ناکام مەحمود گەڵاڵەیی: ئیرادەی کوردو داگیرکاریی دوژمن.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دۆزی کورد جیاواز لەنەتەوەکانی تر کە داگیرکراون، جیاوازی سیستمی حوکمڕانی دەوڵەتانی ناوچەیی و دەوڵەتی داگیرکەر لە خۆرهەڵاتی ناوینەوە بۆ ئەوروپا جیاوازە، کورد لە پاڵ نەبوونی مافەکانی و داگیرکردنی خاکەکەی ڕێگەی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریشی لێدەگرن، پایەکانی کۆمەڵایەتی و هەستی نەتەوەیی بوونی بیر دەبەنەوە،
ئەوەی ئێستا بەسەر کوردا دێت هیچی لە ڕێککەوتن نامەی (الجزائیر) کەمتر نییە، دەڵەتانی داگیر کەری ناوچەیی پەیمانێکی نانوسراویان بەیەک داوە کەلەهەمووقۆناغێکدا دژی دروست بوونی قەوارەیەکی سەربەخۆی کوردی بن، لەهەر پارچەیەکی کوردستان کورد بەرەو پێش بچێت، مەترسی لەسەر سنور و یەکپارچەیی ئەو ووڵاتانە دروست دەبێت، وەک ئەوەی بینیمان دوای ڕیفراندۆم هەموو کێشەکانی نێوانیان هەڵپەسارد و درێخیان نەکرد لەیەک لەیەدەنگی و هەماهەنگی و دژایەتی گەلی کورد، وەک ئەوەی ئێستا دەیبینین کە لەعفرین ڕوودەدات، کورد لە وەرچەرخانێکی مێژوویدایە بەهەموو زوڵم و زۆریەکانەوە، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان تەواو ترساوون و لە لێکترازانی تەواوەتیدان، زلهێزەکانی خۆر ئاواش لەدۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تێ دەگەن، بەرژەوەندی و پێگەی خۆیان باش دەزانن لەوە تێ گەیشتون کە دۆزی کورد لەوەدەرچووە بتوانرێت وەک ڕابردوو بمێنێتەوە، دۆزی کورد لەباکوور هەنگاوی گەورەی ناوە لەبازنەی شاردنەوە و ئاشتبوونەوەی تورک و کورد دەچووە، لەخۆر ئاوا کورد ئێستا شەڕی خۆڕاگری بەرامبەر بە ناتۆ دەکات، سورەلەسەر سەپاندنی وجودی خۆی، بۆیە ناتوانرێ فرامۆش بکرێت بەتایبەت پاش ئەوەی سوریا پشتیوانی ئەوروپالەدەست دا بەتایبەت ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، لەباشوور هەرچەندە توشی شکستی گەورە بووین بەڵام ناتوانرێت لەبوونمان کەم بکرێتەوە، لەخۆرهەڵات دەوڵەتی فاشستی ئێران لە چارەکە سەدەی کۆتایی حوکم ڕانی دایە، بۆیە دۆزی کورد ئێستا گەورەترین و پڕبایەخترین کێشەی خۆرهەڵاتی ناوەراستە، کورد لەهەموو دنیا ناسراوە هەستی نەتەوایەتی و ئیرادەی سەرخۆبوون لەخەونی هەموو تاکێکی کورد دایە.

بێ هەڵوێستی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی.!
ماوەی دوو هەفتەیە دەوڵەتی فاشستی تورکیا داگیرکاری بۆ سەر عەفرین دەست پێکردووە، ئەوەی جێگەی سەرنج و پرسیارە بێ هەڵوێستی گۆمەڵگای نێو دەوڵەتیە جگەلە فەرەنسا کە بە ڕاشکاوانە دژی ئەو داگیرکارییە، بۆ دەبێت کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست ئەوداگیر کارییە بێ دەنگو بێ هەلوێست بن..!
بەرژەندی سیاسی و ئابووری زلهێزەکان بۆ پاراستنی پەیوەندی و پێگەیان وای کردووە بێدەنگبن، ئەمە لەئاستی دبلۆماسی و هەڵوێستی رەسمی دەوڵەتاندا.

داگیرکاری بەناوی دینەوە
بەهۆی لاوازی سۆز و عاتفەی تاکی مسولمان و خۆرهەڵاتەوە ئاین باشترن و کاریگەرترین هۆکارە بۆ هاندان و بێ دەنگ کردنی تاک و کۆمەڵگا ، ئەوەتا بەناوی دینەوە داوای (فتح) کردنەوەی عفرین دەکرێت وەک ئەوەی حکومەتی بەعس ئەنفال و زیندەبەچاڵی کردین، ئەم بەکار هێنانی دینە تەنیا بۆ هاندانی بەڵتەجی و تیرۆرستان نییە بەڵکو بۆ بێ دەنگکردنی کۆمەڵگاو شەرعیەتدانە بەزوڵم و جینۆسایدی کورد،

بۆ دەبێت کۆمەڵگای ئیسلامی بێ دەنگ بێت.؟
بەرامبەر بەم داگیر کارییە من بینیم لەبەڕازیل دژی داگیرکاری تورکیا خۆپیشاندان کرا دەنگی ناڕەزاییان بەرامبەر تیرۆری تورکیا هەڵبڕی، بەڵام بۆ لە کۆمەڵگا بەناو ئیسلامیەکان بە ڕۆشنبیرەکانیشیانەوە نەمان بینی دژی ئەو داگیر کارییە بن، ئەمە ڕووی راستە قینەی کۆمەڵگای ئیسلامییە بەرامبەر بە دۆزی کورد.
لەرابردودا ئەنفال و کیمیاباران کراین، ئێستاش بەهەمان شێوە مێژوو خۆی دووبارەدەکاتەوە، ئەم دووبارەبوونەوەیەی مێژوو لەقۆناغ و ڕوودای جیاوازدا دەردەکەوێت بە نمایشێکی نوێوە، ئێستا دەبێت بگەینە ئەو راستییەی کە عەقڵیەتی کۆمەڵگای ئیسلامی و خۆرهەڵاتی ناوین بەرامبەر بەدۆزی کورد هیچ هەنگاوێکینەناوە، بەڵکو هەرلەناو بازنەی فاشیزم و رەگەزپەرستیدا ماوەتەوە، ئەم بێ دەنگییە هەمان بێ دەنگی و بێ هەلوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، ڕەنگە ناڕەزایی هەبێت بەڵام وەک پێویست نییە، ئەوەی گۆڕاوە خەبات و بەرخۆدان و ئارەزووی گەلی کوردە بۆ یەکگرتن و بەدەست هێنانی مافە رەواکانی،گەلی خۆڕاگری کورد لەعفرین و کۆبانێوە شانۆی ئیرادەو خۆڕاگری نیشانی دنیای بێ دەنگ و پڕتەکنەلۆجیای چەک وسەربازی دەدات، پەیامی مانەوە و خوێن بەخشین بە هەموو دنیا و داگیر کەران دەدات،
ئەوەی کێشەیە بۆ کورد ئەودوو جەمسەرە هەژمونەیە کەلەناوچەکە ڕۆڵیان هەیە ئەمریکاو هاوپەیمانەکەمانی لەگەڵ ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی، کورد ناتوانێ خۆی لەژێرهەژموونی ئەم زلهێزانە ڕزگار بکات، کێشەی لەوەش گەورەتر نەتوانینی پاراستنی هاو سەنگییە لەنێوان ئەم دوو جەمسەری بڕیارەدا، بەتایبەت لەخۆر ئاوای کوردستان،

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت