شه‌ریف هه‌ژاری: دوو ھەڵوێست، ھێندەی زەوی و ئاسمان جیاواز!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌ڕاستیدا ده‌بوو له‌ گرتنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشه‌وه‌ تا ئێستا په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی خۆی بخاته‌ ناو قوڵایی شاره‌كانی توركیاوه‌، كه‌چی ھەمومان دەبینین کە پەکەکە لە ناو خاکی ھەرێم ھێرش دەکاتە سەر سوپای تورک، بەمەش بیانوو ده‌درێته‌ ده‌ست سوپای تورک كه‌ دڕندەییانە دەیان کەس لە گوندییەکان شەھید و ماڵوێران دەکەن. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌بوو له‌ بنه‌ڕه‌ت دا پارتیی نه‌بێته‌ پیاوی تورك و بنكه‌ی تورك له‌ هه‌رێم بكاته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ حیزبه‌كانی زۆنی سلێمانی نه‌بنه‌ پیاوی ئیتلاعات و، سلێمانی بكه‌نه‌ شوێن مه‌شقی ئیتلاعات!
په‌کەکە كه‌ بە گوندەیی باج دەسەنێت، به‌شێك له‌ ھەموو ئەو تاوانکارانەی كه‌ لە شاروشارۆچکەکانی کوردستان له‌ ده‌ست یایا ھەڵ دێن بۆ قه‌ندیل كه‌چی دەیانگرنە خۆیان.
لە ھاوارەوە تا زاخۆ گومرگیان ھەیە. مندالان فریو دەدەن و زۆری تر!! وەلێ زۆرینەی حیزبەكانی ھەرێم دەست خۆشیان لێ ئەکا و پڕوپاگەندەیان بۆ ئەکەن، ئەمەش تەنھا لەبەر ئەوەی ھەموو ئه‌و حیزبانه‌ لە بەرەی ئێرانن و ، زۆرینەی حیزبەکان تەنانەت بە فەرمانی ئێران پڕوپاگەندەش بۆ کردەوە نەرێنییەکانی پەکەکە دەکەن!
بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ھەڵوێستێکی تەواو جیاواز دا، زۆرێک لەم حیزبانەی ھەرێم بەتەواوی گەمارۆیان خستۆتە سەر ھێزەکانی خۆرھەلاتی کوردستان، وەک زیندانی حەپسیان کردوون، تەنانەت گەر حیزبه‌كانی خۆرهه‌لات بشیانەوێت بەشێوەی نھێنیی مەفرەزەیەکیان سەردانی خۆرھەلاتی کوردستان بكه‌نه‌وه‌، گەر پێیان بزانن تەسلیمیان ئەکەنەوە (نمونە بەردەستە کە یەکێتیی و پارتیی و بزوتنەوە و حسک و حیزبولای شۆڕشگێڕی ئەدھەم بارزانی وایان کردووە).
خۆ ئەگەر پێشیان نەزانن ئەوا خەڵکی ھەرێم لە دژیان ھاندەدەن وەک ئەوەی ساڵی پار دیمان! ھەموو ئەمانەش لە کاتێکایە پێشتر حیزبەکانی ھەرێم (بەتایبەت یەکێتیی) بەڵێنیان بە حیزبی دیموکرات داوە گەر لە قەندیل بێنە خوارەوە ئەوا ھەموو مافێکی سیاسیی و پەنابەریی و یاسایی و گەرەنتی پاراستنیان پێ دەدرێت، کەچی نەک ھیچی ئەو بەڵێن و نوسراوانەی خۆشیان جێ بە جێ نەکرد، ئەوا چەند جارێک سوپای پاسدارانیان بردۆتە سەریان و بە سەدانیان لێ تیرۆرکردون و، دەیان جاریش کردەوەی تیرۆریستی (تەقینەوە)یان بۆ دانراوە!
ئیدی بە ھەموو ئەوانەشه‌وه‌ (کە وەک زیندانیان لێ کردوون!) وازیان لێ ناھێنن و، دەیان کەسیان بۆ ئەخەنەگەڕ، بۆ جنێودان و تەشھیرکردن پێیان و ، تەنانەت جنێودان بە خێزان و شەرەفی سەرکردە و کادیره‌کانیان!
زیاتر لەوانەش، تەنھا یەک جار سەرکردەی کوردی خۆرھەلات (چەکۆ ڕەحیمی)، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەیی دا، بەشێک لەو ماڵانەی ئاشكرا کرد کە لە شاری سلێمانی دا ، ئێران بۆ کاری تیرۆر و سیخوڕی و ڕۆژنامەنوس کڕین پێکی ھێناوه‌!
کەچی زۆر نانه‌ته‌وه‌ییانه‌ و ناشیانە (ئازاد جوندیانی) کە ئەوکات بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتیی بوو (ئێستا ناوبراو پارتییە!) بە ناوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە بەیاننامەیەکی زۆر توندی دژی چەکۆ ڕەحیمی و حیزبەکەی دەرکرد و، ئازاد جوندیانی وه‌ك پارێزه‌ری كاروكرده‌وه‌كانی ئێران بێ، زۆر ئاشکرا ڕایگەیاند: ((ھیچ حیزبێکی کوردی خۆرھەلات بۆیان نییە باسی چاکەکارییەکانی جمھوری ئیسلامی لە خاکی ھەرێم دا بکەن!)).
ئا لێرەوەیە، مرۆڤی نەتەوەیی بە ویژدان، ھەقە ئەو پرسیارە لە خۆی بکات: ئایا بەرگری کردن لە ھەموو ئەم کارانەی پەکەکە و، بە ھەموو شێوەیەک دژایەتی جوڵانەوەی کوردی خۆرھەلات لە لایەن زۆرێک لە حیزبەکانی باشورەوە، تەنھا بەھۆی فەرمانی ڕژێمی ئێرانه‌ بەسەریانەوە یاخود نا!؟ ئه‌ی سبه‌ینێ رژێمی ئێران ڕوخا ئه‌م حیزبانه‌ چۆن ڕویان دێت لێدوان بده‌ن (دڵنیام له‌و ساته‌دا سه‌د و هه‌شتا پله‌ با ده‌ده‌نه‌وه‌!!).

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت