Hawler

شێرزاد شێخانى: توورو سڵقى حكومى.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

هه‌ولێريات 88
ئه‌نگۆ ده‌زانن حوكمه‌تاتى به‌هه‌مو كه‌سه‌كى ناكرێ. ده‌زانن حوكمه‌تاتىيش پياوى خۆى هه‌يه‌. چونكه‌ حوكمدارى خۆى له‌خۆيدا هونه‌ره‌و زانسته‌، لۆيه‌ ده‌ڕێم ره‌حمه‌ت له‌بابى ئه‌و كه‌سه‌ى گۆتى” حوكمرانى به‌ كه‌سى نه‌خوێنده‌وار ناكرێ “. له‌وان ساراندا له‌عيراق‌ ده‌سه‌راته‌ك هه‌بو هه‌رچه‌نده‌ ديكتاتۆرو فاشيزميش بو كه‌ ده‌سه‌راتى حيزبى به‌عس بوو، به‌رانه‌كينێ پياو حه‌ق برێ، له‌مه‌سه‌له‌ى حوكمرانيدا زۆر سه‌ركه‌وتو بو، ئێستا ئه‌و جه‌حه‌ننه‌مه‌ى له‌سه‌ر عه‌ردى لۆمان داندرايه‌، ئه‌و ماروێرانييه‌ى تێيدا ده‌ژين وامان لێده‌كا حه‌سره‌ت لۆ ئه‌وێ رۆژان هه‌ركێشين.
ئه‌وجا وه‌رن‌ با هه‌نده‌ك شتتان لۆ باسكه‌م له‌و زه‌مانى به‌عسه‌دا به‌راورد به‌ ئه‌لعانه‌كينێ. حوكمه‌تى به‌عس نيزامى ئيشتراكى هه‌ربژارد لۆ حوكمى وراته‌كه‌مان، ته‌بعه‌ن ئه‌و نيزامه‌ش هه‌ميشه‌ له‌خزمه‌تى چيينى فه‌قيرو هه‌ژاردايه‌ ، له‌و نيزامه‌دا كه‌س نيه‌ له‌كه‌شكه‌ڵانى فه‌له‌ك بيتن وه‌كى مه‌سئولانى ئێستامان، خه‌ركيش به‌عام له‌بن قوڕێ خنكابن وه‌كى ميلله‌تى ئێستامان.
ده‌وڵه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ستى به‌سه‌ر حه‌مو شته‌كى داگرتبو, پياوم ده‌ويست برێ ( ئحم ) . هه‌ر له‌بازرگانى گه‌وره‌وه‌ حه‌تا ده‌گه‌شته‌ گچكه‌ترين شت ته‌داخولاتى ده‌كرد، له‌مه‌سله‌حه‌تى ميلله‌ت ده‌ستى خستبوه‌ ناو مێوه‌و سه‌وزه‌ فرۆشتنيش . ئه‌من به‌خۆم مۆزه‌ف بوم له‌گومرگى سه‌يداوه‌ كه‌ ئه‌و وه‌ختى دائيره‌ى ره‌سمى بو ، له‌وانه‌يه‌ قه‌شمه‌ريتان پێ بێ، به‌ران ئه‌وه‌ واقيعه‌ و حكومه‌ت چه‌ند دوكانه‌كى له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى وه‌كى ( ئيسكان و ئازادى وشۆرش ) كردبوه‌وه‌ به‌ناوى( مه‌عره‌ز ) . سبه‌ينان موديرى ئه‌و مه‌عره‌زانه‌ له‌گه‌ر گه‌ردى به‌يانيان ده‌هاتنه‌ گومرگێ و له‌وێ پێش هه‌ر به‌قاڵه‌كى باشترين و جوانترين سندوقى ته‌ماته‌و فه‌رده‌ خيار و ده‌سكه‌ توورو سڵقيان جيا ده‌كرده‌وه‌ لۆ ئه‌وه‌ى له‌و مه‌عره‌زانه‌ى حكومه‌ت بفرۆشنه‌ هاوڵاتيانه‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حوكمه‌ت حوكمه‌ت بو هه‌يبىه‌تى هه‌بو، ده‌بايه‌ باشترين مێو‌ه‌و سه‌وزه‌كان ئه‌و بيفرۆشى!. له‌پێش ده‌ركه‌ى قه‌راتێ چه‌ند دوكانه‌كى كردبوه‌وه‌ ئه‌وانيشى كردبوه‌ مه‌عره‌ز، وه‌كى ئه‌جهيزه‌ ده‌قيقه‌ كه‌ قرتاسيه‌و سه‌عات و شتى مه‌كته‌بى تێدا ده‌فرۆشت، حه‌تا ده‌مبوسيش له‌وێ ده‌فرۆشرا. له‌ته‌نيشتيشى مه‌عره‌زه‌كى دى هه‌بو به‌ناوى ( شه‌ريكه‌ى ئه‌فريقى ) كه‌ ئيشى فرۆشتنى ده‌رنه‌فيسو پلايس و مه‌كينه‌و موزه‌خه‌ى ئاو بو. له‌به‌رامبه‌ر مه‌حكه‌مه‌ش دوكانه‌كى دى كردبوه‌وه‌ به‌ناوى ( دار وه‌ته‌نيه‌ ) لۆ فرۆشتنى كتێب. له‌نێزيك فولكه‌ى شۆرشيش مه‌خزه‌نه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بو به‌ناوى ( حه‌ديد وخه‌شه‌ب ) كه‌ ئيشى فرۆشتنى ته‌خته‌ و فايبه‌ر بو به‌ نه‌جاڕان.
ئۆرۆزديش لۆ فرۆشتنى جلكوبه‌رگ، دواييش سوق مه‌ركه‌زى كرايه‌وه‌ كه‌ ده‌يكرده‌ سۆپه‌ر ماركيتى ئه‌وڕۆ ئه‌ويش حه‌مو شته‌كى تێدا ده‌فرۆشرا به‌سيعره‌كى هه‌رزانى حكومه‌ت. حوكمه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌داخولى حه‌مو شته‌كى بازاڕى ده‌كردو نه‌يده‌هێشت هه‌ر كه‌سه‌و به‌كه‌يفى گونى خۆى بازرگانى به‌ژيانو پێداويستى ميلله‌ته‌وه‌ بكا. لۆ پياو هه‌بو پێنج فلس بخاته‌ سه‌ر سيعرى ده‌سكه‌ تووره‌كى، ئه‌منى ئيقتصادى ده‌يانگرتو خازوقيان لۆ داده‌نا.
كه‌س هه‌بو به‌قاچاغ به‌نزينى سه‌ڕه‌تاناوى بينيته‌ بازار، له‌به‌رچاوى خه‌رك به‌نزينه‌كه‌يان له‌قوڕگى ده‌نا. مه‌سئول هه‌بو نيوه‌ى شار به‌ناوى خۆى بكاو، نيوه‌كه‌ى تريشى شه‌ريك بى له‌گه‌ر كۆمپانياو دوكانداران. كێ ده‌وێرا بازرگانى به‌ ده‌رمان بكا، يان به‌كه‌يفى خۆى بچى سه‌تان هه‌زار سه‌ياره‌ بينيته‌ بازاڕ، هه‌زاران مه‌سئولى گه‌وره‌ى حيزبى به‌عس له‌شاره‌كانى كوردستان هه‌بون، قه‌ت نه‌ماديت يه‌كه‌كيان خاوه‌نى شه‌ريكه‌يه‌ك بيتن، يان عيماره‌يه‌كى به‌ناو كرابى، يان شه‌ريكه‌ى ته‌له‌فۆناتى به‌ناو بى. ئه‌و وه‌ختى حوكمه‌ت به‌شانو‌ شه‌وكه‌ت بو، وه‌كى ئێستا نه‌بو ببيته‌ قه‌شمه‌رجارى ناو فه‌يسبوكو خه‌ركى لۆ ئاوو كاره‌با بێنه‌ سه‌رجاده‌ موزاهه‌ڕه‌ بكه‌ن. ئاخر له‌به‌دبه‌ختى ئه‌و تاريكستانه‌ى ئێستايه‌ ئه‌وه‌نده‌ حه‌نينم حه‌تا لۆ رۆژانى ره‌شى به‌عسيه‌كانيش هه‌رده‌ستى.

باقى وه‌لسه‌لام.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت