نامەی سەرئاوەڵای زانیار مورادی لەهەمبەر تیرۆری باوکی لە باشووری کوردستان.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

زانیار مورادی، زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام پاش دووڕۆژ تێپەڕین بەسەر تیرۆری باوکیدا، ئێقباڵ مورادی، لەباشووری کوردستان نامەیەکی نووسیوە کەلەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

دەقی نامە:
وتەکانم بە شێعرێک لە ئێقباڵی لاهوورییەوە دەست پێدەکەم
(لە ئێقباڵی پاکستانییەوە بۆ ئێقباڵی کوردستانی):
لەکوشتارگەی ئەشقدا جگە لە باشەکان ناکوژن
ڕێوی سیفەتانی، ڕوتاڵ و بەدخوو ناکوژن
گەر ئەویندارێکی ڕاستەقینەی سڵ لەمردن مەکە
مردارەوە بووە ئەوە کەسەی کە نایکوژن

لەوپەڕی بێ بڕوایدا، گیان بەختکردنی باوکی زۆربەڕێز و ئوستوورەی؛ بەرنگاربوونەوەی خۆم پاش تێپەڕینی دەساڵ زیندانی و حوکمی نادادوەرانە و دژەمرۆیی ئێعدامم، پێگەیشت؛ وەک دەڵێن بووە بەئامانجی فیشەکی کەسانێکی نەناسراو و چووەتە کاروانی گیان بەختکردوانی ڕێی ئازادی یەوە.
بەرلە هەر شتێک گیان بەختکردنی باوکی ئازیز و نەمرم لەدایکم کە شێرە ژنێکە لەڕەگەزی پۆڵا و بەرنگار بوونەوە پیرۆز دەکەم. لەهەموو ئەم ساڵانەدا وەکوو هەڤاڵ و هاوخەباتێکی ماندوو نەناس لەگەڵ باوکم ژیا و ڕێی گەیشتن بە ئاواتە ئازادیخوزەکانی و خەبات لەگەڵ سەرکوتکار هاوڕێ و هاوسەنگەری بوو.
باوکی ئازیزم !هەنووکە ئیدی نەتۆ دەنگی من دەبیستی و نە منیش دەتوانم پاش ئەم هەموو ساڵە دوورییە بەدیتنی سەرلەنوێت بگەشێمەوە. ستەمی سەرکوتکار بە تیرۆرکردنت تەنیا توانی باڵای جوانت لەمن وەربگرێتەوە بەڵام لەگەڵ مراتگرانت دەیانهەوێ چیبکەن؟ مراتێک بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتی کەهەموو ژیانت لەم ڕێگەیە دانا و دەیان جاریش بەرەوپیری مردن ڕۆیشتی و گاڵتەت پێکرد. بۆئەوەی ئازادی و هاوسانی نەک بۆخۆت و منداڵەکانت بەڵکوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەلە جیهانە ڕازاوەکەتد دەژیان و دەتهەویست و لەهەمبەر ئەم ویستە مەزنە بوو، گەرچی ساڵان پێشووتر سەرەڕای ئەوەی چەندد فیشەکت بەرکەوت و دەیان جار خۆدەربازکردنی لەبۆسەی ئەوانە بۆسەی مەرگیان بۆدانابووی، لەکۆتایدا ڕاستینەی تاڵی ژیانم هاتەئاراوە.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی جەستەی تۆیان لێوەرگرتوینەوە لەبیری ناکەین هەڤاڵانی گیان بەخت کردووت کە لە هەموو ئەم ساڵانە تەنانەت لەبەردی سەرمەزارەکەشیان دەترسان، چ شانازییەکی مەزنە بۆ من کەتەنانەت پاش مردنت لە بەردی سەر مەزارەکەت دەترسێن و ترسەنۆکتر دەبن، ئەودەمەی کەئیدی ناتوانن یاد و ناو بکەنە ئامانجی فیشەکەکانیان.
لەکۆتایدا سپاسی هەموو دۆست و ئەو هەڤاڵانەی کەلەتەنیشت دایک و خوشکمدا بوون و یادی باوکمیان بەرز نرخاند دەکەم.

زانیار مورادی، زیندانی ڕەجایی شار
۲۸ی پووشپەڕی ۱۳۹۷

س – KMMK

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت