پشکۆ ئەمین: کۆبونەوەی ترەمپ و پۆتین لە هێلسنکی و کاردانەوەکانی!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش کۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپی 72 ساڵ، 45 هەمین سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ فلدمێر پۆتینی 65 ساڵ و راهینراو هاتو لەدەزگای پۆلیسی نهێنی روسیەوە (کا گی بی) لە هێلسنکی پایتەختی فیرلەند کۆمەڵێک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا!
سیاسەت وانان و لیکۆلەروانان و رۆژنامەنوسان ترەمپیان دایە بەربەرد! کۆبونەوەکەیان بە شەرم هێنەرو شکست بۆ ئەمریکا ناو زەدکرد و هەریەکە لای خۆیەوە کەوتنە رەخنە گرتن لەترەمپ و هەڵس و کەوتی، لەنەزانینی قسەو بروا بە خۆنەبونی، دەڵێن: کە ترەمپ کەوتە ناوچاڵی توانای پۆتینەوە بەشێوەیک لەگەڵ پۆتیندا دەدوا وەک ئەوەی پۆتین خۆی بەهەڵۆیەکی سەرکەوت و دەزانی لە بەردەم ترەمپی خۆ بەپچوک زاندا! دەڵێن: ترەمپ بەرژەوەندی روسیای خستە سەروبەرژەوەندی ئەمریکاوە!
ئەمە وایکرد کە هەر زوو بڵێسەی ئەو ئاگرە بەرزبێتەوە کەگوایە پۆتینی کۆنە پۆلیسی نهێنی ڤیدێوی شەرمهین و سێکسی ترەمپی لەلایە! بۆیە ترەمپ وا لاوازو بیهێزە لەبەردەم پۆتێنداو دەترسێت کە دەریبخات! هەندیکیتر دەڵێن: پارەی روسی لەناو کارەکانی ترەمپدایەو سپیکردنەوەو گورینەوەی پارەکراوە پێی بەشێوەیک جێگەی شەرمەزاری و رسوابونە بۆ ترەمپ، یاخود وەک دەڵێن: کاتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی شاجوانی دنیا ترەمپ لەگەل ئەو لیژنەیەدابوەو سەردانی موسکۆی کردوەو لەوێ دەبێت شتێکی ناشیرنی کردبێت، ڤیدێویەک لای پۆلیسی نهێنی روسی بێت و ترەمپ شەرمەزاربکات،
لەکۆبونەوەکەی هێلسنکیدا رۆژنامەنوسێک، لە پۆتینی پرسی، چیت لەدەستایە هی ترەمپ، دەڵێن شتێکت بەدەستەوەیە؟ ئەویش بە پێکەنینەوە وتی: دەڵێن کەسەرۆک ترەمپ سەردانی موسکۆی کردوە لەکاتێکدا بۆ هەلبژاردنی شاجوانی جیهان هاتۆتە موسکۆ، من نەم بیستبوو کە سەرۆک ترەمپ سەردانی مۆسکۆی کردبێت!
پاش گەرانەوەی سەفەرە 7 رۆژیەکەی ئەوروپاو رەخنەو بەردباران کردنی! ترەمپ لەوە پەشیمان بوەوەو کەدەڵێت: پۆلیسی نهێنی روسیا هیچ دەورێکی نەبوە و دەستی نەخستۆتە ناو هەلبژاردنەکەی 2016دا، تاوان لە پۆلیسی نهێنی خۆمان بووە، روسیا پیویستی بەوەنیە و هیچ هۆیەکیش نیە کە پیویست بەوە بکات دەست بخاتە ناو هەڵبژاردنی ئەمریکاوە!
دەڵێت: پاش ئەوەی کەقسەکانم لێکدایەوە زانیم کەبە هەڵە وتومە، من ویستومە بڵێم کە روسیا دەوری هەبوە نەک نەیبووە!
هیرش و نارەزایەتیەکان تەنها لەلایەن سیاسەتمەدار رۆژنامەنوسانی دژبە ترەمپەوە نەبوو، هەموان دژی لێدوانەکانی بوون و بەشەرمەزارو سوک و ترسنۆکانە ناوزەدیان کرد! دۆست و باوەرپێکراوەکانی خۆی وەک نەیارەکانی رەخنەبارانیانکرد!
لەدیموکوراتەکان وەک سەرۆکی دیموکراتی ئۆپۆزسیون لەمەجلیسی پیراندا Schumer شومردەڵێت، ترەمپ تەنها دەیویست خۆی رزگارکات، بەم راگەیاندنە کە بڵاوی کردەوە، نازانیت کەتازە درەنگە دەبوایە هەر ئەوکاتە لەبەردەم پۆتیندا راستی بکردایەتەوە، نەک لێرەو لەپاش 24 کاتژمیر، دەڵێ: گەر لەبەردەم پۆتیندا نەتوانێت بڵێت: پۆتین هەڵەیەو پۆلیسی نهینی وڵاتەکەم لەسەر هەقە و ڕاستن، ئەمە خۆ بەپچوک زانینەو پۆتین هەموکاتێک دەتوانێت سود لە ترەمپ ببینێت!
سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی کۆماریەکان Mitch McConnell, دەڵێت: ئەوروپا دوستمانین نەک دوژمن، پەیمانی ناتۆ گەورەترین هیزێکە کە ئێمە پشتی پێدەبەستین و پشتگیری دەکەین، ئێمە دەزانین کە روسەکان هەوڵی دەست تیوەردانیان کردوە لەهەڵبژاردنەکەدا، ئەوە شاراوەنیەو بڵاوە لە ئەنجومەنی پیراندا! سەرۆکی ئەنجومەنی پەرلەمان Paul Ryan رەخنەبارانی پۆتینی هاوحیزبی کرد، وتی: گەورەترین هەڵەی کردوە، ئەورپیەکان دۆستی هەرە نزیکی ئیمەن، ئەمریکا پاڵپشتی ناتۆ و هەموو ولاتانی هاوپەیمانمانین کە لەلایەن روسیاوە پەلاماردەدرین وە دەبیت سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپینریت! دیموکراتەکان داوایان کرد کە وتەکەی پۆل رەیان کە دەڵێت: روسیا دەستی خستۆتەناو هەلبژاردنەکەی 2016 ببرێتە ناو پەرلەمان، نوینەری پیران وتی: ئەوە شتێکی ئاشکرایەو هەموان لەئەنجومەنی پیراندا دەیزانین کەروسەکان دەستیان خستۆتە ناو هەلبژاردنەکەمان! تەنانەت دۆستی هەرەنزیکی خۆی وە نوتین گیگنشەر رەخنەیی لەترەمب گرتو کۆبونەوەکەی بە شەرمەزار ناوزەدکرد.
باراک ئۆبامای سەرۆکی پیشووی ئەمریکا لەیوهانس بورگی خواروی ئەفریکاوە، لەیادی 100 سالەی لەدایکبونی نیلسون مەندیلادا بەشدار بوو لەناو وتارەکەیدا بە ترەمپی وت، هەندیک سیاسی هەیە درۆ دەکات، شەرم ناکات نازانێت کە راستیەکان لای خەڵکی ئاشکرایەو ناشارێتەوە و دەیەوێت درۆیەک بە درۆیکەی تر بسریتەوەو داپۆشیت ئەو درۆزنانە بۆ دنیای دیموکراسی خەتەرن !
جۆن مەکینی سیناتوری دیموکراسەکان دەڵێت: ئەم چاوپێکەوتنەی هیلسنکی شەرم هینەرترین چاوپیکەوتنی سەرۆکەکانی ئەمریکابوە لەمیژودا و، هیچ سەرۆکێک هیندەی ترەمپ لەبەردەم مرۆڤ کوژیکدا بیهێزو چەماوەم نەدیوە!
راویژکەری پیشوی ترەمپ Newt Gignrichدەڵێت: سەیرم لێدێت سەرۆکی ولاتێک لەبەردەم جیهاندا پۆلیسی نهینی ولاتەکەی خۆی بشکینیت بەسەرۆکی ولاتە دژەکەی بڵێت تۆراست دەکەیت بەمە پۆتین خۆی زۆر بەگەورەو بە شت دەزانێت!
Peter Gourevitch تەمەن 75 سالی سیاسەت زان و مامۆستا لەزانکۆی کالیفورنیا دەڵێت: ئەمە یەکەم جارنیە، ک ەترەمپ لەقسەکانی خۆی پەشیماندەبیتەوەو، دەڵێت: وامنەوتووە، لەمرۆژانەدا هیرشێکی کردە سەر تیریزامای بەریتانیاو کەزانی هەلەی کردوە لێی پەشیمان بوەوە!
هەروەها Ted Morton سیاسەت زان و مامۆستا لە زانکۆی Calgary (Kanada کەنەدا، دەڵێت: ئەوە یەکەم جارنیە کە سەرۆک ترەمپ لەوتەکانی پەشیمان دەبیتەوە و پاش ئەوەی کەرەخنەی لێدەگیریت ئەو هەروایە!
Erich Gysling تەمەن 82سال دەڵێت: پاش ئەم کۆبونەوەیە یەکیەتی ئەوروپا زیاتر دوردەکەوێتەوەو سەربەخۆتر دەبێت: باش بوو ئەوەی ترسامان هەبوو روینەدا، ئەوەی بوو کەمترە لەوەی چاوەروانبووین، دەترساین کە ترەمپ دانبنێت بە جزیرەی قرمدا کە سەربە روسیایە! گەرچی نازانین لەژێرەوە چیتر رویداوە وەک کەمکردنەوە و داماڵێنیی چەکی ناوکی، رەخنە لەترەمپ دەگیرێت لەبارەی شەری سوریاو دەستیوەردان و مانەوەی روسیا لەو شەرەوەو رازیبوون بەمانەوەی ئەسەد لە دەسەلاتدا!
دەڵێت: باشترین کار کەکردی خۆ دورخستنەوەبوو لە هەندێک باسوخواس، بە هێنانە پێشەوەی کێشەی دەست تێوەردانی روسەکانی لە هەڵبژاردندا، لەگەڵ ئەمەشدا درۆی کرد، دەڵێت: ئیسپاتی کرد کەدەیەوێت وەک هیزێک دژبەهیزیتر سیاسەت بکات، نەک لەگەڵ ولاتانی ئەوروپیدا کە ولاتی دەستوری و یاسایی و دیموکراسین، پاش ئەم کۆبونەوەیە ولاتانی ئەوروپی زیاتر دورخرایەوە!
دەبێت ئەوەش بڵێین کە دەمێکە ئەوروپا بەنیازە سوپایەکی تایبەت بەخۆی دروستبکات لەدەرەوەی ناتۆدا، مۆنگرینی وتەبیژی دەرەوەی ئەوروپاو دەڵێت: ئێمە دەمێکە هەستمان بەوە کردوە رەنگبێت رۆژیک ترەمپ نیازی دورکەوتنەوەی هەبێت لە ناتۆ، بۆیە ئەم هەنگاوە بەپیویست دەزانین و دەبێت کاریی زیاترو زووتری بۆ بکەین.
پارتەکانی ئەڵمانیا کەوتنە رەخنە لە ترەمپ دژ بەو رەخنانەی لە خاتوو مێرکل و ئەڵمانیای گرت! ئەوروپا بەگشتی لەترەمپ تورەن وەک چۆن ئەمریکاش لێی بەداخن!
تیریزا مەی دەڵێت: ترەمپ هەوڵیدا دژ بە ئەوروپا کارم پێبکات و دژایەتی خۆم دەربرم بۆئەوروپا!
ترەمپ دژ بەرەخنەگران دەڵێت: کۆبونەوەکەم لەگەڵ پۆتین زۆرگرنگ و سەرکەوتوبو، لێک تیگەیشتنێکی تەواو هەیە لە نیوانماندا و ئاشتی و ئاسایش زیاتر بەرقەراردەبێت!
ئەوەی جێگەی سەرسورمان بوو لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا نەباسی ئۆکرانیاو جزیرەی قرم کرا، نەباسی سزاکانی سەر ئێران کرا، ترەمپ دەیوت: دەبێت ئێران لە سنوری ئیسرائیل دورکەوێتەوە بۆ دوری 80کم! ئەمرۆ روسیا دەڵێت: کە ئێمە داوا لەئێران ناکەین لە سوریا بکشێتەوە!
لەگۆڤاری ئابوری ئەڵمانیدا وتارێک هەیە لەسەر سزاکانی سەر ئێران! تیایدا روسیا ئامادەنیە واز لەنەوتی ئێران بهێنێت، دەڵێت: گوێ بە سزای ئەمریکا نادەین و شەریکەکانی گاز پرۆم و رۆزنەفت لەوێ خەریکی کاری وەبەرهێنان دەبن، عەلی ئەکبەر ویلایەتیش پێش ماوەیەک لە سەردانیدا بۆ روسیا هەمان شتی راگەیاند!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت