جیهاد موحەمەد: بۆچی پارتی داوای یەک لیستیی دەکات لە کەرکوودا؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- لەبەرئەوەی دوای شکستی ڕیفراندۆمەکەیان، کە کوردستان وەک خاک وەک و، وەک خەڵکیش زیانێکی گەورەی تیاکرد، چونکە سەرکێشییەکەی پارتی بۆ خۆنواندن و درێژکردنەوەی هەژموونی خۆی گوێی لە هیچ لایەن و کەسایەتییەک نەگەرت، تا ئەو کارەساتە نەخوازراوەی درستکرد. ئێستا ڕووی گەڕانەوەی نییە بۆ ناو کەرکووک، داواکاردنی لیستی هاوبەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گەڕانەوەیان بۆ کەرکووک.
2- پارتی دوای ئەو شکستەگەورەیەیان لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، دەزانن کە دەنگێکی وا ناهێنن کەبتوانن هەژموونی خۆیان درێژە پێبدەن، بۆیە دەیانەوێت ئەم لیستە هاوبەشییە بسەپێنن بەسەر لایەنەکانی دیکەدا، تا هیچ نەبێت لێرەوە درێژە بە هەژموونی خۆیان بدەن.
3- ڕەنگە یەکێتی نیشتیمانیش ئەم داوایەی پارتی پێخۆشبێت، چونکە دوای ئەو هەموو شکست و تەخوینکردنەی یەکتری، دوای ئەوەی بە هیچ واتایەک (هاوپەیمانێتیە ستراتیەکەیان) بەهای نەماوە، هەردوو لایەن لە لیستیی هاوبەشدا ڕێچکەی چوونەوە بۆ لای یەکتریان بۆ سازدەبێت.
4- ئەگەر لیستی هاوبەشیی دروستبێت لە کەرکوودا، ئەو کاتە پارتی و یەکێتی بە ئاسانی دەتوانن چییان بوێت بیسەپێنن بەسەر لایەنەکانی تردا، هەروەک پیشەی هەمیشەییان، کە لە کوێدا دژایەتی و تەخوینکردنی یەکتری لە بەرژەوەندیان بووبێت دژایەتیەکی تا سەر ئێسقانی یەکتریان کردووە، لە کوێشدا لە بەرژەوەندیان بووبێت ئەوە دۆستایەتیەکی وای یەکتریان کردوە وەک ئەوەی یەک حیزب بن.
5- پارتی هەڕشەیەکی ئەوتۆی بەدەستەوە نەماوە بۆ سەر لایەنەکانی تر، ئێستا تەنها هەڕەشە بۆ ترساندنی لایەنەکانی تر کەرکووکی بەدەستەوەیە، تا ئەگەر لایەنەکانی تر بە قسەی نەکەن، ئەوە دەستبکات بە تەخوینکردنیان کە گوایە ئەو لایەنانەی نایەنەوێت بە یەک لیست لەگەڵ پارتیدا دابەزن ئەوە خزمەتی عێراق دەکەن و لە بەرژەوەندی گەلی کورد کار ناکەن. لەجێبەجێکردنی ئەم هەڕشەیەی پارتیشدا، پارتی دەیەوێت ئەوە پیشانبدات کە هەم هێزێکی گەورەیە وەک جاران، هەم لە هەموو لایەنەکانی تر زیاتر دەربەستی کەرکووک دێت بۆیە داوای ئەو لیستەی کردوە، ئیتر ئەمە ئەکەن بە قەرز بەسەر هەموو خەڵکی کوردستانەوە و بەردەوام دەیفرۆشنەو بە خەڵک.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت