نەبەز جەلال: لە هیچەوە، بۆ کارەکتەری سیاسی.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بێگومان گەر کەسێک لە هیچەوە وەک ناوەرۆک پووچ یان بەتاڵ و بۆش بووبێت لە بوونی پیشەیی و توانای کەسی و خۆیییەوە وەک ئەزموون یان ئاوەز لەزانست و پسپۆری، بەهۆکاری ئەرکێکی قەدەر یان ڕێکەوتی دروستبونی بۆشاییەکی سیاسی هاتبێت و کەوتبێتە نێو گۆڕەپانی گەرمی سیاسییەوە, چانس و بەرکەوتی بەخت، کردبێتی بە ژمارەی گەورە یان بە بەدەستهێنان و دەسگیرکردنی بە ڕێژەیەک لە ژمارەو کۆدە نهێنیەکانی جووڵەی سیاسی یار و نەیاری کوتلەو گروپ و ستافی کەوتبێتە چنگ، پێی بووبێت بەجۆرێک لە کارەکتەری زەق و شەڕانگێز لە بەرامبەر سەرانی سەرەوەو کەوتبێتە بەر دیارو دییەی بەرچاوان بە گەورەتر لە فۆرم و گەورەیی هەموو پێوەرەکانی خۆیی ئاشناکرابێت، بەچواردەورێکی سواغ دراوو هەڵچنراو بەڕووداوی درۆیینەی گرنگ بۆ ململانێ وساتی بەکاربردنی ئاوەزی تینوی خەڵکی هەژارو چاوەنواڕ بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵاتێک کە زۆرینەی هاوکێشەکان لای بۆتە مۆتەکەو ستەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوە.
بە دڵنیایی ئەم کەسە دروستکراوە دێت و بەردەوامی دەدات بەجۆری هەڵنانی هەنگاوی سەر پێ پلیکانەکانی بەردەمی بۆ ئەو ئامانجەی گەیشتنە بە لوتکەو خەونی دەسەڵات. هەر بۆیە دەکەوێتە بەر ئەرکێکی هەمەجۆری قورس و ناهەمواری شکاندنەوە لەشێوازی نواندنی خۆ گونجاندن و خۆ جێکردنەوەی سەرشۆڕانەی نەشیاو بۆ خۆ دۆزیینەوەو دروست بوونێک کە تێیدا نەک خۆیی وەک کارەکتەر بگرە مرۆڤ بوونی خۆشی تێدا وونکردووە وەک جەستە.
هەر بۆیە دەبێتە کەسێکی قێزەونی چەرم کەوش و ڕوو شەرمەزارو لارە مل، لەبەردەم کۆد و نهێنی بەدەستەکانی دەستی سەرو خۆیی، شێوازی وێناکردنێکی درۆینەو پیشاندانی سیمای شێری گۆڕەپانی زۆریینەی نەزانراو و نەبیستراو، لە دۆخە شاردراوەو پەردەپۆشەکەی تێیدا بەردەوام رۆح مردویەکی جەستە سیاسییە بۆ زەمەنێک کە مێژوو لە خۆیدا دووبارە دەکاتەوە لە شێوازی ڕابووردووی خەبات و گەمەی سیاسی ناوچەکەی تێیدا هیچ لە دەستی خۆماندا نییە بۆ بەردەوامی.!
سەرنجێکی ڕاستی کوورت: گەر سەیرێکی وردی سیاسیە کۆنەکان بکەین دەزانین کە زۆرینەی ئەمانە جگە لە لاسیپاڵ و هەڵواسراوو ئەکتەر هیچی تر نەبوون لە خەباتدا.
بەدڵنیایی لە داهاتودا ئەمانەش دەبینینەوە کە جگە لە دەمەوەر و دەڵاڵی کۆمەڵایەتی و دینی و سیاسی شێواو هیچ شتێکی تر نەبوون و نین، کە جگە لە شێوازی بەدڕەوشتی و سود وەرگرتن لە بەکارهێنانی کاڵفامی و دڵسافی کورد بۆ دەستهێنانی بەرژەوەندی کەسی و بنەماڵەیی و خۆژیاندنی خۆیان لەگروپ و تاقمی سەرکەوتودا بۆ دەستکەوت.
ئەم لێکدانەوەی دیدو سەرنج و گەڕانەوەیەشمان بۆ ڕابوردوو شوبهاندنی ئەوسای شۆڕش و ئێستا، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بەڕاستی هێشتا زەمەن و کاتی گونجاوو ڕاستەقینە نییە بۆ دروستبوون و گەشەی ئاوەزو پێشکەوتنی خوود لەنێو جەستەی ڕاستەقینەی خەبات و سیاسەت بۆ خزمەتکردنی گەل و ئامانجەکانی بێ بەرژەوەندی و فوو تێکردنی لاوەکی لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتن کە شایستەبن بۆ تێکۆشانی گەلی کورد.!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت