muhamad-genawi

دکتۆر محەمەد ئەمین گەناوی: میىدیاى میلشیایی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەند ساڵ لەمەوبەر بە زنجیرە باس و شرۆفەى ئابووریى میلشایی، كۆمەلگاى میلشایى و حكومەتى میلشاییمان كرد، كە لە بەر هەندێ هۆكار بوار نەبوو لە سەر ئەم بابەت بەردەوام بم بە تایبەتی میدیاى میلشیایی، بەلام ئەمرۆ كاتێ لە هەوالەكانا هەوالی كردنەوەی كەنالێكی تازەى میلشیاییم بیست بە ناوى خەندان بریارم دا بەردەوامی پێ بدەم.
میدیاى میلشیایی وەك هەر میدیایەكی ترى دەسەلاتە ساختە و بێ ناوەرۆكەكان بەكاردێ بۆ دابرانی تاکەکانى كۆمەڵگا لە كار و خەبات و وەفادارى بۆ بەرژەوەندى گەل و ولات و بە كۆیلەكردن و بەستنەوەى تاكەكان بە بەرژەوەندى ئابوورى و عەقڵیەت و فەرهەنگى پووچی میلشیاییەوە.
لە هەرشوینێ میدیاى میلشیایی بوونى هەبوو، ئەوا بەقەد ئەندازەى بوون و زۆری ئەم میىدیا میلشیایە مانا و تیگەیشتن بۆ رەهەندە نیشتیمانیەكان وەك یەكیەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی بەهەموو لایەنەكانی سیاسی ئابووری فەرهەنگی و هەتا بەلایەنی عەقلیەت و دەروونىیەوە كەم ئەبیتەوە ئەبێ بەهاكردىنیان و نەهیشتنیان.
هەروەك لە بابەتەكانى ترا لە مەر میلشیا كە لە خوارەوە لینكەكانی دانراوە شرۆفە كرا، كە ئامانج و ناوەرۆكی میلشیا هەلوەشانەوەی هەموو بەها و بەرﮊەوەندیەكی هاوبەشی نیشتیمانى و نەتەوەییە، و كورت كردنەوە و بچوك كردنەوەى هەموو مانا و بەهاكانی نەتەوەیی و نیشتیمانی ومرۆڤایەتییەكانە بۆئاستى بەرﮊەوەندى گروپیكى میلشیایی، و میدیاى میلشیایی هەلئەسێ بەئاسان كردن، ئاسایی كردنی، بەكالكردنەوە ونەهیشتنى بەها و جوانیەكانى فەرهەنگى نەتەوەیى و نەهیشتنی پەروەودە بە هەموو لایەنەكانیەوە.
بۆ بەڵگەی ئەمە، لەهەموو ئەم شوینانەى میلشییا دەسەلاتی هەیە شتێ نیە بەناوى بەها و پەروەردەى نیشتیمانی و نەتەوەیی لەگەڵ پەروەردەى بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەرﮊەوەندى گشتی، بەلكو ئەوەی هەیە لە راستیا بەرﮊەوەندى ئابووری گروپیكى بێ باكە لە هەموو خەم و كیشەیەكى خەلك وولات چونكە ئابوورى میلشیا لە تالانی ئابوورى نیشتیمانیدا بەرجەستە ئەبێ.
لیرەدا دیسان میدیاى میلشیا رۆلی ویرانكەر و گومراكەر ئەبینێ بەوەى كە بەها نیشتیمانى و نەتەوەیی و مرۆڤایەتییەکان بۆ میلشیا بە بازار ئەكات وسوك و بێنرخیان ئەكات، بەڵگەی ئەمەش دیسان ئەمەیە كە مرتەزەقەترین و بێباك ترین گروپی میلشیا ببینە لە میدیاكانەوە بە درۆ لاف و گەزافی باشى خۆى لێ ئەدا كە ئەمەش بێگومان كاریگەری ئەوپەری نەرینێ و خراپى ئەبێ لە سەر ئاستى فەرهەنگ و پەروەردەى جفات.
لە كورىستانی لەمەرخۆمان بەهۆی بالادەستى میلشیا و تالانكردنی بێ ویژدانانەى هەموو كایەكانی ئابووری مانى نیشتیمانى لەلایەن میلشیا و ئەمجار دامەزراندنی دامەزراوەی میدیاى میلشیایی بە پارەی تالانی نەك تەنها بۆتە هۆی كالبوونەوەى بەها كوردەوارییەكان بەلكو كالبوونەوەى هەموو هەست و بەرپرسیاریەتیەكی نیشتیمانی، نەتەوەیی و مرۆڤایەتییش.
ئیستا، نەك هەرمیلشیا بەلكوهەتا ئەولادى میلشیاش دیسان بە پارەی زۆرى تالانیی و قاچاخی بوونەتە خاوەن دامەزراوەى میدیایی گەورەى میلشیایی ناوەرۆك پووچ و دﮊەكورد لە هەموو روویەكەوە، چونكە میدیا یەك بەتالانی سامانی نیشتیمانی و لە سەرئەﮊمارى قووتی منالان وخەلكی برسى و بە ساختە دروست كرابێ ناتوانێ پەیامیكی نیشتیمانی نەتەوەیی و مرۆڤایەتیی هەبێ.
دامەزراوەی میدیاى میلشیایی خەندان بەردەوامى نەك هەر هەمان میدیای میلشیاییە كە بۆتە هۆی نەبوونی میىیای نیشتیمانی لە ولات بەلكو زۆر خراپتریش لەمان بە لەبەرچاوگرتنى هەلومەرجى ئابووری و سیاسى لە ئیستادا، چونكە جگە لەوەى كە ئەم دەزگا میدیا میلشیاییەش وەك ئەوانى تر بە پارەى تالانى و بە نارەوایی دروست كرا و خاوەنەكەى یەكیك بووە لە ویرانكەرانی هەموو كایەكانی ئابووری نیشتیمانی و تالانكردنى و هەروەها تۆمەتبارە بەتاوانی ئابوورى لە بوارى نەوت، بازار، عقارات، خراپ بەكارهینانی دەسەلات بۆ مەبەستى كەسى و هەروەها بەشدارىكرىنی لە سەركوتكردنی نارەزایەتیەكانى خەلك لە شەقام ئەمجا شاردنەوەى زانیارى لە ئاودیوكردنی دەیان وسەددان ملیارد دۆلاری قووتی خەلك.
ئیتر ئەبێ چ كارەسات و ویرانەیەكی فكر وعقل بێ كەسانێک پییان وا بێ لە ریڰەى زویرلە پۆستەكان و لە ﮊیر سیبەری میىدیای میلشیادا ئەتوانن دۆخەكان بگۆرن؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت