کرستیان شلۆتەرز ئەستەمبول: تورکیا بەرەو نەمان.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پشکۆ ئەمین/ لەئەلمانیەوە وەرگیران

* باری ئابوری تورکیا لەخراپترین کاتیایەتی
* قەیرانی ئابوری لە 15% تیپەراند ،
* لیرەی تورکی داتەپی، حوکمەت و دەسەلات تائیستا نەزانیین لە چارەکردنیدا
* لەهەمان کاتدا کۆمەڵگەی تورکی رۆژانە دەناڵێنیت بەدەست گرانبوون و بەرزبونەوەی نرخی بازارەوە

محەمەد شیمشیک کە کوردێکە، خاوەنی ناسنامەی بەریتانی و تورکیە باوەرپیکراوێکی نزیکی ئەردوگانە و نائیبی سەرۆک وەزیران بوو بۆ کاروباری ئابوری، یەکێک بوو لە پیاوە دەسەڵاتدارەکانی حوکمەت لەم ساڵدا لە ئەنقەرە، شیمشیکی تەمەن 51 ساڵە، زۆر سەفەری واشنتۆنی دەکرد، لەکۆبونەوە نهینیەکاندا زۆرجار پرسیاریان لێدەکرد مەمەند بەم زوانە دەتبینینەوە؟ ئەویش خۆی دوردەخستەوە لەوەڵامەکانیان، بۆیە بە شێوەیەکی دبلۆماسیانە وەڵامی دەدانەوە! ئێستا مەمەند هیواخوازە کەحوکمەتی تازە کارێکی دروستبکات !
وەک سەرۆک وەزیران ئەردوگان لەمانگی مایدا وتی: دەیەوێت دەسەڵاتێکی زیاتری هەبێت لەدارشتنی سیاسەتی ئابوری و دراویدا بەمە ئابوری ناسەکان تورەبون!
شیمشیک تەنها کەسیک بوو کە دەیوت بانکی مەرکەزی دەبێت بە سەربەخۆی بمێنیتەوە!
بانکی مەرکەزی چەند جارێک سودی بانکی بەرزکردەوە کە دژی خواستی ئەردوغان بوو لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەو ئەمەی نە دەخواست، ئەردوگان خوازیاربوو کە هەر بەکەمی بمێنێتەوەو بەرز نەکرێتەوە تا دەنگدەران لەدژی دەنگ نەدەن!
شیمشیک تەنها کەسیکی نزیکی ئەردوگان بووکە بەبرواوە دەیتوانی بڵێت ئیمپراتور ڕووتە!
شارەزای ئابوری تورکیا ئیمری دیلڤلی تەنها ئابوریناسێکە کەبە چاوێکی رەخنە ئامیزەوە تەماشای ئەوە دەکات کە لەبانکەکانی تورکیا روودەدات، شیمشیک گاڵتە بەمەدەکات !
حوکمەتە تازەکەی تورکیاو ئەردوگان ،نەسەرۆک وەزیرانی دەبێت نە جێگرو نائیب !
تەنها 16 وەزارەتی دەبێت و کۆمەڵێک نائیب بۆ سەرۆک کۆمار ئەردوغان! بروا دەکرێت و دەنگیش هەیە کەشیمشیک لەم دەسەڵاتە تازەیەدا جێگەیەکی باش و گرنگ وەربگرێت، ئەمە نیشانیدەدات کە ئەمرۆ تورکیا لەبارێکی خراپدایەو پیویستە چارەسەری ئابوریە داتەپیوو داروخاوەکەی بکرێت، تورکیا پیویستی بە چاودێری مالی هەیە، وە بەبانکێکی سەربەخۆ، تا ئێستا هیچ تاقیکردنەوەیەک بۆ سیاسەتی ئابوری نیە ونەکراوە!
CNN Turk بڵاوی کردەوە کە رۆژی چوارشەمە ئەردوگان دەستەو گروپە تازەکەی حوکمەتەکەی پێشکەش دەکات! گەر تەماشای رێژەی هەڵاوسانی ئابوری تورکیا بکەین، دەبینین کەهەر رۆژە نەتیجەیەکی تازە دێتە بەردەستمان، ئابوری ناسان پێیانوابوو کە رێژەی قەیران و هەڵاوسان لە مانگی یولیدا دەگاتە 1،4 لەسەدا بەڵام بەهەڵەداچووبوون، چونکە ئێستا گەیشتۆتە 2،61 لەسەدا بەم گوێرەیەبێت 15،39 لەسەدا زیادی کردوە لە ماوەی ساڵێکدا، ئەمەش بەرزترین قەیرانە لەماوەی 14 ساڵی رابردوودا کەتوشی تورکیا دەبێت! گەر کارمەندێکی حوکمەت لەپلەکانی خوارەوەدا ئێستا لە مانگێکدا 3133 لیرە وەربگرێت، کە دەکاتە 577 یۆرۆ، ساڵێک پێش ئێستا ئەو 3133 لیرەیەی کارمەندەکە دەیکردە 778 یۆرۆ ! ئەم داروخانەی لیرە بۆ هەموان کێشەیەکی گەورەو نالەبارە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە قەرزیان بە پارەی خارجی لایە وەک دۆلارو ئۆیرۆ و… هتد ! قەرزارەکان دەبێت نیوەی قەرزەکانیان بەپارەی خارجی بدەن بەمەش دەبێت دووقات لیرەبدەن بۆئەو نیوەیە، کارگەو شەریکە گەورەکانی تورکیا لەهەوڵی ئەوەدان کە شێوەی قەرزدانەوەکانیان نوێ بکەنەوە و بیگۆرین بەشیوەیەکیتر، بۆیە تائێستا نەیانداوەتەوە ودەیانەوێت جارێ تابۆیان دەکرێت دوایبخەن! چاودیریکەری بازار ئیمری دیلڤیلی دەڵێت: شەریکە گەورەکانی وەک دۆگۆس و ئولکەر قەرزەکانیان نەداوەتەوە، بەڵام شەریکە پچوکەکان وەک پڵنگی ئەنادوڵی کۆن تائێستا نازانریت و دیار نیە کە چیدەکات، لەسەر شەریکە پچوکەکان دابەزینی لیرەی تورکی زۆرگران کەوتوە !
لە گفت و گۆیەکدا لەگەل گۆڤاری کڕین و فرۆشتندا، شیمشیک ویستی ترس بۆ ماوەیەکی کەم برەوینێتەوە بۆیە وتی: خاوەنداریەتی بە پارەی ئەجنەبی زیاترە لە داواکاریەکان! بۆیە شۆک نەبیت و سەرت سور نەمێنێت کاتێک لە پاش هەڵبژاردنەکان زەوقی خەڵکی وەک چاوەروان دەکرێت باشتربێت!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت