هۆکاریی تەقینەوەی کۆگاکانی چەکی پێشمەرگە لە زۆنی زەرد و سەوزدا!

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەبەشی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕۆژنامەنوس تێکۆشەر حوسین” بۆچوونی خۆی لەسەر تەقینەوەکانی هەولێر خستۆتە ڕوو، کە لەبابەتێکدا بە ناونیشانی ( تەقینەوەی کۆگاکانی چەک لە هەولێر ) نوسیووە.
لەو نوسینە کورتەدا نوسیوویەتی: لە ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول باس لەوە دەکرێت لەلایەن “ملاستەفای بارزانی”ـەوە بەڕێژەیی نزیکەی 150 هەزار پارچەچەکی جۆراو جۆر و چەند مەرجەبێکی تەقەمەنی تەقێنرانەوە.
هەروەها لەبەشێکی تریدا ئاماژە بە بێ خەمساردی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرانی کورد لە هۆشداریدانی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمان دەربارەی پڕۆگرامکردنی چەکەکان لەگەڵ مانگە دەستکردەکانی ئەو وڵاتە بۆ کاریی سەربازیی دەدات.
ئەمەی خوارەوە کورتە بۆچوونەکەی ڕۆژنامەنوس ” تێکۆشەر حوسین ـە.

تەقینەوەی کۆگاکانی چەک لە هەولێر.
لە ئاشبەتاڵی شۆڕشی ئەیلول باس لەوە دەکرێت لەلایەن “ملاستەفای بارزانی”ـەوە بەڕێژەیی نزیکەی 150 هەزار پارچەچەکی جۆراو جۆر و چەند مەرجەبێکی تەقەمەنی تەقێنرانەوە، کە لەناویشیاندا 17 ملیۆن فیشەک هەبوون.
لە ئێستاشدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چوارەمین جارە لە هەولێر تەقینەوە لە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ڕوودەدات.
لە ماوەی ڕابردووشدا وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بۆ جاری دووەم هۆشداری داوەتە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە بارەی ئەو چەکانەی پێشکەشی کرد بەپێشمەرگە بۆ شەڕی دژ بەتیرۆرستانی داعش، لەبەر ئەوەی چەکەکان بەرمەجەکرابون لەگەڵ مانگی دەسکرد، بۆیە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بەوەی زانیوە کە چەکەکان بەهیچ جۆرێک لە بەرەکانی جەنگ نین و لە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی چەکەوە مامەڵەیان پێدەکرێت.

وێنەی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلول ببینە چەکەکانیان فڕێ دەدەنە ناو ڕووباری چۆمانەوە. وێنەکە هی کریس کۆچێرایە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت