ڕێبین عبدالرحمن فتاح: گەنج و ئومێدی داهاتوو کوردستان وەکو نموونە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

توانای کۆمەڵگە لەسەر توانای گەنج وەستاوە، بەڵام چ کۆمەڵگەیەک، کۆمەڵگەیەک کە بەتەواوەتی پشتی بە توانا و هێزی گەنج ببەستێت، گەشەسەندن و بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگەش بە پێی ئاستە ستاندەرەکان، دەبێ پشت بە هێزی کار ببەستێت، کە هەیە لە ئاستی تەمەنێکی دیاری کراوەدا.
گەنج، بریتیە لەو توێژەیی کە گەورەترین وزەی کۆمەڵگە لە خۆیدا کۆکردۆتەوە. هەروەها چینی گەنج ، چینێکن خاوەن توانای گۆڕانکارین، چونکە سەرماییەی وڵات لەپشت ئەم چینەوەیە. ئەو وڵاتەی کە توانای پێش کەوتن و بەرەوپێش چوونی تەواوی هەیە هێزی خۆی لەسەر ئەو وزەییەی بونیاد دەنێت کە گەنجن، ئەمەش بۆ بوونی ئەو توانایە دەگەڕێتەوە کە لەپشت گەنجەوەن.
تەواوی کۆمەڵگە پێشکەوتووەکانی جیهان، بەو شێوەیە پێش دەکەون کە پلانی درووست و سیاسەتێکی حکیمانەی دروست و لەگەڵ سیاسەتمەداری ڕاستگۆ و خاوەن عەقڵی پلاندانەری هەبێت، واتا هەبوونی سەرکردەیەکی سیاسی خاوەن هزرێکی بونیادنەر بۆ بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگە.
ئومێدی گەنج و هێنانەدی ئاواتەکانی لە درووست کردنی ژینگەیەکی تەندرووستدا دروست دەبێ کە دەسەڵاتی سیاسی دەبێ لە کۆمەڵگەدا بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی تواناکان بەدەربکەون، بەتایبەت ئەو توانایانەی کە شاراوەن کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەداکاندا بەشێکی زۆری توانا شاراوەکان گەنجن.
لەکوردستاندا لە دروست بوونی یەکەی سیاسی سەربەخۆ وە تا بە ئەمڕۆ، هیچ کات بەشێوەیەکی تەواو و دروست پشت بە توانا و وزەی گەنج نەبەستراوە، بۆیە له کاردنەوەی ئەمدا گەشەکردنی بەردەوام نابیندرێت بە شێوەیەکی تەندروست. بۆیە گەنج له دۆخی ئێستای کوردستاندا بێ بەرهەمترین چینی ئەم کۆمەڵگەییە، ئەمەش ڕاستە بەشێکی بۆ کەمتەرخەمی گەنج خۆی دەگتڕێتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری بۆ خراپی دۆخی سیاسەتکردن و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیدارەدانی حکومڕانی دەگەڕێتەوە لە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە دەگەڕێتەوە. کاری سەرەکی سیاسەتکردن و حکومڕانی کردن لێرەدا بریتی بووە لە بەسیاسی کردنی کۆمەڵگە لەناوشیاندا چینی گەنج، ئەم بەسیاسی کردنی کۆمەڵگە لەبەرژەوەندنی ئەو دەسەڵاتدارانی هەرێمە، چونکه بوون و مانەوەی خۆیان لە سیاسەتی بێ ئاگایی کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت.
گەنجانێکی زۆر لە کوردستاندا بە دەست بێ کاریەوە دەناڵێنن و گیرۆدەی کەم تەرخەمی حکومەت، لەگەڵ ئەوەی کە کەرتی گشتی و حکومی ناتواندرێت ڕێژەی تری فەرمانبەر لە خۆ بگرێت، دەرفەت لە کەرتی تایبەتیشدا زۆر بەرتەسک و سنووردارە و بۆ هەموو کەسێک بەردەست نیە، ئەمەش سەری کێشاوە بۆ بوونی بێ کاریەکی زۆر.
چارەسەری ئەم دۆخە و بەدیلی ئەمە لە دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتی ئابووری کەرتی تایبەتدایە، بەوەی حکومەت هەلی کاری یەکسان بۆ گەنجانی خاوەن توانا و بەهرە بڕەخسێنێت و هەروەها بێ کاریی ژێرپەردە لە کەرتی گشتیدا کەم بکاتەوە، و هەروەها ئەو کەسانەی کە ساڵانی خزمەتیان تەواو بووە بەدیلی گەنجیان بۆ دابندرێت، بەڵام ئەمە بۆ ئێستای دۆخی دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕەنگە قورس بێت. بۆیە داهاتووی گەنج لێرە دیار نیە!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت