شه‌ریف هه‌ژاری: كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی هه‌ولێر و،ئازادكردنی تیرۆریستان، ئاماژه‌یه‌كه بۆ بیرهینانه‌وه‌ی مێژووی پارتیی!
له پاش هێنانی ئێران له 16 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ باشوری كوردستان و، ته‌سلیمبونی یه‌ك له دوای یه‌كی هێزه‌كانی باشور بۆ ڕژێمی تیرۆریستی ئێران، ئه‌وانه‌مان كه پێشتر به وردی مێژوی سیاسیی هێزه‌كانی باشورمان ته‌ته‌ڵه كردووه، به ده‌قیق ده‌مانزانی كه ئه‌م هێزانه سیقه‌یان له‌سه‌ر نییه و، له ساتێك دا فه‌رمانێكی چكۆلهیان به‌سه‌را بكرێت، ئاماده‌ن خیانه‌ت و سازشی زۆر گه‌وره بۆ داگیركه‌ران بكه‌ن! (له كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا ، به‌شێكی ئه‌و بابه‌تانه‌م وه‌ك به‌لگه داده‌نێم كه تێیدا ئاگاداریم به سه‌ركرده‌كانی خۆرهه‌لات داب‌و: سیقه به هێزه‌كانی باشور مه‌كه‌ن و، بۆ حیزبی دیموكراتیشم نوسیووه: پێویسته جولانه‌وه‌ی چه‌كداری به كام شێوازانه بخولقێننهوه!)
ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كه هه‌ندێ له سایته‌كانی پارتیی ده‌ستیان كردووه به پڕوپاگه‌نده كردن به‌وه‌ی: (لاهور جه‌نگی په‌نجا ده‌فته‌ر دۆلاری به حیزبی دیموكرات داوه) و ده‌یان بابه‌تی دروستكراوی تر بلاوده‌كه‌نه‌وه، زۆر به سانایی یه‌كێك له ئاماژه‌كانی لای مرۆڤی سیاسیی ئه‌وه‌یه: (پارتیی ئه‌یه‌وێت كه‌شێك بخولقێنێت كه دڵی ئێران خۆشحاڵ بكات!!).
ئه‌گینا ڕونه كه حیزبه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی، نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له شۆرشگێڕانی خۆرهه‌لاتی كوردستانی فڕاندووه و تیرۆر كردووه بۆ ئێران و، چه‌ندانجاریش سوپای پاسدارانیان هێناوه‌ته سه‌ریان.
ڕونه، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا، یه‌كێتیی له ژێر فه‌رمانی ئێران دان، له‌م دۆخهشیاندا كه پاره له (نێچیر به‌رزانی) قه‌رز ده‌كه‌ن بۆ شه‌ڕه ته‌كه‌تولی ناو بالهكانیان، ئیدی چۆن مه‌بله‌غی (50) ده‌فته‌ر دۆلار ده‌ده‌نه دیموكرات و، ئێرانیش ته‌ماشاكار بێت و له یه‌كێتیی قبول بكات!
له‌ڕاستیدا نه یه‌كێتیی ئه‌و هێزه‌یه كه (50) ده‌فته‌ر دۆلار به دیموكرات بدا و، نه ئه‌و ئیرادهیهشی هه‌یه! به‌ڵكو كه‌چه‌ڵ (یه‌كێتیی) گه‌ر تیماركار بووایه، تیماری سه‌ری خۆی ده‌كرد!
كه‌وابو، ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی پارتیی كه ماوه‌یه‌كه ئه‌م هه‌والانه بلاوده‌كه‌نه‌وه و، له‌گه‌لیشی دا له رۆژی (1-3-2018) دادگا فه‌رمانی ئازادكردنی بۆ تیرۆریستانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی یه‌ڵدای سه‌ر دیموكراتی ده‌ركرد كه چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و، پاش نیوهڕۆكهشی هه‌ر له زۆنی پارتیی، بۆمبی چێنراو به دوو ئه‌ندامی حیزبی دیموكرات دا ته‌قییه‌وه، (به‌بێ ئه‌وه‌ی نه بكه‌رانی ده‌ستگیر بكرێ و، نه ئاسایشی شاری هه‌ولێری به كامێرای شاراوه به‌ستراو ئاماده‌بێت هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوناسی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه بلاوبكاته‌وه) سه‌لمێنه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن، كه ئایدیای بابه‌ته‌كانی پێشوم ڕاست هاتنه‌دی، كه سیقهكردن به هێزه‌كانی باشور ساویلكه‌ییه!
هه‌روه‌ك چۆن، ماوه‌یه‌كه، ئێران چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی ئه‌كا و، من به ڕونی له‌م بابه‌ته‌دا بلاوم كرده‌وه: (http://bzavpress.com/ArticleDetail_1372_190 )
مێژووی پارتیی به‌رانبه‌ر كوردی خۆرهه‌لات، گه‌ر ته‌نها له هه‌ر سێ كتێبه‌كه‌ی من (هه‌ردوو به‌رگی كتێبی ڕامانێك له تراژیدیای براكان و، خۆرهه‌لاتی كوردستان له به‌لگه‌نامه نهێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا 1979-1984- به‌رگی دووه‌م) شه‌ن و كه‌وی بكه‌ین، ئه‌وا سه‌دان كاری نانه‌ته‌وه‌یی دژی شۆڕشگێڕانی خۆرهه‌لاتی كوردستان تێدایه، كه چۆن ته‌نانه‌ت كاتێك سلێمانی موعێنی شه‌هید ده‌كه‌ن و ته‌رمه‌كه‌ی به رژێمی ئێران ده‌ده‌نه‌وه، كه‌چی ته‌رمی خه‌لیل شه‌وباش فڕێ ده‌ده‌ن و، دواتر خه‌لك ته‌رمه‌كه‌ی ده‌یبینن كه سه‌گ تێی ئاڵاوه!
من بۆیه ناوی ئه‌و كتێبانه‌م ناونا: (ڕامانێك له تراژیدیای براكان!)، له لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكی پارتیی كه كه‌مێك ویژدانی هه‌بێت ئه‌و هه‌مو سته‌م و خیانه‌ته كه دژی براكانیان له خۆرهه‌لاتی كوردستان كردویانه، له به‌رچاو بگرێ و، له لایه‌كی تر هه‌مو لایه‌ك باش بزانن كه مێژوو هیچ له یاد ناكات و كورد په‌ندی لێ وه‌ربگرێ!
زیاتر له‌وانه‌ش، ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی دیكه‌شیان له پێناو فه‌رمانی ئێران ئه‌نجام داوه له سالانی نه‌وه‌ده‌كان دا، به‌تایبه‌ت له ڕێی گروپی (حیزبولای شۆرشگێڕ)ه‌وه كه ئێستا به‌شێكن له پارتیی. ئیدی ئه‌وه باسی یه‌كێتیی هه‌ر ناكرێت كه مێژووی سالانی نهوهدهكانیان تا ئه‌گات به ئێستا له دژی براكانی خۆرهه‌لات، سیخناخه به خیانه‌تی مه‌زن!
له به‌رانبه‌ریش دا، هه‌ر هیچ نه‌بێت، ده‌بو پارتیی، یه‌ك تۆزقال وه‌فایان بۆ پشتیوانی هێزه‌كان و هاولاتیانی كوردانی خۆرهه‌لات هه‌بایه كه له ڕیفراندۆمهكهدا لێیان كردن، كه له ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی خۆرهه‌لات كه‌مپه‌ینی پشتیوانیی و خۆپیشاندانیان بۆ ئیراده به‌خشین به ڕیفراندۆمخوازهكان، ئه‌نجام ده‌دا.
وه‌لێ، ده‌یڵێمه‌وه: (مێژوو ده‌یسه‌لمێنێت كه هێزه‌كانی باشور، سیقه‌یان پێ ناكرێت!).
هێزه‌كانی باشور كه فێری خیانه‌تكردن بوون له دژی هێزه‌كانی خۆرهه‌لات و خوویان پێوه گرتووه (ده‌مێكه ده‌بو و ده‌بێت هێزه‌كانی خۆرهه‌لات، كڵپه‌ی هه‌ستانه‌وه بێننهبوون و چی دی قبولی نه‌كه‌ن!)، ده‌بێت ئه‌وه زۆرباش بزانن، كه: زیاتر له نیو سه‌ده‌یه هێزه‌كانی باشور خیانه‌ت له شۆڕشگێڕانی خۆرهه‌لات ده‌كه‌ن و، سه‌ركرده و كادیر و ئه‌ندامانیان بۆ داگیركه‌ران تیرۆر ده‌كه‌ن، به‌لام نه‌یانتوانیوه و ناتوانن كه: جولانه‌وه‌ی پاكژی نه‌ته‌وه‌یی خۆرهه‌لاتی كوردستان بۆ داگیركه‌ران، پاكتاو بكه‌ن!
پارتیی ده‌بو، هه‌رگیز سێ هه‌لوێستی ده‌گمه‌ن له یاد نه‌كات، كه چۆن قازی محمه‌د (ئه‌ی نه‌ڕاند به‌سه‌ر حاكمه فاشیسته‌كانی فارس دا و، ده‌یوت: مه‌هاباد ماڵی مه‌لا مسته‌فایه)، كه جی كردنه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا یه‌كێك بو له هۆكاره‌كانی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محەمەد.
هه‌روه‌ها، بیرمه‌ندی ده‌گمه‌نی كورد (قاسملو)، كاتێ له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ته‌واو فشار خرایه سه‌ری كه (ته‌نها له رۆژنامه‌ی كوردستانی حیزبی دیموكرات، مه‌لا مسته‌فا تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی نه‌یویستووه له‌گه‌ل حكومه‌تی عێراق ڕێك بكه‌وێت)، هه‌رچه‌نده كه‌مێك پێش ئه‌وه، پارتیی ده‌یان سه‌ركرده‌ی وه‌ك سلێمانی موعێنی بۆ ئێران تیرۆر كردبو، به‌لام قاسملو هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بو، به‌و فشاره‌ی عێراق ڕازی ببێ و، باسی خراپه‌ی مه‌لا مسته‌فا بكات، بۆیه به خۆی و سه‌ركردایه‌تی كاتی حیزبه‌كه‌یه‌وه عێراقیان به‌جێ هێشت و به‌عس ده‌ری كردن!
زیاتر له‌وه‌ش، له ساتی ناشتنی مه‌لا مسته‌فا دا، مێژوو ده‌یسه‌لمێنێت كه خۆرهه‌لاتی كوردستان، چیان بۆ مه‌لا مسته‌فا نه‌كردووه!
به هه‌رحاڵ، جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه، كه: هێزه‌كانی باشور، سیقه‌یان پێ ناكرێ! به‌لام خۆ نابێت هێزه‌كانی خۆرهه‌لات تاسه‌ر ئه‌مه قبول بكه‌ن و وه‌ك ڕێكخراوی خێرخوازی له خۆیان بڕوانن! ئه‌مه به مانای ئه‌وه نییه كه شه‌ڕی براكوژی بكه‌ن، به‌لكو به‌مانه‌ی كڵپهپێدانهوهی شۆڕشگێڕییه! به‌سه دره‌نگه!
كه‌مێك له بابهتهكان وه‌ك به‌لگه به‌بێ زیادكردنی ته‌نها یه‌ك وشه‌ش:
ڕۆژی (20-7-2016) بابه‌تێكم له سایتی وتاری كورد، بلاوكراوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی: (سایكس-پیكۆ له ده‌ورانی ده‌سه‌لاتدارێتی ئه‌مریكا چی به‌سه‌ر دێ، ئایا خۆرهه‌لاتی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه!)، شیاوی باسه ئه‌م بابه‌ته له (گۆڤاری تیشك: ی حیزبی دیموكرات) و چه‌ندین وێبسایت دا بلاوكرایه‌وه، ئه‌مه چه‌ند دێرێكی بابه‌ته‌كه‌یه، ده‌قاوده‌ق:
كه‌وابوو پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه : ئایا ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی ئێستا ته‌نها سنوره‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ده‌گرێته‌وه !؟ خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا خۆرهه‌لاتی كوردستان ( كوردستان ئێران ) ناگرێته‌وه ، كه‌وابوو گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه نه‌یگرێته‌وه ئه‌وا ئه‌بێت ستراتیژیه‌تێكی تۆكمه‌تری بۆ داڕێژرێت ! خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانگارییانهش بیگرێته‌وه ئه‌وا دیسانه‌وه هه‌ر ئاماده‌سازی قۆستنه‌وه‌ی ده‌وێت .
ئه‌گه‌ر وه‌ك ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف ئه‌م گۆڕانكارییانه كوردستانی بنده‌ستی ئێران نه‌گرێته‌وه ، ئه‌وا پێویسته به داڕشتنی ستراتیژێكی تۆكمه و ته‌كتیكی كاریگه‌ر ژینگه‌ی گۆڕانكاری بۆ بخوولقێنرێت ، چۆن !؟
له ئێستادا دۆخی ناوخۆیی له ئێران ( بێ – كاری و گرانی ئابوری و كه‌م به‌هابوونی دراوه‌كه‌ی ، نه‌بوونی ئازادیه كه‌سیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان ، كێشه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ، كێشه‌ی ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كان و كه‌رته‌كانی دیكه‌ی كشتووكاڵ و پیشه‌سازیی و ته‌ندرووستی) هه‌ن ، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك ناوخۆی ئێران سه‌قامگیری سه‌ربازی تێدایه !!
هه‌رچه‌نده ئێران بڕێكی گه‌وره له داهاتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ شه‌ڕی گرووپه‌كانی له ( یه‌مه‌ن ، عێراق و سوریا ) ته‌رخان ئه‌كات ، به‌لام له گشت به‌ره‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ستراتیژی ئێران له پاشه‌كشه دایه ، بۆنموونه : ( عێراق له دابه‌شبوونی ته‌واوه‌تی دایه كه‌چی ستراتیژیه‌تی ئێران مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه كه له‌سه‌ر كاغه‌ز ناوی عێراقه !
ستراتیژی ئێران مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده – كه‌چی سووریا فڕی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌ماوه و ته‌نها كات هێشتوویه‌تییه‌وه ، ستراتیژیه‌تی ئێران به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حووسیه‌كان بوو له ته‌واوی ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن دا كه‌چی ئه‌وه‌شی هه‌ر بۆ نه‌چووه‌سه‌ر !!) ، كه‌چی به‌رده‌وام له ئێستا دا ئێران له هه‌موو ئه‌م به‌رانه‌دا هه‌ر له شه‌ڕ دایه ، كه‌وابوو بۆ ئه‌وه‌ی بی پڕوكێنیت و دۆخێك بێنیتهكایهوه كه زه‌مینه‌ساز بێت گۆڕانكارییه‌كان خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش بگرێته‌وه ، ئه‌وا پێویسته ناوخۆی ئێران بهه‌ژێنیت، به هه‌ژاندنی ناوخۆی ئێران ئه‌وا ئێران له ستراتیژیه‌تی ده‌ره‌وه‌شی دا كه ئێستا له شه‌ڕ دایه هێدی هیدی ئیفلیج ده‌كرێت ، له‌گه‌ڵ پڕووكانی ستراتیژه دهرهكییهكانیی و – به‌مه‌رجێك دۆخی ناوخۆی ناسه‌قامگیر بكرێ – ئه‌وا بێ گوومان ته‌واوی ناوچه‌كانی ئێران ده‌ته‌نێته‌وه .
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییانه ئێران بگرێته‌وه ئه‌وا هه‌ر پێویسته ستراتیژێك دابڕێژرێت بۆ ده‌رفه‌ته‌كه ، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا چ گۆڕانكارییه‌كان ئێران بگرێته‌وه و چ نه‌یگرێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت حیزبی دیموكرات به‌م كارانه‌ی خواره‌وه ستراتیژیكی تۆكمه‌ی هه‌بێ و خۆی بسه‌لمێنێته‌وه !
حیزبی دیموكرات له‌به‌رده‌م دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی دایه :
1 – حیزبی دیموكرات هه‌ر ئه‌ڵێت : له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ی لێم جیابووه‌ته‌وه یه‌ك ده‌گرمه‌وه و به‌شێكی به‌رچاوی تێكۆشانی بۆ ئه‌م گووتاره میدیاییه‌ی ته‌رخانكردووه ، ئه‌گه‌ر یه‌كده‌گرنه‌وه فه‌رموو خۆ كه‌س ده‌ستی نه‌گرتوون ! ئه‌گه‌ر یه‌كیش ناگرنه‌وه وه‌ختی ئه‌وه نییه و كاته‌كه زۆر هه‌ستیاره كه گووتاری ناوخۆ و هاونیشتیمانیانیشت به شتێكه‌وه خه‌ریك بكه‌یت كه به‌م نزیكانه نایه‌ته بوون ، به‌ڵكوو پێویسته وه‌ك حیزبی دیموكرات ده‌ست بكه‌یته‌وه به خه‌باتی پارتیزانیی و شۆڕشێكی تۆكمه بۆ ناوخۆی ولات .
2- كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی حیزبی دیموكرات ئه‌وه‌یه كه : ده‌یانه‌وێت خه‌باتێكی تۆكمه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه كه‌چی باره‌گای سه‌ركردایه‌تیان له ناوه‌ڕاستی باشوری كوردستان دایه و ، هێزه‌كانی باشوری كوردستانیش زۆر له ژێر كاریگه‌ری ئێران دان ، كه‌وابوو مه‌نتیقی سیاسیی پێت ده‌ڵێت ، كه خۆت خاوه‌نی ستراتیژێكی كاریگهربه بۆ خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و متمانه به په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزبه‌كانی باشور و ئێران مه‌كه به‌تایبه‌ت به پارتیشه‌وه !! ئه‌گه‌ر حیزبی دیموكرات پێی وابێت كه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بارزانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕاگه‌یه‌نێت و ئێران بێ ده‌نگ بێت ( كه ئه‌سته‌مه ئێران بێ ده‌نگ بێت و حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك – جه‌له‌ولا نه‌جووڵێنێت و ئه‌نسارول ئیسلام و …. هتد ، له‌م لاشه‌وه درووست نه‌كاته‌وه !) ئه‌وا دواتر بارزانیی و یه‌كێتیی و هێزه‌كانی دیكه ڕیگا به حیزبی دیموكرات ده‌ده‌ن چالاكی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه !!؟ بێ گوومان نه‌خێر !
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی باشوری كوردستانیش ڕاگه‌یه‌نرێت ئه‌وا هه‌ر هێزه‌كانی باشور ( به چاك و خراپیانه‌وه ) ڕێگا به حیزبی دیموكرات ناده‌ن كه سه‌ركردایه‌تیان له كۆیه دابێت و چالاكیش ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه !! بۆیه پێویسته حیزبی دیموكرات خاوه‌ن ستراتیژی تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بێت چونكه حیزبه‌كانی دیكه‌ی به‌شه‌كانی كوردستان ته‌نها له هه‌ڵپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌شه‌كانی خۆیانن و به‌رده‌وامیش ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵات بكه‌نه قوربانی !
هه‌ربۆیه وه‌ك له بابه‌تێك دا ئه‌م خاڵانه‌م ئاماژه پێدابوو ، ئه‌وا ئه‌یڵێمه‌وه دیموكرات سه‌ره‌ڕای مێژوویه‌كی درێژی ئه‌وا تا ئێستاش هێزی گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه ، ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی جه‌نگی پارتیزانی دژ به ئێران ئه‌وا چه‌ند ئه‌گه‌رێك ده‌بووژێنێته‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌م له خواره‌وه بیانخهمهروو :
1 – دیموكرات ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی – به‌رده‌وامی نه‌وه‌ستاو گورزهكانی ده‌ست پێ بكاته‌وه و هیچ به‌ربه‌ست و فشارێك نه‌یوه‌ستێنێت .
2 – دیموكرات ده‌بێت سوود له پلان و پراكتیكی ته‌واوی جه‌نگه پارتیزانه‌كانی ناو مێژووی وڵاتان وه‌رگرێت و هه‌وڵ بدات له هه‌ر چالاكییه‌ك بۆ چالاكییه‌كی دیكه‌ی پارتیزانیان ، ئه‌وا گۆڕانكاری له شێوازی تیۆریی و پراكتیكی چالاكییه‌كانی دا بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له دوژمنه‌كه‌ی بشێوێنێت .
3 – دیموكرات ده‌بێت له به‌رامبه‌ر فشاری ئێران‌دا زه‌مینه‌سازی بۆ دوو ئه‌گه‌ری پێشبینیكراوی فشاری ئێران بكات :
یه‌كه‌م : گه‌ر ئێران بیه‌وێت له ڕێی پارتیی یان یه‌كێتیی یان په‌كه‌كه‌وه فشار بخاته سه‌ر دیموكرات ، ئه‌وا دیموكرات ده‌بێت بژارده‌ی كاریگه‌ریان هه‌بێت كه ئێران نه‌توانێت جووڵانه‌وه‌كه‌یان بووه‌ستێنێت یان بێ كاریگه‌ری بكات .
دووه‌م : ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران هێرش بكاته سه‌ر قه‌ندیل یاخود ئه‌وناوچانه‌ی كه دیموكرات له‌سه‌ر سنووری باشور/ خۆرهه‌لاتی كوردستان پێگه‌یان له‌سه‌ر داناوه ، بۆیه دیموكرات ده‌بێت به‌شێوازێكی زۆر جیا – جیای پارتیزانی له‌مپه‌ر له ڕێی هێزی زه‌مینی ئێران‌دا درووست بكات ، كه سوپای پاسدارانی ئێران ڕێیان لێ ونكرێت یان گورزی كاریگه‌ریان به‌ركه‌وێت ، یان دیموكرات بتوانن له كاتی دژه هێرش بۆسه‌ر بنكه‌كانیان ئه‌وا خۆیان ون بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت دیموكرات به چه‌ندان پلانی جیاواز له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه .
4 – دیموكرات ده‌بێت باش ئه‌وه‌ی له به‌رچاو بێت كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی كاریگه‌ر ، ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا گورزی كه‌مه‌رشكێن له ئابوری داته‌پیوی ئێران ئه‌وه‌شێنن . ئه‌گه‌ر دیموكرات له ( چۆنیه‌تیی! ) ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانیان ته‌ركیز دابنێن ئه‌وا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه كه ئابوری ئێران داتهپیوتر بكه‌ن ، چونكه جووڵاندنی هێز و كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له دۆخی ئێستای ئابوری ئێران‌دا ئه‌وا زۆر خراپ له‌سه‌ر ئابوری ئێران ده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها دیموكرات ئه‌بێت وردتر بیر له گورزدان له ئابوری ئێران بكاته‌وه .!!
5 – ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی چالاكییه پارتیزانییه‌كانی دیموكرات ئه‌گه‌ر بێت و به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری هه‌بێت ئه‌وا ئیلهامبه‌خشیش ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه نافارسه‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌تایبه‌ت ( به‌لووچه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی ئه‌هواز و … هتد ) كه هه‌مان ڕێگا بگرنه‌به‌ر ، بۆیه پێویسته دیموكرات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا په‌یدا بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانی ناو ئێرانیش ( ئیسلامی بن یان ماركسی ) چونكه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكوو گرنگتر له‌وه بیركردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه گورزدان له ئێران له‌لایه‌ن ته‌واوی نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت ، له قۆناغی دواتری نه‌مانی ئێران‌دا ئه‌و كات پلان و نه‌خشه‌ی دیكه به ئاسانیی ئه‌توانن دیموكراته‌كان بیگرنه‌به‌ر و بیقۆزنه‌وه .
6 – له‌م سه‌ره‌تایه‌دا ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانی دیموكرات كاریگه‌ر بن ئه‌وا زۆر جهزبكار ده‌بێت له‌وه‌ی كه هێزه ئیقلیمیه دژه‌كانی ئێران وه‌ك ( سعودیه و هه‌ندێ وڵاتانی تری عه‌ره‌بیی و … هتد ) بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هاوكاری دیموكرات بكه‌ن، هه‌روه‌ها له دیدگای ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاش دا خۆیان ئه‌سه‌لمێنن كه ده‌وڵه‌تان حسابی جدیان بۆ بكات ، هه‌رچه‌نده گرنترین شت پشت به‌ستنیانه به خودی خۆیان .
7 – دیموكرات ده‌بێت هێزی ده‌ستكردی ڕوێنراو له شاره نا – كوردییه‌كانی ئێران‌دا بڕوێنن به‌تایبه‌ت له تاران كه نزیكه‌ی ملیۆنێك كوردی تێدایه ، هه‌روه‌ها شاره ستراتیژییه‌كانی وه‌ك به‌نده‌ر عه‌باس و قیشم و بتوانن هه‌رچۆنیان كردووه له‌وێش چالاكی گیانبازی فیداكارانه ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌و كات دۆخێكی كاریگه‌رتر و ئیلهامبهخشتر هه‌م بۆ كورد و هه‌م بۆ نه‌ته‌وه نا – فارسه‌كانی ئێران و هه‌م بۆ جیهانی ده‌ره‌وه دێننه بوون .
8 – دیموكرات ده‌بێت ڕاگه‌یاندنێكی به‌هێزی هه‌م جهزبكار و هه‌م هووشیاركار بنیاد بنێت ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فێرگه‌ی پارتیزانی جیا جیا و نا-له‌یه‌كچوو بكاته‌وه ، كه هه‌ر جۆره تیمێكی پێشمه‌رگه‌یان په‌روه‌رده بكه‌ن به جۆرێكی تایبه‌ت له كاری پارتیزانی .
هه‌روه‌ها له (26-6-2016) بابه‌تێكی ترم به ناونیشانی (بۆ هه‌موو ئه‌ندام و سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه و دیموكرات و گۆڕان له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌ن) له چه‌ندین وێبسایت دا بلاوكرایه‌وه، كه ئێستا به‌شێكی له وێبسایتی (وتاری كورد)ه‌وه، كۆپی ده‌كه‌م بۆ ئێره و، خوێنه‌ر ده‌توانێت گه‌ر كاتی هه‌بو، هه‌مو بابه‌ته‌كه له وێبسایته‌كه‌دا بخوێنێته‌وه، ئه‌مه بهشێكییهتی ده‌قاوده‌ق:
با كاته‌كه‌ی بۆ په‌كه‌كه و دیموكرات دره‌نگتر نه‌بێ و ، گۆرانیش ده‌بێت وریاتربێ !
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2011 ه‌وه ، به خوێندنه‌وه بۆ ئالۆزیه‌كانی ولاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت سوریا و عێراق ، هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه حیزبی دیموكرات پێویسته بڕۆنه‌وه قه‌ندیل و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ڕێكه‌ون. هه‌رچه‌نده گه‌ر ئه‌و كاره‌شیان بۆ ئه‌سته‌م بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه له ئێرانه‌وه نزیكه و ڕازی نابن دیموكراتیش بڕۆنه‌وه قه‌ندیل ، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ر حیزبی دیموكرات داوای ئاشتیی و ڕیكهوتنیان لێ بكات و، به‌مه‌ش ئه‌كرێت په‌كه‌كه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بجووڵێ و دیدگای بگۆڕێت و پێكه‌وه ئه‌م دوو حیزبه جوولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی له هه‌ردوو به‌شه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان دا زیاتر ببه‌نه پێشه‌وه.
پاش ئه‌وه ، سێ ساڵ پێش ئێستا ، ئۆجه‌لان په‌یامی نه‌ورۆزانه‌ی هه‌بوو ، له په‌یامه‌كه‌یدا به‌جۆرێ باسی چه‌ك دانانی په‌كه‌كه‌ی هێنابووه ڕۆژه‌فه‌وه له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی و دانووستان ، منیش راسته‌وخۆ بابه‌تێكم له‌سه‌ر نووسیی و له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوكرایه‌وه، له‌و بابه‌ته ئاماژه‌م به‌وه‌دابوو كه هه‌لێكی زێڕینه بۆ حیزبی دیموكرات گه‌ر په‌كه‌كه چالاكی خۆیان بووه‌ستێنن ئه‌وا دیموكرات ڕوبكهنهوه قه‌ندیل و ….!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له سه‌ره‌تادا هه‌ڵوێستێكی نا – نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی هه‌بو و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیموكراتیشیان شه‌هید كرد ( له كاتی خۆیدا زیاتر له سێ بابه‌تم له‌سه‌ر نووسی و بلاوكراوه‌ته‌وه ) ، به‌ڵام دواتر ئه‌و دوو هێزه‌ی دوو پارچه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان هێوربوونه‌وه و ، پێموایه گه‌ر تا ئێستاش ڕێكه‌وتنی نهێنیی له نێوان په‌كه‌كه و حیزبی دیموكرات دا نه‌كراوه ، ئه‌وا تا ته‌واو دره‌نگ نه‌بووه زۆر به‌جێیه كه هه‌وڵ بده‌ن ڕێكه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی – ستراتیژیی له نێوانیان دا بێته‌كایه‌وه ، هه‌رچه‌نده باش ئه‌و میژووه ئه‌زانم كه یه‌كێك له خراپییه‌كانی په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی ئازایخوازی كوردستان ئه‌وه‌یه كه : ئایدۆلۆژیستن و ته‌نها خۆیان ده‌خوێننه‌وه!
گه‌ر په‌كه‌كه و دیموكرات بتوانن پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وا ئه‌نجام بده‌ن ، ئه‌وا هێزه‌كانی باشوری كوردستان كه به‌سه‌ر داگیركه‌رانی توركیا و ئێران دا دابه‌ش بوون ، ناتوانن هه‌ر وا به ئاسانیی و نانه‌ته‌وه‌ییانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆیان بیانه‌وێت تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی په‌كه‌كه و دیموكرات بكه‌نه قوربانی و بیقۆزنه‌وه.
به‌م پێیه ، پێویسته په‌كه‌كه و دیموكرات ڕێكه‌وتنێكی ستراتیژیی وایان هه‌بێت. دیموكراتیش ده‌بێت ته‌واوی جۆره‌كانی جه‌نگی پارتیزانی به‌كاربێنێ و سه‌ر له ئێران بشێوێنێت و، هه‌ر ڕۆژه‌ی به جۆرێ پلانی نوێوه شه‌ڕی پارتیزانانه ئه‌نجام بدات. چونكه به‌هۆی زیادبوونی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی لای داگیركه‌ران و چاوساغانیان ! ئه‌وا دیموكرات ناتوانێت هه‌ر به ته‌نها به ستایلی جه‌نگی پارتیزانی-به‌ره‌یی شه‌ڕ دژ به ئێران بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌ها حاڵه‌تێكدا هه‌م شه‌هید زۆر ئه‌دا و هه‌م ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی مه‌فره‌زه پارتیزانهكانیشی ئه‌سته‌م ئه‌بێت. به‌ڵكو به‌تایبه‌ت پێویسته له شاره‌كانی خۆرهه‌ڵات دا ڕێكخستنی چه‌كداری دوو – دوو و سێ-سێ دروست بكه‌ن و ئیغتیالات له شاره‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن.
چونكه به‌سزاگه‌یاندنی یه‌ك به‌رپرسی دڕنده ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتره له چه‌ندین شه‌ڕی پارتیزانی – به‌ره‌یی و ….! ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك له چه‌ندین بابه‌ت دا ئاماژه‌م پێداوه له نزیكه‌ی دوو ملیۆن كورد له تاران ئه‌وا دیموكرات ده‌بێت ڕێكخستنی سێ-سێی چه‌كدار بۆ گورزوه‌شاندن تێیدا بڕوێنێت !
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م درێژدتر نه‌كه‌مه‌وه، ته‌نها به‌شێكی ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌م دانایه‌وه.
شیاوی خستنه‌ڕووه كه، له هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه و ده‌یان بابه‌تی تری وه‌ك (ڕه‌خنه‌كان له مسته‌فای هیجری: مسته‌فای هیجری له نێوان دوو جۆر ڕه‌خنه‌دا)، كه له‌و ڕۆژنامه و وێبسایتانهدا بلاوكرانه‌وه و، زیاتر له هه‌شت سه‌د جار شه‌یر ده‌كرا و، ده‌یان هه‌زار خوێنه‌ری هه‌بو، به وردی مه‌ترسیداربونی مانه‌وه‌ی دیموكراتم له كۆیه‌دا شه‌ن و كه‌و كردبوو.
به دروستیش ئاماژه‌م به‌وه‌دا بوو، كه ده‌توانن، ناوه‌ندی سه‌ربازی (هێزی پێشمه‌رگه)یان له قه‌ندیل بێ و، به‌شێكی (ناوه‌ندی سیاسی)یشیان له قه‌ندیل بێ و، (ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن و بڕیاردان) یان ببه‌نه (توركیا یا سعودیه یاخود فه‌ره‌نسا)!
هه‌روه‌ها، ئه‌توانن به‌شێكی كه‌م ئه‌ندام و ژن و مناله‌كانیان له كه‌مپه‌كانی باشور بهێڵنه‌وه. چونكه هێزه‌كانی باشور هیچیان پێ ناكرێت له دژیان و، به ته‌واویش ی‌و ئێن و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌وانه ده‌پارێزن.
با ئه‌م جاره‌ش هێنده به‌س بێت!