ڕێبین فەتاح: ئایا مافی خەڵک ئامانجە لای دەسەڵاتداران، مامۆستایان بە نموونە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دەسەڵاتی سیاسی دەبێ کاری سەرەکی ئەوە بێت کە چۆن بتوانێت زۆرترین سود بە کۆمەڵگە بگەیانێت، مەبەست لەکۆمەڵگە ڕێژەیی ئەو هاوڵاتیانەن کە لەو کۆمەڵگەیەدا ژیان دەکەن. واتا سیستەمی سیاسی مەرجی بوون و کارای بریتیە لە پێشکەشکردنی باشترین وەڵام بۆ خواستانەی کە لەکۆمەڵگەوە ئاراستەی دەکرێت.
واتا سیستەمی سیاسی پێویستی بە سیاسەتێکی دروست و کار جێبەجێکەر هەیە کە چۆن بتوانێت بە زوترین کات وەڵامی خواستی خەڵک بداتەوە، ئەمە دوای کە داوای ئاراستە دەکرێت لە بازنەی خولاوەی سیستەمدا. چونکە مانەوەی بەهێزی ئەو سیستەمە بەندە بەوەڵامدانەوەی خێرا و کاریگەر و دەست بەجێ داواکارییەکانی کۆمەڵگە.
سیستەمی سیاسی کارای بوونی بەندە وەڵامدانەوەی ئەو داوا و خواستانەی کە لە کۆمەڵگەو ئاراستەی دەکرێت جا بەهەر شێوە و جۆرێک بێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە چۆن سیستەمی سیاسی دەتوانێت وەڵامدەرەوە بێت بۆ داواکارییەکان، ئەویش بە سیاغە کردنی سیاسەتی گشتی تەندروست لەپێناو ئیدارەدانێکی دروست و ڕاستدا کە ئامانج تیادا بەرژەوەندی گشتی بێت و گەیاندنی زۆرترین سود بێت بۆ زۆرترین هاوڵاتی و دانیشتوی ناوخۆی نیشتیمان.
هەرێمی کوردستان وەکو یەکەیەکی سیاسی و ئیدارەیەکی سەربەخۆ بە تایبەتی لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە و بەتایبەت تریش لەساڵی 2005 وە هیچ کات نەتوانیوە بگاتە ئاستی خۆژێنی ئابووری، بۆیە بێ توانا بووە لە دابین کردنی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان لەپرۆسەی بازنەی سیستەمی سیاسیدا، ئەگەر وای دابندرێت کە ئەوەی هەیە لە کوردستان سیستەمی سیاسی بێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەدوای شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە، بەتەواوی بێ باک و بێ خەم بووە لە دابین کردنی مافەکانی تەواوی هاوڵاتیاندا بەتایبەت ئەوانەی لە کەرتی گشتیدا کار دەکەن وەکو فەرمانبەری حکومی. واتا ئامانجی کارکردنی حکومەت هیچ کات دابین کردنی مافی فەرمانبەرەکانی خۆی ئامانج نەبووە لای نەک تەواوی خەڵک و هاوڵاتیانی خۆی.
کەواتە هیچ کات حکومەت مافی هاوڵاتیانی خۆی بە ئامانج دانانەوە و کاری بۆ ئەو ئامانجەش نەکردووە، کە مافەکان بکاتە ئامانجی کاری خۆی بە سیاسەت و پلان. نموونەی چین و توێژی مامۆستایان، باشترین بەڵگەیە بەوەی کە حکومەت چەندە بتوانایە لە ئاستی چاوەڕوان و خواستەکانی ئەو چینەدا، چونکە حکومەت کار بەو بنەمایە دەکات کە دەڵێ ” تا کار هەبوو تۆ گرنگیت، کە کار نەما گرنگی تۆش کەم دەبێتەوە”، ئەمە لەسەر هاوکێشە چارەسەر نەکراوەکەی نێوان حکومەت و مامۆستایان بەتەواوی جێ بە جێ دەبێت.
ئەو بیانوو و پاسەوانەی کە حکومەت هەیبوو هیچی نەماوە، لەوانە پەیوەندی نێوان مەرکەز و هەرێمی کوردستان بەرەو دۆخێکی باشتر چووە و ئێستا حکومەتی عێراق مانگەنە پارە دەنێرێت و نرخی نەوت دوو ئەوەندە و سێ ئەوەندە بەرز بۆتەوە و داهاتی ناوخۆ بەرێژەیەکی باش بەرز بۆتەوە و لەگەڵ ئەوەی حکومەت ڕێژەی باجی لەسەر هاوڵاتیان بە ڕێژەیەکی زۆر زیاد کردووە. ئیدی ئایا ئەبێ بۆچی مافی مامۆستا و تەواوی چینەکانی تر حکومەت بە چ بیانوویەک نەدات و دوای بخات؟.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت