بەختیار نامیق: شەڕی ئەمریکا و گۆرانی هاوکێشەکان و پشتی کەوالیس.

ئەگەر پێشتر هاوپەیمانی ناتۆ و وارشۆ دو بلۆکی بەرامبەر یەک بوبێتن و بە کۆمەڵێک قۆناغی هەستیاری پڕ لە کێشمە کێشی بەرژەوەندی وڵاتاندا ڕۆشبێت، ئەوا دوای باڵادەستی ناتۆ و هەژمونگەرایی بەسەر بەشێکی زۆر لە بەرەی سەربازی و ئابوری و سیاسیدا، ئێستە ئەمریکا لە بەرامبەر چاینادایە و ململانێکانیان دەبێتە ئەو شەڕەی کە دەکرێت کۆی نەخشەی هاوپەیمانیەتیەکان هەڵبوەشێنێتەوە یان دەستکاریان بکرێت، یان هاوپەیمانی تر دروست ببێت و نەخشە کۆنەکان تەواو کارتۆنی بنەوە، ئەو کاتەی کە چاینا بە سیاسەتێکی نەرمی ئابوری و تەکنەلۆژی دەبێتە یەکێک لە ژمارە گەورەکانی بەرامبەر ئەمریکا و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، ئیتر ئەمریکا دوای ترامپ دەیەوێت بەر بەم فراوانخوازیە ئابوریەی چاینا بگرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چاینا نەیتوانی لە ڕێی کیم جونەوە ئەمریکا غافڵ بکات تا نەخشەکەی جێ بەجێ بکات و ڕوسیاش لە دوژمنێکی کۆنی ئەمریکاوە دەبێتە دۆستێکی تازەی ئەمریکا و مێزی بەرژەوەندی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە، ئەو کاتەی لە سەنگافورە ڕێککەوتنی نێوان ترامپ و کیم جون تەواو بو سەحنی شەڕی ترامپ بەرە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایی ناوەڕاست جوڵا، بە مانایەکی تر ئەگەر ئەوروپا و ئەمریکا هاوپەیمان بوبێتن لە بەرامبەر جۆرێک لە هاوپەیمانیەتیەکی کاڵی ڕوسیا و چاینا و ئێران، ئەوا دوای کارکردن لە (ڕێگەی ئاوریشمی ) کۆی هاوکێشەکان پێچەوانە دەبنەوە (ڕێگەی ئاورشمی ڕێگەیەکی فراوانی وشکانی و ئاسمانی و دەریای چاینایە کە هەشت ڕێگەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایی ناوەڕاست بە دەریای قەزوینیشەوە دەبەستێتەوە بە جیهانەوە .. سەیری وێنەی یەک بکە ) ئێستە ڕوسیا و ئەمریکا هاوبەرژەوەندین لە بەرابەر ترسەکانی ڕێگەی ئاورشمی چاینادا، بەشێک لە ئەوروپا و چاینا هاوبەرژەوەندین لەبەردەم ڕێگەی ئاورشمی دا، هەر ئەو کات دوای دەرکەوتنی داعش وەک سیناریوی (کورەی هەنگ ) ئەمریکا کاری لەسەر ڕێککەوتنی سەنگافورە کرد و هەر دوای ڕێککەوتنەکە کاری لەسەر قەیدکردنی ئابوری ولاتان کرد بە پێی نەخشەی دژی بچوککردنەوەی چاینا و ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە ( باڵادەستی ئەمریکا) لە باج خستنە سەر دۆستەکانیەوە دەستی پێ کرد ( سعودیە بە نمونە ) پاشان بۆ دژەکانی، لە ئێستادا هەر وڵاتێک ئەم ڕێگەیەی پیا بڕوات دەکەوێتە بەر غەزەبی شێرە سور (ترامپ)، لەم نێوەندەدا ئێران و تورکیا بەشێکی گەورەن لەو ڕێگەیە، بۆیە ئەمریکا بە بیانوی جورا و جۆرەوە دەیەوێت ئەم دو وڵاتە وا لاوز بکات کە توانای تەواوکاری ئەم ڕێگەیان نەبێت ( ئێران دۆسییەی ئەتۆمی و تورکیا قەشەیەک ) هەر بۆیە ئەگەر جیوپۆلەتیکی تورکیا گرنگ بێت بۆ ئەمریکا ئەوا دەبێت تورکیا تەواوی داواکاریەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات و هێشتا هەر بە لاوازی دەیکات بە دۆستی خۆی( دۆستێکی لاواز) چونکە کۆتایی ڕێگەی ئاورشمی لەسەر بەندەری جیهانە، لەلایەکی ترەوە کار لەسەر بچوککردنەوەی ئێران دەکات وەک ئەختەبوتێک قاچەکانی دەبرێتەوە لە یەمەن و فەلەستین و لوبنان و سوریا و عێراقدا تا بتوانێ لە بری تورکیا باوکێکی دەستە مۆی وەک سعودیە بکاتە باوکی هیلالی شیعە ( قەیدی دوسەرەی ئێران و عێراق ، هنری کسنجەر) دوبارە بکاتەوە و قەیدی دوسەرەی هیلالی شیعە و هیلالی سونە پەیڕە و بکات، ئەمەش ببێتە سەرەتایەک بۆ هاوسەنگی نێوان چوار هیلال ( شیعە و سونە و کورد و ئیسرائیل ) .
ئێستە دوای ئەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا و ئێران دەستی پێکرد ئێران بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی وڵاتانی سەر دەریای قەزوین، کە چەندین ساڵە ئێران ڕێگری سەرەکی بوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە بەرەیەک دژی ئەمریکا بکەنەوە لە پاکستان و ئێران و چاینا و تورکیا وە دەست پێ بکات، هەر لێرەوە، شانسی ئەو وڵاتانە بەرز دەبێتەوە کە دەکەونە سەر ڕێگای ئەم شەڕەی ئەمریکا دژی ڕێگەی ئاورشمی، دواجار ئەگەر شەڕی گەروی هورمز کە شەڕی تەنها ئێران نیە، بەڵکو شەڕی چاینا و ئێرانە بگاتە لوتکە هێشتا ڕێ لە ئەمریکا ناگرێت ئەو شەڕە بکات هەرچەندە بۆ ئەمریکا شەڕێکی قورسە، لە ناو ئەم بەریەککەوتنانەدا دنیایەک یاری و سیناریۆ هەیە، بێ دەنگی ڕوسیا جۆرێکە لە هاوبەرژەوەندی لەگەڵ ئەمریکادا، ئێستە فۆکس لەسەر ئێران و تورکیایە بە پلەی یەکەم ( هەرچەندە کۆمەڵێک شەڕی تر هەیە لە ناو ناتۆدا بەڵام گرنگترینیان تورکیا و ئێرانە ).
ئەمریکا کارتەکانی بەرامبەر بەم دو وڵاتە بەکار دەهێنێت و پێگەی خۆی لە ناوەندی ئەم شەرانەدا بەهێز دەکات کە بە پێی نەخشەی جوگرافی و جیوپۆلەتیکی کوردستان دەگرێتەوە ( باشور و ڕۆژئاوا) کە دەبێتە تەواو کاری بنکەی سەربازی ئەمریکا بۆ لتوانیا و کەنداو و دەبێتە بەدیلی ئەنجەرلیک، شەڕی بەرامبەر ئێران لە ڕوی ئابورەیەوە دەستی پێکردوە و لە ڕوی سەربازیشەوە لە یەمەنەوە دەستی پی کردوە، لە بەرامبەر تورکیا سەرەتای دەست پێکردنیەتی کە سوریا سەکۆی بەریەککەوتنەکانە و کوردی ڕۆژئاوا گرنگترین کارتی ئەمریکا دەبێت بەرامبەر تورکیا و لە عەفرینەوە دەست پی دەکات و بەشار و کورد ڕێک دەخات بە گڵۆپی سەوزی ڕوسیاوە و دەیخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلەوە، وە بەشاریش لە ژێر دەستی ئێران دەردەهێنرێت و نەخشەکەی دەچیتەوە تەل ئەبیب (جێهێشتنی کڵاو شینەکان لە بەرزاییەکانی جۆلاندا ) ئێران وردە وردە ناوچەکانی ژێر هەژمونی خۆی جێدەهێڵێ چونکە لە ناوەوە ئەگەری ڕوخانی ناوەکی بەهێز هەیە.

لە باشور چی دەگوزەرێ و چی لە پشتی کەوالیسەوەیە ..؟
بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و بونی بنکەیەکی بەهێز بۆ ئەمریکا بۆ شەڕی تورکیا و ئێران و دەرکردنی ئێران لە عێراق و دامەزراندنی عێراقێک کە نمونەی سعودیە بێت بۆ ئەمریکا و شیعەیەکی ئەمریکی لە عێراق حکوم بکات، باشور پێگەیەکی گرنگە بۆ ئەم شەڕەی ئەمریکا ( بە ناوی قونسوڵگەریەوە تێچوی 600 ملیۆن دۆلار) بەرامبەر نەیارەکانی، ئەگەر پێشتر ڕێککەوتننامەی ستراتیژی لە نێوان تورکیا و ئێراندا بوبێت و ڕەگێکی مێژوی هەبوبێت ( زهاو و ئەرز ڕۆم و… هتد) ئەوا هەمان ڕێککەوتن کە تورکیا و ئێران ( وەک دو پیاوی نەخۆش) بەجێ ی دێڵن دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکاوە، ئەمریکاش بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە ئارام بێت بۆ ئەوەی بتوانێت عێراقی دوای هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە و شەڕەکانی تری لێرەوە بکات دەبێت ناوچەیەک یان زۆنێکی ئارام بێت، هەر لە چونی موقتەداوە بۆ سعودیە و پێکهێنانی کوتلەیەکی پەرلەمانی بۆ عێراق سەرەتای گرنگی باشور دەردەکەوێت، ئێستە ئەگەر ئەمریکا ڕێککەوتنی ستراتیژی لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت، ئەوا بە ئاشکرا بە کورد دەڵێ کە دەبێت یەک بن، وە حساب بۆ هەمو هێزەکان بکرێت( ڕاگەیاندنەکەی بەرزانی و دانیشتنی هەردو بنەماڵەی بەرزانی و تالەبانی بە نهێنی ) واتا هەمو ئەو هێزانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوی عێرا ق و کوردستان بەشدار بون دەبێت حسبیان بۆ بکرێت بە هێزی تازەشەوە، هەر هێزیک بیەوێت ئەم ئاسایشە کە بۆ ئەمریکا گرنگە تێک بدات لە ڕێ ی هێزەکانی دۆستی خۆیەوە سفر دەکرێتەوە، ئەڵبەت بۆ هەمو ئەمانە دنیایەک سیناریۆ هەیە، دەکرێت ئێمەی لە سیناریۆیەکدا وا بنینین کە ئەمە دژی ئەم پیودانگانەیە کە باسی دەکەین لە ڕاستیدا دەکرێت تەنها ماکیاجێک بێت بۆ خڵەفاندنی هێزی سێیەم.
ئەم گۆرانکاریانە بۆ باشور و ڕۆژئاوا هیجی کەمتر نیە لە ڕوخانی سەدام و جێهێشتنی ڕۆژئاوا لە لایەن بەشار و دامەزراندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا، ئەوەی دەمێنێتەوە کورد خۆیەتی بە تایبەت لە باشور کە بتوانێت یاری لەناو ئەم ساحە تازەیەدا بکات، خۆ ئەگەر بتوانێت ئەم یاریە بکات ئەوا لە عێراقدا دەبێتە هێزێکی کاریگەر و سەرەتاکانیشی دەستی پێکردوە ( کردنەوەی ڕێگای هەولێر و بەغداد ) وە کەرکوکیش دەخرێتەوە ژێر دەستی کورد بە پێ ی دەستور و پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یەکەم هەنگاویش لە تەقاندنەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی و یاسای تیرۆر و سەرۆکایەتی هەرێم و قەید کردنی بانکەکانەوە دەستی پێ کردوە، کورد گەر نەتوانێ عاقلانە مامەلە لەگەڵ ئەم ڕوداوانەدا بکات و بکەوێتە بەر بەداشی بەریەککەوتنەکانەوە و هەڵەی وەک ڕیفراندۆم و ئۆکتۆبەر دوبارە بکاتەوە ئەوا کورد دەگەڕێتەوە بۆ پێش بەیانی 11ی ئازار .
وێنەی یەک ( ڕێگای ئاوشمی)

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies