بەهرۆز جەعفەر: ئێران وڵاتی کوردەکانە و کوردیش ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی ناوچەکە بووە.

تەبعەن، ئێستا لەژێر سایەی ئەو حزبە کوردییانەی باشور، ئەبێت کەمێک بەترسیشەوە ڕەخنە لەئێران و تورکیا بگریت، ھەرپێشموابووە دووساڵێکی تر ئەوانەی داعش بوون ئەبنەوە بەگروپێکی ئاسایی و قات و ڕیبات لەبەرئەکەن و، تەسریحات دژی کورد ئەدەن لەناوەندەکانی بڕیاری دەوروبەرەوە، کوردی خۆشمان ھاوپەیمانیان لەگەڵ ئەکەن.
شەوێ، لەئەرمینیا (بۆ یادی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەوێ بوین) لەسەر مێزە گەورەکە، نوسەری ئاشوریی “دوناجان دیاربکرلی” شەرابێکی زۆری نۆشیبو، لەباسی نەبوخەزنەسرەوە، ھاتە سەرئەوەی دوناجان وتی” کوردەکان، ئەسڵێکیان نییەو، لە بنچینەدا کوردەکان ئاشورین و، ئیتر دواتر بە کورد و تکرید بون “…عائیشە کۆپەرلو هاوڕێیەکی ئەکادیمیست و ڕۆژنامەوانی تورکەو زۆر هەوەسی گاڵتەی هەیە و لە بەزمێکی وا ئەگەڕا… گوتم ئێوە لەزھنی خۆتاندا تەئریخەکەتان ئاوھا پۆلێن کردووە، کە ئێستا باسی ئەکەم:
– ئیمپراتۆریەتی ئاشور/ کلدان/ سریانی . کە لە (مابین نھرین – بلاد وادی رافدین) نێوان دیجلەو فوراتدا، لە نەینەوا مەڵبەندی سەرەکی یان بووە، عێراق و سوریاو تورکیاو، کەمێکیش لە ئێران.
– ئینجا شکستی ئیمپراتۆریەتی ئاشور، مانای کۆتایی نەبووە، لەگەڵ ئارامییەکان ھەر لەناوچەکەدا بوون، وانییە..؟. وتی با.
– ئینجا.. نەینەوا (موسڵ) شکستی ھێناو مەسیحیەکان ھاتن. ئەمە لەناوەڕاستی سەدەی (4 پ.م) .کە ئاشورییەکان لێرەدا بون بە ژێر پێوەو ناوچەکە بو بە مەیدانی شەڕی ئەسکەندەری مەکدۆنی و ئەخمینیەکان، ئینجا لەنێوان ھەولێر و موسڵ دا شەڕەکە گەرم بوو… وتی : ئەمە قسەی خۆتە..؟. وتم: نا… ھیرودوت کێیە؟. وتی: باوکی مێژووە (خۆی دایکیەتی ھا)..دەی ھیرودوت ئەمە ئەڵێت .
– دوای ئەوەش مەسیحیەتی سریانی . ھاتن.
– ئینجا قۆناغی دواتر عەرەبیەتی ئیسلامی.
– ئەوسا خەلافەتی عوسمانی کە (623) ساڵ لەناوچەکەدا ئەم تورکانە ئیمپراتۆر بون و ڕێبەرایەتی ئیسلام یان کردووە، لەم ناوچەیەدا عەرەبیان کوشتوە، یۆنانی یان کوشتووە، ئەرمەن و کوردو ئاشوری کۆمەڵکوژکردووە، خاکی عەلەوییەکانی داگیرکردووە، ئێستا عەسری ھاوچەرخەو ھەمووشمان لەسەر ئەم مێزە قەیرانی ھەویەو چارەنووسمان ھەیە، وانییە ؟.
وتی: با.. کۆکم لەگەڵت جوانت ھێنا . بەس تۆ ئەتەوێ چی بڵێی؟.
ئێستا پێتان بڵێم: مێژووی بەشەریەت لەسەر دوو ڕووکنی ئەساسی ھەستاوەتەوە، یەک: ئینسان، دوو: مەکان (شوێن) ھەردووکیان لای ئێمەی کوردەوە دەرپەڕیون.. دیاکۆ ڕابەری میدەکان لە (675 پ.م) ەوە ھێناویەتی لە شاخەکانی زاگرۆسەوە قیادەی کردووە، سەروەختێک تا باشوری ڕۆژھەڵاتی یابان چووین. لەباسی ئەم فەرھەنگەدا زەردەشتی مەزنی لێدەرئەکەم کە لەنێوان (4500 بۆ 6000) ساڵ پێش ئێستادا، وتویەتی ” ئەبێت ئێمە لەوکەسانە بین جیھان نۆژەن ئەکەنەوە”. لە کاتێکدا زەردەشت کوردبووە، ئەوەنەی باسی جیھانی کردووە، باسی کوردی ھەر نەکردووە (بەداخەوە چەند کەسێکی بێ مستەواو پولپەرست ئیمڕۆکە ناوی زەردەشتی ناشیرین ئەکەن لە کوردستان).
لێرەوە، واز لە دوناجان دێنم، تەئکیدم ڕقی ئەوەی لەدڵ دابووە، “سمکۆی شکاک” ” مارشەمعون” ی ڕابەری رۆحی ئاشورییەکانی لە ئازەرباینجانی ئێران لە (ئورمییە) کوشتووە.
چوار ساڵ پێش ئێستا، قونسوڵی ئێران لە شاری دارولمولکی بابانا ئەیگوت” کوردی زمان نییە”.. لەکاتێکدا بە پێی دانپیانراوترین فەرھەنگ لە ئێرانا زمانی فارسی سەرچاوەکەی زمانی کوردییە.
بەپێی فەرھەنگی: فارس، فەڕەنسی، جولەکە، عەرەبی، ئینگلیز، ئەڵێن: میدەکان کوردن و بنچینەیان کوردە. کە لەخاکی ئێرانا حوکمیان کردووەو، ئاسارەکانیش لە ھەموو لایەک ماون.
تۆ سەیری ئەو کوردە لەرزۆکە مەکەن، ئیمڕۆکە بە ترس و شەرمە ناوێرێ بڵێ: قەرەنجیر و شەنگال کوردوستانە. وەک چۆن موسڵی پایتەختی ئاشورییەکان و خڕە بەردی ژێر تاوێرە گەورەکەی شەرقولئەوسەت بە ئیعترافی حکومەتی تورکیاو ئینگلیزو دەوڵەتی عێراق و عوسبەتولئومەم، شارێکی کوردییە. بەڵگەیەکی زانستی مەوسوق کتێبی (مشکلة ولایة موصل والحاقھا بالعراق) دکتۆرانامەی (فازل حسین) کەسێکی عەرەبیشە، ساڵی (1952) پێشکەشی کردوە، لەزانکۆی (اندیانا-Indiana university) لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا. لەم کتێبەدا توێژەر باسی ئەوە دەکات کە:” تورکیا خۆی بەواریس و خاوەنی ھەتاھەتایی موسڵ ئەزانێت، بەریتانیاش ویستویەتی شارەکە سەر بە دەوڵەتی عێراقی نوێ بێت. بەڵام شارەکە کوردییە … دەی کوردێک مان ئەوێ بە ئاشکرا بێژێت: موسڵ کوردوستانە.!.
ئێران کەیفی خۆیەتی، ئیمڕۆکە خەون بە دەوڵەتی فاتمییەوە ئەبینێت تا سنوری میسر و باکوری ئەفریکا حوکم بکات، بەھەزاران پیاوی لە کوردوستان ھەیە، بەڵام کە سوعبەتی بە زمانی کوردیی دێت، کە ڕۆژانە ملی کورد ئەکا بە سرنگا، کە بە شەرواڵ لەپێ کورد وەسف ئەکا. ئەھا ئەبێت ئەوەی لەبیر بێت کورد خاوەنی دونیایەک سەروەری گەورە گەورەیە، سەیرکەن:
شێخ سەعیدی پیران بۆچی تا ئەوپەڕی ئێران لەگەڵ ھەمزاغای مەنگوڕ چوون کوردوستان ئازادبکەن ؟. دکتۆر شڤان و سەعید ئاڵچی بۆچی ھاتن بۆ باشور؟. کوردی ڕۆژھەڵات بۆچی لە کۆبانێ شەھید ئەبێت ؟. کاتێک کۆماری مەھاباد دامەزرا، بۆچی بارزانی بوو بە سەرۆکی ھێزی پێشمەرگە لە ئێران ؟ یا بۆچی چوو بۆ ئێران ؟. کاتێکیش قازی و سەیف و سەدر چوونە ڕیزی نەمرانەوە،، حکومەتی ئێران (3) برای لە سێدارەدا، براگەورەکەیان ناوی “ئەحمەدی فاروقی ” بو. دایکیشیان ناوی “گەوھەری تاج خانم” بو.. ھەر بەشیوەن و ڕۆ- ڕۆ ڕۆیشت، دەموچاوی خۆی ھەموو کردبو بە خوێن، وتی: کوڕەکانم بۆ داگرنە خوارەوە، پەتەکەی لێ بکەنەوە، چوو خوێنەکەی دەموچاوی ھەمو ھێنا بەسەرو چاوی کوڕەکانیا، وتی: ناھێڵم، کوڕەکانم بە مردوییش ڕەنگ زەردبن بەرانبەر دوژمن”. ئەوەیە پاشخانێکی گەورە لە سەروەری کە کورد لەسەری دانیشتووە.
ئێران، وڵاتی کوردانەو، لە (ئێران ڤیج) ی ئاڤێستاوە ھاتووە، ئەوە ئاڤێستاو ئەوەش خوردە ئاڤێستا ماوە، کە ئێران یەکەم ووڵاتە لە حەوت کیشوەرەکە و بەشێکە لە کوردوستان، بەڵام ئێستا نیوەی زیاتری فارسی لێ دەژی.. تەنانەت باشترین نوسەرو شاعیرەکانی فارس دانیان بەمەداناوەو، ھەندێکیان (شا) لەناوی دان، تەنانەت باشترین وەرگێڕەکانی کە خزمەت بە فەرھەنگی فارسی ئەکەن ئیمڕۆکە کوردن، دەبچۆ بزانە وایە یان نە؟.
ئەو ماوەیە ئەکادیمیستە ئەردۆگانیەکان زۆر هێرشی ناشیرین ئەکەنە سەر کوردان و خۆیان سەرقاڵ کردووە بەوەی کە ئایا کورد هەموو تیرۆریستن و تیرۆر بەرهەم دێنن یان چەند گروپێکی ئایدۆلۆژی ئەم ئۆباڵە هەڵئەگرێ!. لە دەرفەتێکیشدا دێینە سەر ماهیەتی سوڵتانە عوسمانیەکان و ناسیۆنالیزمی تورکی.

تێ بی نی: وێنەیەکە شوێنەواری دێرینی مادەکانە

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies