بەهرۆز جەحفەر: ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانیش وەک ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە ئەبێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بە ڕووکەش و بەناوەڕۆک ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنیەتی، بەڕووکەش و بەناوەڕۆکیش ناخی کورد بوون و بەرنامەی هێشتنەوەی کیانی کورد لە کاک مەسعود بارزانی و باوکی کاک مەسعود بارزانیشدا هەبووەو هەیە، بەڵام ئەوەی سێ چارەکە سەدەیە ئەم «کوردبوون» ە ئەکوژێ ناعەدالەتیە، ناعەدالەتی جوگرافی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و دارایی، نا عەدالەتیەک کە تاکی کوردی ڕووبەڕووی بێ ئیمانیەک کردۆتەوە بەرانبەر هەموو شت.
ئەم بێدادیەش هەر بەڕێز کاک مەسعود بارزانی لێی بەرپرسە.
بە هەموو پێوەرێک ئەو ڕیفراندۆمەی کرا، بێ ماناو سەر نە کەوتوو بو، بەڵام هێشتا مەجموعەیەک نایانەوێ دان بەوەدا بنێن، ئەڵێن ڕیفراندۆم ئامانجی خۆی پێکا…!. ئاخەر لە کوێ پێکای؟. لە عێراق؟ لە کوردستان؟ لە کەرکوک؟ لە لای ناتۆ؟. لای ئەنجومەنی ئاسایش؟.
پارتی دیموکراتی کوردستان هەتا خۆی نەتەکێنێ لە هەندێ مرۆڤی بێ پرەنسیپ و بیروباوەڕی سەرشاشەکان، هەتا خاوەنی ئەو هەموو ملیاردێرە بێت لە ژێر ناو و سێبەری کوردایەتی، هەتا ئاوها بە لوغز و بە تەوزەوە سەیری کەرکوک بکا…هەتا خاوەنی ئەو هەموو دەوروبەرو ڕاوێژکارانە بن کە ئیشیان بێ ئیمان کردنی خەڵکە بە کوردو کوردستان و دۆزە ڕەواکەی، هەتا ئەم هەموو لۆمپەینە درۆزنانە تەمسیلی کوردایەتی بۆ بکەن، سەتا سەت هەموو وێستگەیەکی پارتی و هەرێمی کوردستان دەرئەنجامەکەی وەک دەرئەنجامی ڕیفراندۆمەکە ئەبێت.
ساڵێ پێش ئیستە، غرورێکی بێ سەروبەر سەراپا ئەم حیزبەی تەنی بو بە لووت ئاماژەی سیاسیان ئەکرد و، دەوڵەتی کوردستانیان چێ ئەکرد، ئیمڕۆکە دەیان جار ئەچنە بەغدا بۆ ئەوەی پردەکەی پردێ یان بۆ چاک بکەن!. دەوڵەتی کوردی لە ئامادەکردنی تاکی کوردییەوە دەست پێ ئەکات، دەنگدان بۆ دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ گەلێکی چەوساوە نەک بۆ کورد لە هەر شوێنێکی دونیا کارێکی ڕەوایە، وەلێ بۆ حیزبێک کە سەدان مشەخۆر سەریان تێ نابێت و لە هیچ ئاستێکی جیهانی و هەرێمایەتی و عێراقی و ناوخۆییدا هیچیان نە کێڵا بێت هەموو بانگەشەیەکیان کارەساتێکی ترە. ئەوجا ئازا کوردە ڕەسەنەکانی دەرەوەی پارتی و ناو پارتین کە ئیتر بە دەرزییەک میزڵدانی ئەم هەموو پیاوە گەندەڵ و درۆزنانە بتەقێنن… با ئەو هەڵبژاردنەش ببینین.!.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت