نەبەز جەلال: هەتەگەو گۆتەگەی هەڵبژاردن.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەمەی هەڵمەت و هروژمی بەرەو پیرچوونی حیزب و بانگەشەی هەڵبژاردن، بەویستی مۆڵکردنی زۆرینەی پێچانەوەی هەگبەو، حەسرەتی کردنە ناوەوەی بەکۆمەڵ و گەیاندنی خواستە چەپێنراوەکانی خەڵکی کوردستان بەسندوقە پڕ فەنتازیاو ئەفسوناوییە قوڵ و ڕەشەکەی هەڵبژاردن. دوبارە گەیشتنەوەیە بە دەستکەوتی تاک و هەوڵدانە بۆ سۆراغکردن و دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی چەندلایەنەی هاوبەش بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی باڵای بڕیارو کۆنتڕۆڵکردنی سامانی گشتی عێراقە لە فۆرم وشێوازی دەوڵەتدا بۆ حیزبە تاقیکراوەکانی بەچک چوونەتە سەر تەختی ڕابوردوو.
دوای شکستی هەرێمەکەمان لە پرۆسەی بەشداربون و بەڕێوەبردنی حوکومەتی عێراقی، پاساوی سڕینەوە و بازدان لەسەر کێشە تایبەتییەکانیان بە ڕیفراندۆم، تاکە ڕێگاچارەی بڕینی قۆناغی حیزبە پاوانخوازەکانی ئەم هەرێمەیە. دوبارە کارکردنەوە بەئومێدی ساڕێژکردنی برین و دوبارە ژیانەوەی دەنگ و جوڵانەوەی جەستە بێ رۆح و سڕەکەی حیزبە لە پرۆسە نوێکەی بەردەمیان بۆ دروستکردنەوەی دەوڵەتێکی نوێ لەعێراقدا و هێنانەوە باسی فیدراڵی هەرێم وەک دەستور دەخوازێت نەک خۆیان.!
لە پێناو وەگەڕخستنەوەی دوبارە چانسی بەدەستەوەگرتن و هێنانەوەی دەستەکەوتە حیزبیەکانی هەرێمە لە قۆناغە وەستاوەکەی ئێستاوە بۆ چاوەڕوانیەک کە دووبارە بزواندن و زەق کردنەوەی سەری زلـلە گەڕۆکەکانی حیزب بخاتەوە نێو پۆستە باڵاکانی دەوڵەتی عێراقی و پرۆسەی سیاسیە تۆراو و تڕاوەکەی کە بە هۆکاری بەرژەوەندی و کێشەی سەپاوی کەسی نابەجێی حیزبی دروست بووبون بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.
ئەمە نیەتی بەشداربوونە بۆ پرۆسەی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتدارێتی خەڵکێک کە ساڵانێکی زۆرە بە ژیانەوە سەرقاڵ کراوە بۆ ئاسودەیی، گەرچی دەوڵەتی عێراق وەک دەسەڵات هەر( شیمالی حەبیبی ) فیدڕاڵییە گەر ئەمەش لەم دورستبونەوە نوێیەی دەوڵەتدا نەدۆڕێنین و هەرێم نەکەنەوە بە پارێزگای حەبیب باشە.!؟
بۆ ئەمەش دەبێت وڵات ببێتە چەند هەرێمێکی جیاوازی بێ کێشەو سیستمی فیدڕاڵیەت بە گشتی پەیڕەو بکرێت و دەوڵەتی عێراق وەک ناوەندێکی ڕاستەقینە هەڵسوکەت بکات.
ڕێکار و گەمەی دروستکردنی هەرێمەکان چین و چۆن بەڕێوەدەچن، خۆجێکردنەوەی سەرانی زلی دەسەڵات و پەرت بوونی بەرژەوەندییەکانی ناوەوەو دەرەوەی ناوچەکە چۆن دەخوێندرێتەوە ودەرئەنجامەکانی لەسەر دۆخی هەرێم و خەڵکەکەی چی دەبن، ئەمانەو پرسیار گەلێکی تری زۆر ڕاستر لەچاوەڕوانیماندان بۆ وەڵام و جەنگێکی تری دەروونی نەک فشەو فیشاڵەکانی کە دەیبیستین.!
لە کاتێکدا ئەمانە هەمووی ئەو بابەتانەن کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سروشتی ژیانی خەڵک و سیاسەتی ناوچەکەوەهەیە بۆ بەڕێوەبردن و ئاشتی نەک لیست و کاندیدی دیدە کراوەی خەیاڵ پڵاوی مەستە مووچەش.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت