شاخەوان سەنگاوی: عێراق لە بەر دەرگای شەرێکی دیکەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لە پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق لە 12 ئایاری 2018 ئاشکرا کردنی، وەها دەرئەنجامێک کە زۆربەی لایەن عێراقی و کوردستان بەو جۆرە لە دەرئەنجام ڕازی نەبوون، بەڵام هەندێک لەو لایەنانە هەر لە سەرەتاوە بەبێ ئەوەی خۆیان لە قەرەی کورد وەتەنی (شەڕێکی خۆتڕێن بدە) دەستیان لەو مافەی خۆیان هەڵگرت. بێدەنگیەکەی شەریفانەیان بۆ خۆیان هەڵبژارد، بەڵام هەندێ لە لایەنانەکانی دیکەش بەتایبەتی لایەن کوردیەکان کە خۆی لە چوار لایەنە کوردیەکە دەبینیەوە، لە سەرەتادا بەدەنگێکی دلێرانە کەجێی رەزامەندی تەواوی هاولاتیانی عێراق بوو، توانیان کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن بخنە بەردەم لێپرسینەوەیەکی بەرپرسانە، هێنانە سەرخەتی دەستەی دادوەری بەمەبەستی گەڕانەوەی دەنگە دزراوەکانی نێو سندوقەکان بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی خۆیان و دەرخستنی سەنگی ڕاستەقینەی پارت و کەسایەتیە عێراقیەکان وەکو ئەوەی کە لە گۆڕەپانەکەدا هەیە.
بەڵام ئیدی من نازانم سەرانی سیاسی ئەو پارتانە نەیاندەزانی یان خۆیان لە قەرەی نەزانیەکی وا دەدا کە ئەم جۆرە لە کاری تەزویرکاریە بە تەنها لە لایەن پارتە عێراقی و کوردستانیەکانەوە مەحاڵە ئەنجام بدرێت، ئەگەر دەستەکانی ئەودیوو سنور ڕێگاکانیان بۆ خۆش نەکەن ئەمەش بەروونی دەرکەوت لە دووبارە هەژمار کردنەوەی دەنگەکان لە لایەن دەستەی دادوەرانەوە کە دانی نا بە دەرئەنجامەکانی کۆی پرۆسەکە بە بێ ئەوەی هیچ گۆڕانکاریەک لە دەرئەنجامەکاندا ڕووبدات، لە ئەنجامی دووبارە هەژمار کردنەوەی دەنگەکان.
چونکە ئەو دەستانەی ئەودیوو سنورە هەر یەکێکیان دەیەوێت بەو ئاوازەی کە خۆی دەیەوێت سەما بە سیاسیەکانی عێراق بکاو بەتایبەتی دەستە ئێرانی و ئەمەریکیەکان کە لایەن قاسمی سڵێمانی و برێک ماگۆرگەوە بەڕێوەدەبڕێت، نەخشە ڕێگاکانیان بۆ دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆکانیان بەمەبەستی دروستکردنی گەوەرەترین کوتلەی پەرلەمانیی، پێکهێنانی حکومەتێ کە کاری لە پێشینەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەوان بێت بۆ چوار ساڵی دیکە، بەڵام لە بەرامبەردا لایەنەکەی دیکە هەر وا بە سانای دانانیشێت لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا بە دیار تەماشاکردنی یاریەکانی بەرامبەرەوە بگرە ئەمیش یاریەکانی خۆی دەکەن بەبێ ئەوەی تەماشیەکی داوەی خۆی بکەن و ببینێ کێ زەرەر مەندی یەکەمە لەم گەمانە.
هەر وەکو بینیمان گروپەکەی برێک ماگۆرک کە بە گروپی ئوتێل بابلیش ناودەبرێن لە سەر وەختی ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلە لە لایەن کوتلەکەی قاسمی سڵێیمانیەوە خەونە لە مێژینەکەیان لە بار برا، ئەگەر بهاتایە ئەو خەونەی گروپەکەی ئوتێل بابل سەریبگراتایە ئەوا گروپی بەرامبەر لە پای ئەم شکستەیدا پەنایی دەبردە بەر شڵاژانی شەقامی عێراقی دووبارە زیندوو کردنەوەی شانە نووستوەکانی داعش یان دروستکردنی هاوشێوەکانی داعش بە مەبەستی پیشاندانی بێ توانای دەسڵاتمەدارانی عێراق لە پرۆسەی حکومەتداریدا. هەمان سیناریۆش بەدیوەکەی تریشدا ڕاست دەردەچێت لە ئەگەری سەرکەوتنی گرووپەکەی قاسمی سڵێیمانی لە ئایندەدا لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، کەواتە عێراق لە بەر دەرگای شەرێکی دیکەی داسەپێنراودایە.
لە ئەنجامی دروست نەبوونی کۆ دەنگیەکای نیشتمانی لە نێوان سەرجەم لیستە براوەکانی هەڵبژاردنەکەی 12 ئایار کە ئەمیش خۆی دەبینێتەوە لە بەیەک گەیشتنی هەردوو جەمسەری ( ئەمەریکی + ئێران) لە سەر مێزی گفتوگۆکانی عێراق کە خۆی وێنا دەکات لە گروپەکەی عەبادی و مالکی بە مەبستی پێکهێنانی حکومەتێک کە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەلکی عێراق و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان لە پێشینەی کارەکانی بێت بەخەڵکی عێراق نەک عێراق بکرێت بە گۆڕەپانی یەک لایی کردنەوەی ململانێە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی نێوان ئەمەریکاو ئێران لە ناوچەکەدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت