ڕێبین عبدالرحمن فتاح: چاکسازی بە هێزی عەقڵێک کە بیرکاتەوە دەکرێت.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەکەسانی خاوەن عەقا و ئیرادە دەکرێت، بە کەسانێک دەکرێت ئازا بێت و خاوەنی هێزی عەقڵی بێت، واتا توانا کردنی سیاسەتی هەبێت، ئیدارەی سیاسەت بکات بەو جۆرەی کە خەونی سیاسی خۆشگوزارەنی بێت بۆ گەلەکەی.
هێزی عەقڵ، توانای مرۆڤە بۆ بیرکردنەوە و, وشینی مێشکە بۆ داهێنان و شتی نوێ، کە ئەم سەرکردە سیاسیانەی ئێمە نیانەو ناشتوانن ببنە خاوەن هێزی بیرکردنەوەی خاوەن پلان و بەرنامە.
واتا چۆن بتوانیت پلانت هەبێ بۆ ئەوەی کە داهاتوو چی دەکەیت؟ و چیت پێ دەکرێت؟ و پلان بۆچی دادەنێت؟ بۆ داهاتوەیەکی باشتر بە خزمەتی گەل و نەتەوەکەت، بەوەی چۆن بتوانیت خزمەتی زیاترییان بکەیت، نەک بە پێچەوانەوە هەموو خەونت ئەوە بێت کە چۆن پڕۆژە و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆت بپارێزیت.
کەواتە کوردستان پێویستی بە هێزی عەقڵ هەیە تا توانای گۆڕان و چاکسازی هەبێت، و چۆن بتوانێت خەمی گەورەی ئەوە بێت هاوڵاتیایەکانی زیاتر و باشتر خۆشگوزارەن بکەن.
ئێمەی کورد لە چارەگی یەکەمی سەدەی 21 وە، هەر وەکو سەدەکانی ڕابردوو سیاسەتمان کردووە و بەردەوامیش بووین لەسەر شەڕیی بەرژەوەندی تایبەت، بەتایبەت پارتە دەسەڵاتدارەکان لە کوردستان. بەرژەوەندی خۆیان پێش هەموو بەرژەوەندیەکی نەتەوەی و نیشتمان بووە، کە ڕەنگە ئەمە بۆ داهاتووش بەردەوام بێت، چونکە هێشتا توانای عەقڵی کورد نەگەشتۆتە ئاستی بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت