ڕێبین عبدالرحمن فتاح: کۆیلایەتی بە مۆدێلی نوێ.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەستەمە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر بێتە بەرهەم، ئەگەر تاکەکانی ناوی ئازاد نەبن، و ئەگەر تاکەکانی پەیوەستی دەسەڵات نەبن. کۆمەڵگەیەکی کە دەسەڵاتی تیادا نەبێت ، دەبێتە کۆمەڵگەیەکی بێ سەروەر، بێ سەروەر واتا بێ بوونی یاسا و ڕێسا یەک کە کۆمەڵگە ڕێک بخات.
یاسا کاتێک یاسایە کە بتوانێت چەسپێنەری دادپەروەری بێت، چ دادپەروەریەک، ئەو دادپەروەرییەی کە تاک هەست بکات یەکسانە لەگەڵ تەواوی تاکەکانی تر بەتایبەتی یەکسانی نێوان چینەکان، چونکە کۆمەڵگە لە چەند چینێک پێک هاتووە، هەر چین و توێژێک خاوەنی بەها و تایبەتمەندنی خۆیەتی. بەڵام گرنگترین چین لە کۆمەڵگەدا بریتیە لە چینی ناوەراست، کە ئەم چینە دەستەبەری یەکسانی دەکات لە کۆمەڵگەدا.
بۆیە کۆمەڵگە بەهەموو جیاوازییەکانیەوە هەرچۆنێک بێت و هەر شێوەیەکی هەبێت، گرنگ ئەوەیە کە چینی ناوەندی هەبێت. لەگەڵ بوونی ئەمەدا بوونی یاسا کە بەدیهێنەری دادپەروەری بێت بۆ تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە گرنگە، چونکە ئەگەر یاسا بەرژەوەندی تاکەکان بەدی نەهێنێت، ئەسڵەن نەبوونی ئەو یاسایە باشترە لە بوونی.
ئازادی و کۆیلایەتی پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، بەوەی کە مرۆڤ چەندە دەتوانێت ئازاد بێت و لە سنووری کۆیلایەتی بێتە دەرەوە، چونکە سنووری ئازادی مرۆڤ پەیوەستە بە سەربەست بونی مرۆڤ بە بیر و ڕا و هزرەکانیەوە، واتا تاک چۆن دەتوانێت لە ڕووی بیر و هزرەوە سەربەست بێت ئەوەندە دەتوانێت سنووری کۆیلایەتی تێپەڕ بکات. لەڕابردوودا کۆیلایەتی پەیوەست بووە بەئازادی و سەربەستی مرۆڤەوە، چونکە ئەو کات کۆیلەکان لە ئازادی زەوت دەکران ، بەڵام ئەمە لە سەردەمی سەرمایەداریدا پەیوەستە بە قوتی ژیانەوە.
دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆ یەک شتی گرنگیان لە تاکەکان زەوت کردووە ئەویش یەک بوونی دەسەڵاتە و لەگەڵ بوونی پارە کە ئەم دوو بنەمایە بۆ مانەوە پڕ بەیاخن. دەسەڵاتی ئەمڕۆ بەشێکی زۆری تاکەکانی بە مادییەتەوە گرێ داوە بە خۆیەوەو پەیوەستی کردوون، ئەمەش ڕێگە خۆشکەر بووە بۆ درووست بوونی کۆیلە، بەڵام کۆیلە بە عەیاری ئەم سەردەمە و جیاواز لە ڕابردوو.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت