ڕێبین عبدالرحمان فەتاح: تەمەنی پەرلەمان و یاساییبوونی.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەرلەمان گەورەترین و پربەیاخترین دامودەزگایی دەوڵەتە. و دەسەڵاتی یاسادانان بریتیە لە دەزگای یاسادانانی باڵا لە دەوڵەتانەی کە سیستەمی سیاسیان دیموکراسیە و دەستوور تیادایە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتدا.
پەرلەمان ئەو کاتە دەبێتە باڵاترین دەزگا کە بتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە ڕێڕەویی یاسایی تەواوی وڵات، واتا لە هەموو بوارەکانی تایبەت بە دەسەڵات و حکومڕانیکردن لە سیستەمی سیاسیدا. بۆیە پەرلەمان دەکرێت کارتۆنی بێت و دەکرێت پەرلەمانێکی ڕاست و درووست و کاریگەر بێت، لەگەڵ ئەوەی کە پەرلەمانێکی کارا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا لە چەند دەوڵەتێکی زۆر کەمدا بوونی هەیە. و بەشێکی زۆری پەرلەماکانی ئەم وڵاتانە، بونەتە سایە و سێبەری دەسەڵاتی سیاسی لە سیستەمی سیاسی وڵاتدا.
وەکو تەواوی کایەکانی تری حکومڕانی لە دەوڵەتدا، پەرلەمانیش کات و تەمەنی خۆی دیاریکراوە، کە لە زۆربەی وڵاتاندا بە چوار ساڵ دیاری کراوە. ناکرێت لەو تەمەنە کورت تر بێت یان درێژتر بێت، چونکە دەستووری وڵات دەبێ ئاماژە بەوە بکات کە تەمەنی یاسایی دەسەڵاتی یاسادانانی دیاری بکات ، کە زۆربەی دەستووری وڵاتان تەمەنی پەرلەمانیان بە چوار ساڵ دیاری کردووە.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە، کە پەرلەمان کاریگەری هەبێ لەسەر بەیاساییبوونی تەواوی ڕێچکە یاساییەکانی دەوڵەت، بەتایبەت لە سیستەمی پەرلەمانیدا، کە تاکە دەسەڵاتی باڵا دەبێ پەرلەمان بێت، و ڕێڕەویی کاری یاسایی حکومەت و حکومڕانی دیاری دەکات.
دەوڵەتی عێراق وەکو لە دەستووری هەمیشەیی ساڵی 2005 دا لە ماددەی یەکەمیدا ئاماژە بەوە دەکات کە: کۆماری عێراق دەوڵەتێکی سەربەخۆو وشکۆدارە، سیستەمی حکومڕانی تیادا کۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی) دیمۆکراسی فیدراڵیە.
لێرەدا ئەوە دیاری کراوە کە سیستەمەکە چ جۆرە سیستەمێکە، و هەروەها لە مادەی 46 دا ئاماژە بەوە دەکات : دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی فیدراڵ پێک دێت.
سەبارەت بە تەمەنی پەرلەمان لەدەستووریدا لە ماددەی 54 بڕگەی یەکەمدا ئاماژە دەکات بۆ : ماوەی خولی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران چوار ساڵی تەواو دەبێت بەپێی ی ڕۆژمێری زایینی لە، یەکەم دانیشتنی دەست پێدەکات و لەکۆتایی ساڵی چوارەمدا تەواو دەبێت. کەواتە لێرەدا تەمەنی یاسایی پەرلەمان بەچوار ساڵ دیاری کراوە لە دەستووردا، هەر لەدانێک لەم بڕگە یاساییدا، نا یاسایی و نادەستورییە.
سەبارەت بەتەمەنی پەرلەمانی عێراق کە لە 6/30 ، تەمەنی یاسایی تەواو دەبێت، لەدوای ئەم بەروارەوە عێراق دەکەوێتە بۆشایی یاسایی و یاسادانانەوە. پەرلەمانی عێراق بەنیازە لە دانیشتنێکی نائاسایدا تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، کە ئەمە واتا:
1- ئەم درێژکردنەوەیە بەتەواوی نا یاساییە ،و لە دەستوردا ئاماژەی پێ نەکراوە.
2- ئەگەر درێژ بکرێتەوە، ئەم درێژکردنەوەیە بەردەوام دەبێت تا بەتەواوەتی پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت.
3- ئەم درێژکردنەوەیە نایاساییە، بەڵام پەرلمانی ئێستا ، ڕەنگە ئەمە بکاتە بەدیلێک بۆ ئەو فراغە قانونییەی کە دروست دەبێت لە دوای تەواو بوونی ماوەی یاساییەوە، بەڵام ئەمەش چارەسەر نیە، ئەگەر چارەسەریش بێت، بەناچاری چارەسەرێکی نادەستووری و نایاساییە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت