ئارام عەزیز: شاسوار لەتەرازوی (نەوەی نوێ) دا!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ناساندنی نەوەی نوێ پێناس و شرۆڤەیەکی زانستی (زیندەوەر زانی) کەتێیدا لە(ڕەگەو تەمەن و… هتد) دەکۆڵێتەوە بۆیە من لێرەدا خۆم لەم ڕوانگەی دەبوارم گەرەکمە زیاتر شاسوار لەتەرازوی (نەوەی نوێ) و هاوکات گومی شاسوار بە(نەوەی نوێ) لەڕەهەندی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری کوردستان بەپێی ئەو هەلومەرجەی کەپێیدا تێدەپەڕین هەڵسەنگێنم ئاخۆ (ئێمەی نەوەی نوێ) لەم ئان و ساتەدا شاسوار دەبێتە فریاد ڕەسمان. هاوکات ئاوڕێکی سەرپێی لەبانگەشەو دیبەیتەکانی شاسوار لەکۆبونەوەکانی بەشێکی کەمی (نەوەی نوێ) بدرێتەوە داخۆ چەند لەگەڵ مەنتقی عەقڵی و سیاسی و ئابوری کوردستان و بەتایبەتی (نەوەی نوێ) دێتەوە.
هەرکەدێینە سەرباسی (نەوەی نوێ) بەبێ جیاوازی ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیرین ڕاستەوخۆزەینمان وێنەیەک کەبەڕادەیەکی زۆر نزیک لەڕاستی چەند تەمەنێکی دیاری کراومان لەهەردوو ڕەگەزی (نێرو مێ) پیشان دەدات لێرەوە بەئاسانی تێدەگەین کە ( شـــــای ســــــــوار) هێشتا ئەزمونی ژیان نەی گلاندووە سەرو سەکوتی لەگەڵ چینی گەنجە(لاو)ە لەبانگەشەکەی ڕادیارە کەدەیەوێت بەهەشتێکیان لەچەشنی چاڤیلاند، بەڵام بەبێ دەست بڕین بەناوی(پشک) بۆساز بکات و بەژداریان لەچارەنوسی خۆیان بکاتە کارەکتەر لەوەش زیاتر لەبری گەنج یان نەوەیەکی نوێی بەرپرسیارو ڕەجەب ئاسا پاڵبکەون و هەنجیر بکەوێتەدەمیانەوە لەتەواوی کۆڕو کۆبونەوەکان بەبێ هەست کردن بەوەی کەسانێک زیاترو بەدیقەت تر لەتموحی شاسوار شرۆفەو هەڵسەنگاندنی زانست و واقعی دەکەن، زۆر بەسادەی دەگەنە ئەو وەڵامەی هیچ ناوەندو دامەزراوەیەکی ئەکادیمی بەزانکۆشەوە جگەلە لەقاڵبدانی ئایدیای سیاسی حیزبەکان کەسەر لەبەری بارگرانی بۆخەڵک و (نەوەی نوێ) نەیتوانیوە لەئاست یەکەم هەنگاوێکی گڵۆ بالیزشن کەنەوەیەکی یاخی بەکلتورو دنیا بینی حەزو سەلیقەی (نەوەی ڕابردوو) دروست کردبێ لەکاتێکدا هەلومەرجی مادی کاری گەری ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمەڵگەو بەتایبەتی(نەوەی نوێ) هەبووە کەخەریکە بەهێواشی گۆڕانکاری کۆمەڵگەو داب و نەریتی شی بەدوای خۆیدادێنێ.
یەکێکی تر لەو هۆکارانەی کە(شــــــــای سوار) درکی پێ نەکردووە سەقام گیریە، کە فاکتەری بەهێز لەگەشەسەندنی باری ئابوری و کۆمەڵایەتی بەتایبەتی (نەوەی نوێ) کەلەم ئان و ساتەی جەنابیان دەیەوێت ەهەشتی تێدا ساز بکات بونی نیە. ئەوەی لای سەرەوە سەرقەڵەمێک بون لەدیدی هەڵەی شاسوار بۆ (نەوەی نوێ) لەوە قەباعەت تر، کە شــــــای سوار هیچ حسابێکی ۆنەوەی پێشتر یان ئەوانەی گەنج و لاو نین کەلە تەعریفەی پڕۆژەکەیدانین و کانسڵ کراوە لەکاتێکدا بەشێکی گرنگی کۆمەڵگەن .
خاڵی باش لەم نێوەندەدا ئەوەیە کە شـــــای ســــوار دەگلێ دەنا بەم پڕۆژە بەناو (نەوەی نوێ)یە باڵانس و شیرازەی کۆمەڵگا تەواو تێک دەدات لەبەر ئەوەی هێشتا وەڵامێکی قەناعەت پێکەر نە بۆ سەربەخۆی قەوارەکەی کەوا پێش بینی دەکرێت ئەو تیکەیە بێت کەلەدەمی قەوارەکەی (بەرهەم ساڵح) دەکەوێتەخوارەوە دەکەوێتە کۆشی بەرژەوەندیەکانی لەکۆتایشدا چۆن و چەند دەسکەوتنی چاڤیلان و دانەوەی قەرزەکانی پشکی خەڵک دەست بڕاو نەوەی نوێ جێ دەهێڵم. بەهیوای بەهەشتێکی لەچەشنی چاڤی لاند.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت