زەبەنگ بەهادین: ئامانجى گه‌وره‌ى خۆپیشاندان یه‌كگرتنى هه‌ولێر و سلێمانى و بادینان و بوو.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سیحرى خۆپیشاندان له‌ پێكانى ئامانج دایه‌, ره‌نگه‌ زۆرێك لایان وا بێت ئه‌و به‌شه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ حكومه‌ت زیادى كرد به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌رى زۆره‌وه‌ ته‌نها ئه‌نجام و به‌ده‌ستهێنراوى ئه‌م خۆپیشاندانه‌ى ئه‌مجاره‌ بێت, نه‌خێر هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامى هه‌ولێرو بادینان و قاره‌مانى رۆڵه‌كان و ژنانى هه‌ولێر, دهۆك سه‌ره‌كیترین ئامانج بوو كه‌ به‌ دى هات له‌م خۆپیشاندانه‌, ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ بینیمان له‌ هه‌ولێر ره‌نجى به‌رى چه‌ند ساڵه‌ى خۆپیشاندانى سلێمانى و ناوچه‌كانى تر بوو, ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ بیست و حه‌وت ساڵ پارچه‌ پارچه‌ى كرد خه‌ڵكى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردوستان به‌ سێ رۆژ پێكیان نایه‌وه‌ و ده‌ستى برایانه‌و هاونیشتیمانیانه‌یان كرده‌وه‌ ده‌ستى یه‌ك, ئه‌و دوو ئیداره‌یى یه‌یان سریه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌ رق چاندن و ناوچه‌ گه‌رێتى تۆخ ئه‌كرێته‌وه‌, سه‌ر له‌نوێ رۆڵه‌كانى گه‌ل بوونه‌وه‌ كورد و تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ بۆ یه‌ك ئامانج كه‌ پێش مووچه‌ ئازادى بوو.
پێویسته‌ ئێستا ئیتر شه‌قام كۆ بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌ نوێ جیا نه‌بینه‌وه‌, با هه‌ڵوێسته‌كانى هه‌ولێر و بادینان و سلێمانى یه‌ك ببنه‌وه‌, وه‌ك چۆن پێكه‌وه‌ كڵپه‌ى مانگرتن و بایكۆت و خوپیشاندانیان هه‌ڵكرا پێكه‌وه‌ش ئاگرى خۆپیشاندان خه‌فه‌ى بكه‌ن, پێویسته‌ ئێستا خۆپیشانده‌ران بایكوت و خۆپیشاندان هه‌ڵپه‌سێرن , چاوه‌رێ بكه‌ن تا حكومه‌ت به‌ڵینه‌كانى بێنیته‌ دى و گوزه‌رانى خه‌لك باش بكات, نابێت به‌رده‌م دادگاى سلێمانى بكرێت به‌ بازارى عوكازى سه‌رده‌مى كۆن و هه‌رچى هه‌ڵسێت بكه‌وێته‌ شیعر خوێنه‌وه‌ و ووتار خوێنه‌وه‌ , ده‌بێت ئامانج هه‌بێت له‌و كارانه‌, نابێت رێگه‌ بدرێت ئه‌و شوێنه‌ بكرێته‌ یاریگاى ململانێ ى حیزبه‌كان و شوێنى خۆ ده‌رخستن و فرو فیشاڵكردنى كاندیده‌كان, ده‌بێت چۆن به‌ به‌رنامه‌و جیا له‌ جاره‌كانى تر ئه‌م بایكوت و مانگرتنه‌ سه‌رتا سه‌رى ده‌ستى پێكرد هه‌رواش سه‌رتا سه‌رى كۆتاى پێ بهێنرێت تا هه‌نگاوى داهاتوو, ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه‌ بزانن شه‌قام كۆناكرێته‌وه‌و ناپێچرێته‌وه‌ هه‌ر كات ئامانجه‌كان به‌ دى نه‌هاتن هه‌موو شاره‌كان پێكه‌وه‌ بێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام, ئه‌وه‌ى لاى ده‌سه‌ڵات گرنگ نه‌بوو پاره‌ بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ى ترسى بۆ ده‌سه‌لات دروستكرد ئه‌مجاره‌ یه‌كگرتنى خه‌ڵك و خۆپێشاندانى ئاشتیانه‌ى هه‌موو ناوچه‌كانى كوردوستان بوو پێكه‌وه‌, بۆیه‌ پێویست ئێستا كۆتایى به‌ خۆپیشاندان بهێنرێت و ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ى نه‌شێوینرێت كه‌ یه‌ك بوونى هه‌موو خه‌ڵكى كوردوستانى باشوور و بوو به‌ زۆنى زه‌رد و زۆنى سه‌وزه‌وه‌.