سامان غەفور هەورامی: ئەمریکا و ڕوسیا چیان دەوێت؟
ئەوەی لە دیروز ڕوویدا لە هەفتەی یەکەمی مانگی شوباتدا، لەچوارچێوەی ململانێکانی سوریادابوو.. ئەو ڕوداوە سەرەتای قۆناغێکی نوێ بوو لەڕوبەڕووبوونەوەی هێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان لە سوریا.. هەنگاوی دواتر لەشکرکێشیەکەی تورکیابوو بۆسەر عەفرین و یەکینەکانی پاراستنی گەل.
لەسوریادا ئیسرائیل دەیەوێت ئامانجە سەربازیەکانی خۆی جێبەجێ بکات و, ئێرانیش دەیەوێت بناغەی سیخوڕیکردن پیادە بکات.. ئەمریکاش چاوەڕێی جوڵەی ئەوانی ترە تا ئامانجەکانی خۆی لەسوریا بەدی بهێنێت.
ئەو هێزانەی کە پاڵپشتی لە ئەسەد دەکەن هەوڵەکانیان بۆ پاککردنەوەی شانە نوستوەکانی داعشە، بەڵام ئەو ئامانجەیان زیاتر مەتاتیە و بەئارەزوی خۆیان دەتوانن بیانوی بۆ بهێننەوە.. دیوێکی تریشی هەیە دەیانەوێت دەست بگرنەوە بەسەر پاڵاوگەکانی نەوتدا کە نزیکن لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکاوە. کە ئەمە ئامانجە سەرەکیەکەیانە بەڵام لەژێر پەردە و ناوی تردا ئەنجامی دەدەن، بەڵام بۆ هێزێکی گەورەی وەک ئەمریکا ئاسانە لە مەبەستیان بگات بۆیە پەلاماری دان و سنوری بۆ پێشڕەوییەکانیان دانا.
قسەی زۆرێک لە شارەزایان لەسەر ڕوسیا و ئەمریکا ئەوەیە کە ڕوسیەکان لەناو سوپای پرۆ ئەسەدیەکاندا هەیە، بۆیە ئەمریکا پەلاماری داون.
نامە و پەیامەکەی ئەمریکا گەیشت بە ڕوسیا و ئێران و ئەوانی دی، ئەو پەیامەی ئەمریکا ئامانج گەلێکی پێکا لەوانە سنوری دەسەڵاتی ئەوانی تر لە سوریا بچوک بکاتەوە، وا بکات زیاتر دەست وەرنەدەنە ناو کاروباری سوریاوە، چونکە سوریا جێگەیەکە دەبێت بەرژەوەندی هەمووی تێدا پارێزراو بێت. بەڵام لەلای ئەمریکیەکان تاکە هۆکاری سەرەکی لێدان بوو لەو پەیوەندیانەی لەنێوان سوریا و ئەوانی تردا هەبوو یان بەمانایەکی تر کورتکردنەوەی دەستە دەرەکیەکانە لەسوریادا.
تائێستا بەتەواوەتی هۆکاری پشت ئەو لێدانە نەزانراوە، چونکە واشنتن و مۆسکۆ خۆیان بواردووە لە لێدوان بۆڕای گشتی لەسەر پاڵنەرەکانی پشت ئەو ڕووداوە.
لەئێستادا ئەمریکا ڕوبەڕووی سێ ئاڵنگاری سەرەکی دەبێتەوە ئەوانیش:
یەکەم/ چەسپاندنی دەسەڵاتی سەربازی لەسوریادا
دووەم/ ڕێگریکردن لەفراوانبوونی دەسەڵاتی ئێران لە سوریادا
سێیەم/ دڵنیا بێتەوە لە سەرکەوتنی ئەسەد.
بەم هەنگاوانە سەرچاوەی داهاتی ئەوان کەمدەکاتەوە و توانای مانەوەی ئەوان لەسوریادا بچوک دەکاتەوە، بەمەش پلانی دوای کۆتایی هاتنی جەنگ لەسوریادا دادەنێت. ئەوە بەتەنها لەدژی ڕوسیا نیە بەڵکو هەردوو وڵات دیدگایان جیاوازە بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەسوریا.
ئیدارەی ئێستای ترەمپ بۆ دۆخی سیاسی سوریا لەسەر دوو ئاست یاری دەکات، بەرژەوەندیەکانی خۆی لەسوریادا و ئاستێکی تریان پتەوکردنی لایەنی سەربازی لەسوریادا، بۆ هەردوو حاڵەتەکە ململانێیەکی توند لەنێوان مۆسکۆ و واشنتۆندا هەیە.
جەنگی وزە لەسوریا
ئەوەی لەمڕۆدا جێگەی سەرنجی وڵاتانی زلهێزە کۆنتڕۆڵکردنی بیرە نەوت لەهەر جێیەکی جیهاندا بێت، بۆ کۆکردنەوەی دەستکەوتی ماددی بۆ وڵاتەکانیان… لەوجێگانەی نەوت هەیە بەردەوام جەنگ هەیە، زۆرکات هۆکاری جەنگەکانیش نەزانراوە.. واتە زۆرکات جەنگەکان ئاڕاسەتکراون و خواستی ناوخۆیی لەسەر نیە! لەئێستادا جەنگی وزە ڕووبەڕوی کوردانی ڕۆژاوا بووەتەوە بە هۆکاری ئەوەی کە پهیهده له 23ی ئهیلوولی 2017دا دهستیگرت بهسهر كۆنیكۆ كه گهورهترین دامهزراوهی غازه له ریفی باكووری رۆژههڵاتی دێرازۆر و له 22ی تشرینی یهكهمی 2017دا دهستیگرت بهسهر كێڵگهی نهوتی عومهردا كه گهورهترین كێڵگهی نهوتی سووریایه. له ئێستاشدا له دێرازۆر پهیهده باڵادهسته بهسهر رۆژههڵاتی رووباری فورات و رژیمهكهی ئهسهد بهسهر خۆرئاوا و داعشیش بهسهر ناوچهیهكی بهرتهسكی باشووردا.
پهیهده له چارهكی كۆتایی ساڵی رابردوودا هاوكات لهگهڵ هێزهكانی رژێمی بهشار ئهسهدا له باكووری رۆژههڵاتی ریفی دێرازۆر واتا رۆژههڵاتی رووباری فورات كه سهرچاوهكانی وزه تیایدا چڕه پێشڕهوی كرد.
لەم نێوەندەدا هێزە ئێرانیەکان کەلە ڕێزی سوپای ئەسەدا دەجەنگن هەوڵی پێشڕەویاندا بهرهو كێڵگه نهوتییهكانی ژێر كۆنترۆڵی پهیهده له دێرازۆر. ئهو هێزانه 22 خاڵیان كۆنترۆڵكرد و دواجار به هۆی هێرشه ئاسمانیهكانی ئهمریكاوه كشانهوه.
ئامانج گەلێک لەم هێرشانەدا دەتوانرێت دەربهێنرێت ئەویش ئەوەیە پاڵپشتیەکە بۆ پەیەدە، پەیامێکیشە بۆ هێزەکانی تری وەک ڕوسیا و ئێران و تورکیا، سوریا جێگەی بەرژەوەندی هاوبەشە جێگەی دەسەڵاتی پاوانخوازی هیچ هێزێکی تیانابێتەوە
- سامان غەفور ھۆرامی: لەچاوڕوانی کەرەنتینەدا، با حکومەت کەرەنتینە کەین. - 2020-05-18
- سامان غەفور هۆرامی: مەتۆقێ! - 2020-03-19
- سامان غەفور هۆرامی: جیهانێکی نوێ بۆ نەخۆشی. - 2020-02-06