ئازاد حەمدی: هەڵوێستی مێژویی.؟!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمرۆ لە خۆپیشاندانکەی جەماوەری سلیمانی، برادەرێک لەسەر ئەو شەقەی بەناو ملازم سالار لەمامۆستایەکی لەتەمەنی باوکی دابوو، نابێ بڵێین وەشاندبووی؟ پرسیاری لێکردم کە چۆن دنیا وای لێهاتووە شەق لە مامۆستا هەڵبدرێت و کەس قسە نەکات.؟
پێم ووت: ئەو زەمەمەنە گوزەشت کەس نەتووانێت لە ئاستی مامۆستادا کاری نابەجێ بکات. پێویست ناکات بەدرێژی باسی بکەم، کە چۆن هەر لە کۆنەوە ووتویانە (کاد المعلم ان یکون رسوڵا. ) بەڵام پەروەردەی سیاسی و پەروەردەی ڕەوشتی بگرە پەروەردەی ئاینیش لاواز بووە. لەمن دەپرسیت پێت دەڵێم:
1- یەکیتی مامۆستایان دەوریان نەماوەو واز بهینن باشترە و شەرعیەتی هەتا هەڵبژاردنیان نەماوەو تەواو بووە. لەم بووارانەشدا بێهەڵوێستن.
2- وەزیری پەروەردە لەم ڕووداوی شەقە وەشاندنەدا، فرسەت بوو بۆی (کەرەم ئاسا ) دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بکردایە. بەو هۆیەوە ئەتووانێت شکستەکانی بوواری پەروەردە ش داپپۆشێت. دەشبێتە هەڵوێستێکی لەبیر نەکراوە.
کەرەم، شاعیرێکی کاتی دەسەڵاتی (تەیموری لەنگ ) دەبێت، تەمیوری لەنگ جارێک هەموو شاعیرو ناوداران کۆ دەکاتەوە، تا بە شانووباهویدا هەڵدەن.؟! هەر هەموویان دەستیان کرد بە هۆنراوەو پیاهەڵدان، تەنها کەرەم نەبێت.
تەیمور دێت بەلایەوە پێی دەڵێت: کەرەم هەمو بەشانو باهومدا هەڵدەدەن تٶ نەبێت؟
لە وەڵامیدا دەڵێت: هیچ نیە بە های ئەوە بێت کە پێدا هەڵبدەم.!
تەیمور دەڵێت: چۆن هەر پشتێنەکەم بەهاکەی 200 لیرەیە؟
لە وەڵامیدا دەڵێت؛ ئاخر هەر ئەو بەهای هەیە نەک خۆت.
بۆیەکا دەڵێم وەزیرەکان، حیزبەکان، ڕێکخراوەکان. کاتی تۆمارکردنی هەڵوێستی بوێرانەیە نەک بڕوبیانوو هێنانەوە. ڕۆژ – ڕۆژی بەرەی گەلە و پشتگیریکردنە لێی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت