بنار هيدايت: بەرهەم ساڵح سیاسەتمەدارێکی پەراوێزخراو.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کاتێک ئەم وشانە دەخەمە سەر یەک، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆتایی بە دڵەڕاوکێی پارتە سیاسییە براوەکان هێنا، خەوی شیرینی دەسەڵات وەرگرتن، کورسی زۆری لە ژمارەیەک پارتی سیاسیی سەر گۆڕەپانی کوردستان تاڵ و زڕاو کرد.
بەرهەم ساڵح کاتێک جێگری دووهەمی سکرتێری گشتی یەکێتی بوو، ئەگەریش دەسەڵاتێکی رەهای نەبوبێت! نەبوو بوو بە هەوێنی نووسین و رەخنە، بەڵکو لەترۆپکی دەستخۆشی شەقامی کوردیدا بوو، سلفەى زەواج و دەرماڵەی خوێندن و دەیان شتی دیکە وەک خۆی باسی دەکرد بەرهەمی بەرهەم ساڵح بوون. بەڵام ئەوانەى هەموو زەڕبی سفر کردەوە و هاتە دەرەوە لەیەکێتی، هاتنە دەرەوەى لەیەکێتی چ هاوکێشەیەکی گۆڕی، تەنها گۆشەگیرکردنی خۆی لەکونجی سیاسەتی هەرێمی کوردستاندا.
ئەگەر ئاوڕێک لەمێژووی سەرکردە جیابووەکانی ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدەینەوە، کاک نەوشیروانی رەحمەتی نەک کاریزما بەڵکو خوڵقێنەری وەچەرخانی گۆڕەپانەکە بوو، دەیتوانی بەهاوپەیمانێتییەک لەگەڵ پارتی یەکێتی تەواو بێهێز بکات، بەپێچەوانەشەوە هاوپەیمانێتی و یەکگرتنەوەى کۆتایی لەگەڵ یەکێتی پارتی زەربی سفری سیاسیی و دەسەڵاتەکەى ئیفلیبج دەکرد. ئەمە حەقیقەتێکە بەڵام ئەوانەى نەکرد و کەم تازۆر گۆڕەپانەکەشی نەگۆڕی، یەک لەبەر ناتەندروستی لاشەى و دوو رێگرییەکانی دەوروبەری.
ئەگەر بەراوردێک لەنێوان نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح بکەین، نەک من کە رۆژێک لەرۆژان گۆڕان نەبووم و نابم، ئەو جیاوازییە ئاسمان و ڕێسمانە، چونکە جگە لەکاریزمایی نەتەوەیی، کەسێکی موعتەبەری نێودەوڵەتی بوو. بۆیە دەکرا بەرهەم ساڵح دەرسێکی ئینشیقاقی لە کاک نەوشیروان وەربگرتایە و بڕیاری کۆتایی بدایە.
رەنگە یەکێک لەبیانووەکانی بەرهەم ساڵح رێگریکردنی بووە لەلایەن ماڵباتی تاڵەبانییەوە، بەڵام دەکرا وەک چۆن بایکۆتی کۆبوونەوەکانی دەکرد، فشارەکانی بۆ بەستنی کۆنگرەى چوارهەمی حزبەکەى بدات. نەک بەهاندانی چەند منداڵێکی دەوروبەری هاوپەیمانێتییەک دروست بکات، کە زۆر دڵنیام هەندێک لەوانەى لەدەوری کۆبوونەتەوە بەرژەوەندی رۆژگار پەروانە و شەوچران لەگەڵ کاک بەرهەم.
ناکرێت کەسێک خەونی بەدەسەڵات و سەرۆک کۆمارییەوە بینیبێت ئێستا بزنسمانێک بیکاتە هاوپەیمان، ئەوە جێی سوکایەتییە جێگری سکرتێری دووهەمین گەورەترین حزبی کوردستان بیت، هێندەى دوو کەسی پاشخان ناشرین دەنگت هێنابێت. دەکرا هەر جێگر بیت و لەماڵەوە دانیشیت. چونکە کاک بەرهەم ساڵح دەبێت راست و رەوان پێت بڵێم: تۆ پیاوی گۆڕانکاری گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان نیت، چونکە هەر کەسە نزیکەکانی خۆتن پێت دەڵێن “بەرهەم ساڵح سیاسییەکی ترسنۆک و خاوەن بڕیاری کۆتایی نیە”.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت