كارۆخ عوسمان: ئەرێ ئەم ھەموو پارەیە بە موچە كۆدەكرێتەوە؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدوای ساڵی 2014 كە شانۆگەری قەیرانی دارایی ھێنرایە گۆڕێ، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم كرا بەنیوەو بەزیاتر لە 45 ڕۆژ جارێك دابەش دەكرا. بەڵام موچەی پلەباڵاكان تاساڵی 2015 وەك خۆی مایەوە، لەوێ بەدواوە موچەی ئەوانیش بڕێكی لێ كەمكرایەوە.
لەساڵی 2005 تا ساڵی 2015 موچەی مسعود بارزانی وەك سەرۆكی ھەرێمی كوردستان (26) ملیۆن دینار بووە. لەوێڕا موچەكەی مسعود بارزانییش كەمكرایەوە بۆ (16) ملیۆن دینار. لەساڵی 2005 تا ساڵی 2015مسعود بارزانی ( 120) موچەی (26) ملیۆن دیناری وەرگرتبوو. كۆی گشتی دەكاتە: 3 ملیارو 120 ملیۆن دینار. بەدۆلاریش دەكاتە: 2 ملیۆن و 496 ھەزار دۆلار. دوو ساڵیش موچەی (16) ملیۆن دیناری وەرگرتووە. دەكاتە: 3 سەدو 84 ملیۆن دینار بەدۆلاریش دەكاتە: 307 ھەزارو 200 دۆلار.
مسعود بارزانی لەماوەی حوكمڕانی كردنی لەسەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستاندا. كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە بەھۆی موچەكەیەوە وەریگرتووە؛ دەكاتە: 3 ملیارو 504 ملیۆن دینار.
بەدۆلاریش دەكاتە: 2 ملیۆن و 803 ھەزارو 200 دۆلار.

بەڵام؛ مسعود بارزانی
1- بەتەنھا خودی خۆی خاوەنی 373 ملیار دۆلاری كاشە. كە لە بانكەكانی وڵاتانی (ئەمریكا- لوبنان- توركیا- ئەڵمانیا- سویسڕا- نەمسا- فەڕەنسا- بەلجیكا- بڕیتانیا- ئیسڕائیل- ئێران و ئیماڕاتی عەڕەبی)دا ھەڵیگرتووە.
2- تەنھا لەوڵاتی توركیا خاوەنی (404) شەریكەو كارگەو مەصنەعی گەورەیە. كە لەبوارەكانی ئینشائات و تەسلیح و گواستنەوەی خۆراك و كحول و جگەرەو دەرمان ئیش ئەكەن.
سەرمایەی وەگەڕخراوی لەوڵاتی توركیا بریتیە لە: 73 ملیار دۆلار.
3- تەنھا لەشارەكانی (گازی ئانتاب- مێرسین و ئەدەنە) 29 ملیار دۆلاری مسعود بارزانی خەریكی وەبەرھێنانە.
4- لەسەدا (65)ی بەندەرەكانی كەنارئاوی شاری مێرسینی كڕیوە.
5- پارەی كاشی مسعود بارزانی تەنھا لە توركیا بریتیە لە (55) ملیار دۆلار. لەئەمریكاش (48) ملیار دۆلاری بەشێوەی كاش ھەڵگرتووە.
6- ھەر لەتوركیا خاوەنی سەدان (مۆڵ و ماڕكێت و ئۆتێل و ڕێستۆرانت و ناوچەی گەشتیاری)یە.
7- لەوڵاتانی (توركیا- ئیسپانیا- ئەڵمانیا- ئەمریكا- بڕیتانیا- لوبنان- نەمسا و فەڕەنسا) كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ھەیە.
8- لەئەمریكا و توركیاو خەلیجی عەڕەبی كەشتی زەبەلاحی گواستنەوەو گەشتیاری، دورگەو فڕۆكەی تایبەت و ھێڵێ ئاسمانی ھەیە.
9- خاوەنی یەكەم گەورەترین بەرژەوەندی ئابوریە لەعێڕاق و ھەرێمی كوردستان لەگشت بوارەكانی وەبەرھێناندا، بەتایبەت؛ (مەسفای نەوت و ھەناردەكردنی فیۆڵ)، جگە لەبازرگانی خۆراك و كحول و جگەرەو چەك وچۆڵی قاچاغ. خاوەنی سەدان بیناو باڵەخانەو ماڕكێت و كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەھەولێرو دەھۆك. كۆشك و تەلاری ڕازاوەی تایبەتی لە سەری ڕەش و بلێ و بارزان و ناوچە گەشتیاریەكانی دەھۆكدا ھەیە.
10- مسعود بارزانی و كوڕو نەوەو براو برازاكانی سەھمیان لەگەڵ ئیشی شەریكە گەورەو بچوكەكانی ھەرێمی كوردستاندا ھەیە.
ئەرێ پێم ناڵێن ئەم ھەموو سەروەت و سامانە چۆن بەموچە كۆدەكرێتەوە ئەگەر دزی و گەندەڵی و تاڵانكاری نەبێت؟
ئەھا ئەوان چیان ھەیەو خەڵكیش چی ھەیە؟
خەڵكی بۆ موچە دواخراوەكەی خۆی دێتە شەقام و ئەوانیش بۆ پارێزگاریكردن لە سەروەتە دزراوەكەی خۆیان كرێ گرتەو دابەستە بێ مۆڕاڵەكانیان تێبەردەدەن. ئاخر مامۆستایەكی بەساڵاچوو كاتێ دێتە شەقام تۆبڵێی چەند ملیار دۆلاری ئەو دزانەی دزی بێت تا بەر شەقی بدەن؟ فەرمانبەرێكی نیوەموچە كەدێتە جادە, ئەرێ ئەوانەی كاری وەڕین و پەرلاماردان و دەمشڕی بۆ ئەو دزانە ئەكەن تۆبڵێی كێ بن و لەكوێوە ھێنرابن؟
ئاخر عەجیبە كەسێ چاوی ھەبێت و ئەم ھەموو تاڵانكاریە ببینێت كەچی ھێشتا كلك قوتێن و كاسەلێسی بەردەرگای ئا ئەم داگیركەرانە بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت