شەریف هەژاریی: بۆچونی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر قاسملو چیه!؟
سه‌حرارودی كه‌ی گیرا و، چۆن ئازاد كرا؟
خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئه‌مه چاوپێكه‌وتنێكی (شه‌ریف هه‌ژاری)یه، له‌گه‌ڵ (كاراكته‌رێكی نزیكی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا)، كه تا مردنیشیان، ئه‌م كاراكته‌ره، له نزیكه‌وه زۆر هه‌لوێست و بۆچونی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فای ده‌زانیی و پێیان ده‌وت. (جارێ تا ساڵانێكی تر!! ناوه‌كه‌ی ئاشكرا ناكرێ و، ته‌نیا چه‌ند پرسیار و وه‌لامێك بلاو ده‌كه‌مه‌وه).
شه‌ریف هه‌ژاری: له ڕاستییدا وه‌لامه‌كانی پێشوت، زانیاری مێژوویی وردی تێدایه، به‌لام ئه‌م شه‌ش پرسیاره‌ی ترم هه‌یه:
1- شه‌ریف هه‌ژاری: تۆ له وه‌لامه‌كه‌ی پێشوت دا ئاماژه‌ت به‌وه داوه كه چه‌ند مانگێك پێش تیرۆری د.قاسملو، هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕۆشتۆته‌وه بۆ ئه‌وروپا و…، دواتر هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش……!
ئاماژه‌ت به‌وه‌ش كردووه: ئه‌مریكییه‌كان چه‌ند ساتێك سهحراڕودییان له هه‌ولێر گرتووه. به‌لام مه‌سعود به‌رزانی و مام جه‌لال هه‌وله‌كانیان چڕكرده‌وه و، سهحراڕودیان له ده‌ست ئه‌مریكییه‌كان ئازاد كرد.
ئه‌و ڕوداوه چه‌ند ڕۆژ یان كاتژمێری خایاند؟ هه‌وڵه‌كانی مه‌سعود به‌رزانی له‌و باره‌یه‌وه كامانه بوون؟ ئه‌ی مام جه‌لال چۆن توانی له ئازادكردنی سه‌حراڕودی دا سه‌ركه‌وتوو بێت، له‌كاتێكا، سه‌حراڕودی پۆلیسی ئینته‌رپول له ئاستی جیهاندا، به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ و، تاوانبارێكی نێوده‌وڵه‌تیه!؟
وه‌ڵام: واته (شه‌ریف هه‌ژاری) تۆ نازانیت سه‌حراڕودی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه گیراوه!؟
هه‌ر ئه‌و بهلگهنامهیهی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه ده‌ستت كه‌وتووه، كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌حراڕودی بخرێته لیستی داواكراوی پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه. ئه‌زانم تۆ ئه‌ته‌وێت ڕه‌هه‌نده‌كانی ئازادكردنی سه‌حراڕودی لای ئه‌مریكییه‌كان بۆت بخه‌مه‌ڕو، به‌تایبه‌ت مه‌سعود به‌رزانی و مام جه‌لال چۆن ئه‌و كاره‌یان كرد!
من له ئێستادا هه‌ر ته‌نیا وه‌لامه‌كه‌ی پێشومت ده‌ده‌مه‌وه، كه: به ته‌نسیقی نێوان مه‌سعود به‌رزانی و مام جه‌لال توانیان سه‌حراڕودی لای ئه‌مریكییه‌كان ئازاد بكه‌ن. مه‌سعود به‌رزانی له هه‌ولێر ڕۆڵی زۆری دی بۆ ئه‌و كاره و، مام جه‌لالیش له به‌غداوه به ته‌واوی كه‌وته‌كار.
كاتێك سهحراڕودیان له هه‌ولێر له ده‌ست سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان ئازاد كرد. هه‌ر به ته‌نسیقی نێوان مام جه‌لال و مه‌سعود به‌رزانی، مام جه‌لال ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆی هی كۆشكی سه‌رۆككۆماری نارد بۆ هه‌ولێر و، به ئۆتۆمبێلی مام جه‌لال، سه‌حراڕودی بۆ ئێران نێردرایه‌وه!
2- شه‌ریف هه‌ژاری: تۆ به وردی بۆچونی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به تیرۆركردنه‌كه‌ی د.قاسملو ده‌زانیت، ئایا تاڵه‌بانی چۆن له تیرۆركردنه‌كه‌ی ده‌ڕوانی؟
وه‌ڵام: ئه‌و ساته‌ی هه‌واڵی تیرۆركردنی د.قاسملو هات، من و مام جه‌لال له تاران پێكه‌وه بووین. مام جه‌لال توشی شۆك بوو. ناخۆشترین هه‌ستی هه‌بوو بۆ له ده‌ستدانی خۆشه‌ویسترین هاوڕێی.
مام جه‌لال هه‌ست و تێڕوانینیكی زۆر قووڵ و ئه‌رێنی بۆ د.قاسملوو هه‌بوو! مام جه‌لال چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌نجام دا و ده‌شی زانی كێ قاسملووی تیرۆركردووه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕوداوه‌كه‌دا، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی دبلۆماسی، مام جه‌لال سه‌ركۆنه‌ی ده‌وله‌تی عێراقی كرد كه ئه‌و كاره‌یان كردووه!
3- شه‌ریف هه‌ژاری: تیڕوانینی گشتی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ دکتۆر قاسملو چۆن بوو؟
وه‌ڵام: مام جه‌لال، قاسملوی وه‌ك بلیمه‌ترین ڕێبه‌ری كورد ده‌بینی.
مام جه‌لال هه‌میشه ده‌یوت: ( قاسملو په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ل سه‌دام دا هه‌بو، به‌ڵام توانیبووی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت ).
هه‌روه‌ها هه‌ر مام جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ده‌كرد: ( من له نزیكه‌وه ئاگاداربووم، كه سه‌دام حسێن بڕیاری دا هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه و سامانێك بخاته به‌رده‌ست د.قاسملو، به مه‌رجێك ده‌وڵه‌تێكی كوردی له ئێران ڕابگه‌یه‌نێت و ڕاسته‌وخۆش سه‌دام له یه‌كه‌م سات دا دان به دهولهتهكهیدا ده‌نێت و هه‌ر بودجه و پشتیوانییهكیشی بوێت بۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ. سه‌دام به‌ڵێنی داب‌و و بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش زۆر هانی دکتۆر قاسملوی ده‌دا. به‌ڵام د.قاسملو هه‌رگیز به‌وه ڕازی نه‌بوو. ته‌نانه‌ت دووجار سه‌دام ویستبووی كه دکتۆر قاسملو و هێزه‌كانی عێراق هێرشی پێكه‌وه‌یی دژی ئێران ئه‌نجام بده‌ن، به‌لام دکتۆر قاسملو هه‌رگیز به‌وه‌ش ڕازی نه‌بو و، زۆر سه‌یر ده‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت!).
بۆچوونی مام جه‌لال له باره‌ی قاسملوه‌وه، ڕونه، وه‌ك بلیمه‌ترین ڕێبه‌ری كوردی، ده‌بینی!
4- تێڕوانینی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ د.قاسملو و تیرۆركردنه‌كه‌ی چی بوو؟
وه‌ڵام: ئه‌و ساته‌ی كه د.قاسملوو تیرۆركرا، من و مام جه‌لال پێكه‌وه له تاران بووین. نه‌وشیروان مسته‌فا له پاریس بوو. نه‌وشیروان تووشی شۆك بوو بوو. بۆچوونی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رامبه‌ر قاسملوو وه‌ك یه‌ك بوو. نه‌وشیروانیش قاسملوی به بلیمه‌ترین ڕێبه‌ری كورد ده‌زانی.
5- شه‌ریف هه‌ژاری: پێویستم به كه‌مێك زیادكردنی وه‌ڵامه‌كه‌ته سه‌باره‌ت به فازیل ڕه‌سوڵ، ئایا فازیل ڕه‌سوڵ …؟
وه‌ڵام: پرسیاره‌كه‌ت پێویستی به وه‌ڵام و ئاماژه‌ی ورد هه‌یه، كاتی ئه‌و وه‌ڵامه‌م هه‌یه و، ناشتوانم ئه‌و زانیارییانه له ئێستادا بخه‌مه‌ڕوو! هه‌وله‌ده‌م له كاتی تر دا ئه‌و وه‌لامه بده‌مه‌وه!
6- تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆت سه‌باره‌ت به دکتۆر قاسملو چۆنه؟
وه‌ڵام: هه‌ق وایه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ناساندنی قاسملوو به‌كاربێت، (قاسملووی: ڕێبه‌ری ڕێبه‌رانی كورد!).
قاسملوو به‌ناوبانگترین ڕێبه‌ری كورد بوو. ئه‌زمونێكی گه‌وره‌شی له پێوه‌ره‌كانی كاری پارتیزانیی و ئاگاهی له كاری ئه‌منی دا هه‌بوو. ئه‌زمونێكی زۆریشی هه‌بو وه‌ك ڕوناكبیرێكی گه‌وره و وه‌ك پیاوێكی ژیر.
به‌درێژایی چه‌ندان ساڵ په‌یوه‌ندی كه‌سیی هه‌بو و، وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێك له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی و جیهانیش دا، دیار بوو!
قاسملو نیو ده‌رزه‌ن زمانی ده‌زانی، هوشیار بوو، قۆزێكی جوانپۆش بوو، بلیمه‌ت بو له پلان و پلادانان دا، جادوگه‌ری كاریی سیاسیی و وه‌ك (پیره-ڕێوی) فێڵباز، بوو.
پێشتر بۆم نووسیت، چۆن د.فازیلی مه‌لا ڕه‌سوڵ توانی قاسملو ڕازی بكات كه خولێكی دیكه‌ی وتوێژه‌كان ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌مومانی سه‌رسام كردبوو. سه‌ره‌تا قاسملو ده‌یویست ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ره‌فسه‌نجانی دا، وتویژ بكات!
دکتۆر فازیلی مه‌لا ڕه‌سوڵ هه‌ر ڕۆژی له‌سه‌ر په‌تێ بوو. فازیلی مه‌لا ڕه‌سوڵ شوێن پێی براگه‌وره‌كه‌ی كه فوئادی مه‌لا ره‌سوڵه كه‌وت و رۆشته نه‌مسا. فوئادی مه‌لا ره‌سوڵ یه‌كه‌م نوێنه‌ری یه‌كیتیی بوو له نه‌مسا. یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی له ماڵی ئه‌وان له ڤیه‌ننا خوینرایه‌وه. له ساڵی 1981 فوئاد ڕه‌سوڵ به هۆی سه‌ره‌تانه‌وه كۆچی دوایی كرد!
دکتۆر فازیلی مه‌لا ڕه‌سوڵ هه‌ر ڕۆژی شتێك بو. ڕۆژێك وه‌رگێڕ بوو (دوای ڕوخانی سه‌دام به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌عس له‌سه‌ر فازیلی مه‌لا ڕه‌سوڵ دۆزرایه‌وه، نازانم مام جه‌لال چی لێ كرد!؟).
دوێنێ دکتۆر فازیل ڕه‌سوڵ یه‌كیتیی دائه‌مه‌زراند، ئه‌مڕۆ ده‌بوویه پارتیی، دواتر ده‌بووه نوسه‌ر له ڕۆژنامه‌ی لوبنان، پاشان ده‌بووه ماركسیه‌كی توند، ئینجا بووه دۆستی نزیكی ئه‌حمه‌د بن بیلا، پاشتریش زۆر له ئێران نزیك بوویه‌وه و ده‌چو بۆ تاران، ئیتر خۆی وه‌ك ڕیفۆرمیستێكی نێوده‌وله‌تی ئاینخواز داده‌نا!
له كاتی تردا، گه‌ر بۆم گونجا، وه‌لامی پرسیاری پێنجه‌مت ده‌ده‌مه‌وه.
—————
سه‌رنجه‌كان:
1- سه‌باره‌ت به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی مام جه‌لال و ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ده‌وله‌تی عیراق هه‌ستاوه قاسملوی تیرۆر كردووه، من (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) ئه‌و جۆره ده‌ربڕینه به هونه‌رێكی دبلۆماسیی نازانم، پێموایه: ده‌كرا مام جه‌لال به چه‌ندان شێوه‌ی تری دبلۆماسییانه وه‌لامی بدابایه‌ته‌وه. یاخود: هه‌ر له بنه‌مادا ده‌یتوانی بڵێت: زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه نیه! (شه‌ریف هه‌ژاری)
2- زانیاری ورد و ده‌قیقم هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی نێوان ڕژێمی ئیران و د.قاسملو ئه‌نجام بدرێت، نه‌وشیروان مسته‌فا له نوینه‌رایه‌تی تارانی یه‌كێتییه‌وه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به (د.سادق شه‌ره‌فكه‌ندی: جێگری قاسملو) ده‌كات و، نه‌وشیروان مسته‌فا پێی ده‌ڵێت: (چی بوو دکتۆر سه‌عید بۆ وه‌ڵامتان نه‌بو؟). له وه‌ڵامیش دا د.سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی توڕه ده‌بێت و به نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: (ئێوه‌ی یه‌كێتیی زۆر بێ-سه‌روبه‌ره‌ن). نه‌وشیروان مسته‌فاش ده‌ڵێت: (ئاخر د.سه‌عید ئیرانیه‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داوایان لێ كردووینه‌ته‌وه).
وه‌لامی د.سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندیش ئه‌مه ده‌بێت: ( ئێوه چه‌ند ڕۆژێكه به ئێمه‌تان گوتووه، ئه‌ی نابێت ده‌فته‌ری سیاسیی كۆببێته‌وه و مه‌سه‌له‌كه هه‌لسه‌نگێنێ و ئینجا بڕیاری له‌باره‌وه بدات!؟). شیاوی باسه خودی نه‌وشیروان مسته‌فا به دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندیش سه‌رسام بووه. به قسه‌ی (فه‌ره‌یدون عبدالقادر له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی)، د.سه‌عیدی شه‌ره‌فكه‌ندی دارایی حیزبی دیموكراتی خستۆته به‌رده‌ست (مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا) بۆ سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ی باشوری كوردستان، كه ئه‌وكاته حیزبی دیموكرات ده‌وله‌مه‌ندترین حیزبی كوردی بووه. به‌لام پاش شه‌هیدكردنی قاسملو له 1989 و شه‌ره‌فكه‌ندی له 1992، ئه‌و حیزبه گورزی كه‌مه‌رشكێنی به‌ركه‌وت! (شه‌ریف هه‌ژاری)
3- سه‌باره‌ت به بلیمه‌تی قاسملو له پلان دانان دا، له ساڵی 2009، مه‌لا ڕه‌سوڵی پێشنماز له چاوپێكه‌وتنێك دا پێی ڕاگه‌یاندم: (دکتۆر قاسملو هێنده له كاریی سیاسیی دا خاوه‌ن پلان و هونه‌ری لێزانین بو، گه‌ر به ده‌ستی چه‌پی كارێكی سیاسیی بكردبایه نه‌یده‌هێڵا ده‌ستی ڕاستی پێی بزانێت، هێنده نهێنیی كار و ورد و لێزان بوو). ده‌قی ئه‌و وتوێژه‌م له سالی (2010) له به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی: (ڕامانێك له تراژیدیایی براكان) چاپ كرد. شیاوی باسه، له یه‌كێك له وتوێژه‌كان دا له‌گه‌ل (سكرتێری پێشوی دیموكرات) زانیاری باشی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی دیموكرات له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له سالانی شه‌سته‌كان تێدابو، به‌لام پاش چه‌ند ڕۆژێك ته‌له‌فونی بۆ كردم و پێی وتم: (وتوێژه‌كه‌م بۆ بهێنه‌ره‌وه و پیایدا ده‌چمه‌وه و هه‌ندێكی لا ده‌به‌م، چونكه به خوا تۆ هه‌ندێك زانیاریت پێ ئاشكراكردووم واده‌كات نه‌ك له ده‌شتی كۆیه، بگره له‌م سه‌ر زه‌وییه بستێك خاكمان بۆ ناهێڵیته‌وه تێیدا دانیشین!)). (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) ههلسهنگاندنم وایه: له پاش تیرۆری قاسملو و شه‌ره‌فكه‌ندی، كوردی خۆرهه‌لات سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ر كه لێزانی په‌راوه‌ی سیاسیی بێت و شۆرشی خۆرهه‌لات به‌هێزبكاته‌وه، تێیاندا نییه كه خۆی سه‌لماندبێت! ئه‌كرێ یه‌ك دوانێكیان كه‌مێ جوله‌یان هه‌بێ، به‌لام وه‌ك پێویست نیه. (شه‌ریف هه‌ژاری)
4- سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ڕازی بوونی د.قاسملو به كۆتا (به‌ناو) دانوستاندن كه گیانی خۆی له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد دانا، من له سالی 2015 وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی نه‌ته‌وه‌یی له كۆتایی سیمیناری (قاسملو كوردناسێنهره جیهانییه‌كه)، له وه‌لامی پرسیاری به‌شداربوویه‌ك دا (گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم: خێزانی خوالێخۆش بو چه‌كۆ ڕه‌حیمی بو) به وردی وه‌لامی هۆكاره‌كانی ڕازی بوونی د.قاسملووم بۆ ئه‌و (به‌ناو) دانوستاندنه خسته‌ڕو. به‌داخه‌وه چه‌ند جارێك له ڕێی ته‌له‌فۆن و تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه داوام كرد ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی سیمینارهكانم كه بۆم ده‌نێرنه‌وه با مشتومڕه‌كانی كۆتایشی تێدا بێت، به‌لام هه‌ر بۆیان نهناردمهوه، به‌تایبه‌ت مشتومڕی سیمیناری سالی 2014 هم له زانكۆی سلێمانی، كه قسه‌كانی پرۆفیسۆر عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سول و پرسیاره‌كانی تری هه‌ندێ مامۆستای زانكۆ زۆر زانیاری گرنگی تێدا وروژێنرا، به‌لام ئه‌وه‌شیان هه‌ر بۆ نهناردمهوه. هه‌رچه‌نده ده‌قاوده‌قی یه‌كێك له سیمیناره ئهكادیمییهكانم له‌سه‌ر قاسملو، له‌لایه‌ن (شه‌هید: كاوه جه‌وانمه‌رد) بۆم نێردرایه‌وه.