بەختیار نامیق: جیاوازی کارئەکتەری گۆڕان و دنیا بینی گۆڕان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گۆڕان لە ئامانجە گشتیەکانیدا دنیا بینی و فەلسەفەی حوکمی لەگەڵ ئەم جۆرە مۆدێلەی ئێستە هەیە تەواو جیاوازە، وەک بەدیلی ئەم مۆدێلە کە لە دەستەڵاتن دەبینرێت، ئەوەی کە ناهێڵێت کۆتایی بە مۆدێلی ئێستای دەستەڵات بهێنێت تەنها و تەنها بەرژەوەندی ئەنقەر و تارانە، گۆڕان ژینگەیەکی تر و دنیا بینی تری هەیە ئەمەش لە پێکهاتەی ڕێکخستن و جۆری تەشکیلاتی حیزبی، ئانجە گشتی و پاکێجەکانیدا دەردەکەوێت، وە داوای گۆڕێنی سیستەمی حوکمڕانی دەکات لە کوردستاندا، دەکرێت بڵێین ئەو کارئەکتەرانەی لە ناو گۆڕاندان ( با لە هەرەمی دەستەڵاتیشدا بن ) ناتوانن هەڵگری میتۆدی دنیا بینیە جیاوازەکەی گۆڕان بن، بە پێچەوانەوە گۆڕانن سەر بە مۆدێلی پارتی و یەکێتین، زۆرێک لەوانەی کە گۆڕانن سەر بە مۆدێلی پارتی و تیەکێتین و کارئەکتەری ناو دنیا بینی گۆڕان نین با لە پۆستی بەرزیشدا بن، بە جۆرێک لە پۆستدان بێ باکن لە بەرپرسیاریەتی چونکە گەر گۆڕانیش نەبێت ئەوان لای پارتی و یەکێتی بە هەمان پۆستەوە جێگەیان بۆ دانراوە، ئەمەش لە ناو شۆڕشگێرە بێ دنیا بینیەکانی شاخدا باوە، تا سەر ئێسقان دژی جۆرێکە لەبیرکردنەوە، لە پڕ سەدوهەشتا پلە دژی بۆچونەکانی خۆی دەبێتەوە ( ئازاد جوندیانی و… هتد)، کێشەی گۆڕان دنیا بینی نیە، کێشەی کارئەکتەرەکانە کە لە ناو گۆڕانەوە سەر بە هەمان کلتوری پارتی و یەکێتین، وە ئەو کارئەکتەرانی ناو گۆڕانیش بە تایبەت خانەی ڕاپەڕاندن ناتوانن لە تاکتیک و سیناریوکانی پارتی و یەکێتی تێ بگەن، لە کاتێکدا گۆڕان شەڕی پارتی و یەکێتی ناکات ئەوەندەی شەڕی پلانی ئەنقەەرە و تاران دەکات، شەڕی دابەشکاری مێژویی دەکات دەیەوێت ڕەگی ئەم دابەش کاریە بە دنیا بینیەکی جیاوازەوە ببڕێت، ئەمەش دوای کاک نەوشیروان بۆ ئەم کارئەکتەرانە قورسە بتوانن نەکەونە ژێر شەپۆلی ئەو سیناریو و پلانانەی تاران وئەنقەرە و وەک کاک نەوشیروان نە دەتوانن ئەو بەرپرسیاریەتیە هەڵگرن، نە دەتوانن بەرامبەر یاری و تاکتیکی جاشەکانی ئەنقەر و تاران بوەستنەوە و نەهێڵن کاریگەری هەبێت.
وا ئێستا پارتی و یەکێتی دوای سەرگرتنی ساختە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا ، خۆیان ئامادە کردوە دەیان ملێۆن دۆلاریان هەڵڕشتوە و غرفەی عملیاتیان دروست کردوە تا بتوانن بە تەواوەتی ئەو بەربەستە گەورەییەی کە لەبەردەم پارتی و یەکێتی و ئەنقەر و تاراندا هەیە بیپۆکێننەوە، دنیایەک سیناریو و پلانیان داڕشتوە خەریکە پلانەکانیان سەر دەگرێت چونکە بە پارتی و یەکێتی شەڕی گۆڕان ناکرێت، تەنها بە گۆڕانەکان ئەو کارە دەکرێت و ئەوا گۆڕانەکانیش ڕێک کەوتونەتە بەر ئەم شەپۆلە و خەریکە پلانەکانیان سەر دەگرێت، کێشەی گەورەی گۆران ئەوەیە عەقڵەکەی نەماوە نەک دنیا بینی، واتا ئەگەر گۆڕان سەیارەک بێت شۆفێرەکەی مردوە ئەمانە ناتوانن شۆفێری ئەم سەیارە بن، ئەوەشی کە ئێستا پارتی ویەکێتی کاری لەسەر دەکەن هەمان کێشەیە کە لە سەردەمی کاک ناوشیرواندا بوە و بگرە ئەو کات گەورەتر بوە لەوەی ئێستا، بەڵام کەسایەتی کاریزمی کاک نەوشیروان ئەوەی شاردبوەوە، ئەمان ناتوانن هەمان ڕۆڵ ببینین، دوای خۆی کەمترین کارئەکتەری گۆڕان سەر بە دنیا بینی گۆڕانن زۆریان سەر بە هەمان کلتوری پارتی و یەکێتین ناتوانن تەجاوازی کلتوری پارتی و یەکێتی بکەن، وە ناتوانن تاکتیک و سیناریۆ و یاری بەرامبەر پارتی ویەکێتی بکەن بە دنیایەک کارتی گەورە و کاریگەرەوە، ئەوەی ئێستە باس دەکرێت کێشەیەکی تەواو بچوکە بەڵام چونکە گۆران توانای حەل کردنی کێشەی نیە بۆی زۆر گەورەیە، مەسەلەی 25 دەفتەری مانگانە دەچێتە ناو چوار چێوەی (3سینەکەوە) و ئەویش کۆنە، مەسەلەی گردەکە ئێستە پیرۆز بوە تەقسێکی دینی وەرگرتوە بە ناوی هەرکەسێکەوە بێت ناتوانێت دەستکاری بکات، ئەوەشی دەڵێن کورەکانی کاک نەوشیروان، پێچەوانەکەی ڕاستە بەشێک کوڕەکانی کاک نەوشیروان بەکار دێنن، وە لە سەردەمی کاک نەوشیرواندا زۆر ئاڵۆز تر بو، ئەوەشی کە گۆڕانەکان ڕەخنە دەگرن، هەر لەسەرەتاوە گۆڕان ڕەخنەی قورسی تێدا بوە، ئەمەش سروشتی خۆیەتی، گەر ئەم ڕەخنە قورسانە نەبن ناسروشتیە، ئەوەی دەمێنێتەوە ئێمە لەبەردەم هەڵبژاردنداین و بە پلانی تاران و ئەنقەرە و وە تەواو هەڵبژاردنیان بێ ئەرزش کردوە، بۆ ئەم جارە کەمترین کەس دەچێت بۆ هەڵبژاردن و کوتلەی گەورە کوتلەی بایکۆت دەبێت ئەمەش ئەو پلانەیە کە پارتی و یەکێتی بە سیناریوی تاران و ئەنقەرە لە سەرەتای گۆڕانەوە کاری لەسەر دەکەن، بەتایبەت دوای کاک نەوشیروان چونکە گۆڕان بوەتە جەستەکی لاواز و بە ئاسانی بۆیان دەبڕێت، وا سەرەتای کارکردن لەڕێگەی گۆڕانەکانەوە بۆ بچوککردنەوەی گۆڕان و پوکانەوەی لە ڕێگەی گۆرانە ناڕازیەکانەوە دەستی پێ کردوە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت