بەشکست هەنگاو دەنێ. ئەمەش دەرەئەنجامی نالۆژیکی بێ ئیرادەیی سەرکردایەتی کورد دەردەخات لەمەڕ کێشەکان بەجۆرێک وەک چۆن لەڕووی حوکمڕانیەوە نمونەیەکی ناشیرینی حوکمڕان بوونە لەڕووی ئیداریی و سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوخۆ و دەرەوە شکستخواردوو دۆڕاو بوون، کە دواجار میللەت و نەتەوە باجی داوە.
دەکرێ ڕاستبێ کاتێ دەوترێ کورد لەسەردەمی ڕژێمەکانی داگیرکەر لەهەموو پارچەکان تەنها کێشەی خاک و ئازادی هەبوو، لەباشوری کوردستان میللەت ئازادی لێ زەوت کرا، بەڵام برسی نەکرا. میللەت خاکی دابەشکرا بەڵام بێ ئاو و کارەبا نەکرا. میللەت لەکایەیی سیاسی بێ بەشکرا بەڵام موچەی نەبڕا و لەت نەکرا بۆ دوو زۆن.
پارتی و یەکێتی سەڕەرای ئەوەی نەک هەر حوکمڕان نەبوون بازرگانێکی فاشل و دۆڕاویش بوون، وەک چۆن لەحوکمڕانی شکستیان هێنا لە ڕووی متمانەی جەماوەریش شکستیان هێنا.
کارەساتە ڕۆڵەیەکی مکورد لەکەرکوک تەمەنایی دەسەڵاتی عەرەب بخوازێ سەرچۆپی کێشی دەسەڵاتێکی غەیری کورد بێت، خۆقرار وابوو کەرکوک دڵ و قودس بێت بۆ کردتان بە بازارێکی گەرمی ململانێ حیزبی بۆ ساغکردنەوەی تەسفیە حیسابی یەکتری سڕینەوەی ناسنامەو شوناسی قەومی کوردیی کوردی، کەرکوکێک کە خەونی خەباتی قوربانیانی ڕابردوو بۆ ناسنامەی قەومیکورد و نەوەی ئایندەی ووڵات بوو چ دەستێکی پیس و هەرزانفرۆش بوون وا بەئاسانی کردتانە قوربانی نیازە گڵاو دۆراوەکانی خۆتان.

بایکۆتان کرد یان بایکۆتکران
پارتی دوای دۆڕان یەک لەدوایەکەکانی لەڕووی سیاسی، ڕووی ڕاستەقینەخۆشی ووردە ووردە دەردەکەوێت بەجۆرێک سەرگەردان و سەر لێشواوە مەگەر تەنها خۆیان سەر لەحاڵی خۆیان دەرکەن چی دەکەن.
پارتی دەری خست دروشمی قەوچیەتی تەنها دروشمێکە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆیەتی، ئەگینا هەرگیز نەخەبات بۆ مەسەلەی قەومی دەکات نە باوڕیشی بەواها خەباتێک هەیە ئەو ووتەیە تەواو ڕاستە بۆ پارتی (شۆرشم پێ نەکرێت تێکی دەدەم ) هەرچەندە شۆرشگێری پارتی جێ گومانە بەڵام خۆ رووداوەکان دەری خست و وتەکە پڕ بەباڵایی پارتی تا هێز و دەسەڵات هەبوو کەرکوک دڵ و قودسی کوردستان بوو ئێستا کەرکوک شارێکی عێراقی یە.
پارتی لەپێناو پەردە پۆشکردنی شکستەکانی بریاری بایکۆتی داوە چونکە باش لەسەنگ و قورسایی خۆی دەگات لەکەرکوک و ناوچەکانی تری دەرەوەی ئیدارەیی هەرێم، چونکە فەنی بەهێز پارتی لەپێگەیی جەماوەری نەبوو لەو ناوچانە بەڵکو لەتەزویر و دەسەڵات بوو بەجۆرێک کەچۆن دەرەئەنجامی بوستایە بەپاڵپشتی برا شیرییەکەی بۆیی دەچو سەر لایەن کەم چاوپۆشی بۆ دەکرا، ئەمڕۆ گەیشتۆتە ئەو بڕواییەیی کەحاڵی برایەکەی زۆر لەحاڵی خۆیی خراپترە نە ئەو هێزەلەرووی دەسەڵاتەوە بتوانێ پارسەنگی هێز بۆ خۆیی ڕاگرێ نە پێگەیی جەماوەریشی ماوە بۆیە ڕەنگە بۆخۆی چاکترین بریار بێت لەئێستایەکەدایبێت بە بایکۆتکردن، چونکە چاک ئەو ڕاستیە دەزانی میللەت بایکۆتی کردوون چیتر جێ ئومێدی خەڵک نین.
ئەو بایکۆتەی بە موزایەدەی قەومی بەخەڵک دەفرۆشێتەوە هاوشێوە ریفراندۆم و رێکەوتنە ژێر بەژێرەکانی فرۆشتنی خاکی کوردستان وتاڵانکردنی نەوتی ووڵات لەژێر ناوی ئابوری سەر بەخۆیی زۆر ناکێشێ زوو خەڵک لێ هۆشیار دەبێتەوە.
بۆیە لەئێستایه ئەرکی هاوڵاتیانی کورد قورسەلەمەسەلەی نەتەوەیی پاڵپشت بەو بەرەیی کە لەچوار چێوەیی هاوپەیمانیەتیێک لەکرکوک ناوچەکانی تر دروست کراوە دەبێت خۆیان ئەمجار قیادە و ڕابەرایەتی خۆیان بکەن و نیشانی دوژمنان و نەیارانی کورد بدەن گەر هێزگەلێک هەبێ بەئەجندای دەرەکی هەوڵی فرۆشتنی شوناس و ناسنامەی کوردبوونی کەرکوک بەدوژمنان داوە لەبەرامبەر دا هێزێکی جوامێر هەیە فریادرسی مەسەلەی قەومی یە شکۆ و کەڕامەت بۆ شوناسی نەتەوەیی دەگێرێتەوە، زەروورە لەهەڵبژاردنی ئایندە بە گەرم گوڕتر بەشدار بن لەدەنگدان بۆ چارەنوسی میللەت؟
بایکۆتی ئەو هێزانە بکەن کە ئامانجیان لەبار بردنی کیان و ئەزمونی کوردی بوو لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و شەخسی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت