مەعروف ڕەسافی: بۆ حەقیقەت نەک مێژوو, به‌ ناوی حه‌قیقه‌تی ڕه‌های بێكۆتایییه‌وه.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

كه‌سایه‌تی محه‌مه‌د/ بەشی دووەم و سێیەم

تێبینی/ ئەم پەرتووکە کە بە ناونیشانی ( کەسایەتی محەمەد)، نوسراوەو، خاوەنەکەی نوسەر و ڕۆشنبیر مەعروف رەسافییە، زمانزاکەی نوسەرو رووناکبیر عیماد عەلی یە، بە بەش بەش بڵاوی دەکەیەنەوە لە وتاریکورددا. بەهۆکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە دەمانگەینێت بە ڕاستییەک، کەهەموومان لەشتە شاراوەکانی دینی ئیسلام بگەین، گەر حەوسەڵەی خوێندنەوەمان هەبێت، گەر بمانەوێت ئەو بیرباوەڕەی دوای کەوتون بەنەزانانە تێی نەگەن. وتاریکورد.

بۆ حەقیقەت نەک مێژوو, به‌ ناوی حه‌قیقه‌تی ڕه‌های بێكۆتایییه‌وه.
سپاسگوزاری حه‌قیقه‌تین و سڵاو و سه‌نا و ئاشتییش له‌وه‌وه‌ باڵبكێشێت به‌ سه‌ر ئێمه‌دا. پاش ئەوەی بۆ مێژووم دەنووسی و حسابم بۆدەکرد و پێگەی وام بۆ دادەنا کە شایانی ئەوەبێت چیی بۆ بنووسم، تا ئەوەی لە پێشدا گوتبووم ده‌یڵێمه‌وه‌:
لیجعله أحدوثة كل مخبر و أكتب للتاریخ ما أنا كاتب. واته‌: باببێت به‌ قسه‌و باسی هه‌موو هه‌واڵبه‌رێك، كه‌ ئه‌وه‌ی من ده‌ینوسم بۆ مێژووه‌.
بەڵام ڕۆژگار بە ڕووداوەکانییەوە مرۆڤ پێدەگەیەنێت، لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی تر ده‌یگۆڕێت و لە کارەکتەرێکەوە بۆ ئەویتر دەیگوازێته‌وه. ڕۆژگار وایلێکردم، هیچ بەها و قورسایییەک بۆ مێژوو دانەنێم و حسابی بۆ نەکەم، کە بینیم ماڵی درۆیە و کەشی چەواشە و هەڵگری مەیلی خەڵکە، ئەگەر تەماشای بکەی وەک من دەبیت، وەک کۆکراوەی بارە لمێكی گه‌وره‌ وایه‌، كه‌ ورده‌ حەقیقەتێكی په‌رشوبڵاوی تێدا ونبووبێت، بۆیه‌ قورسە لە سەر مرۆڤ لەو هه‌موو ناحه‌قییه‌ زۆروزه‌وه‌نده‌دا بیدۆزێتەوە.
ئەمەیش وای لێکردم قەسیدەی “چەواشەی مێژوو” بنووسم، دەڵێم:
روت لقرائتها إلا حدیث ملفق وما كتب التاریخ فی كل ما
فـــــكیف بــإمر الغابرین نصدق نظرنا لامر الحاضرین فرأبنا
فكیف إذن فیهن یصـــدق مهرق وما صدقتنا فی الحقائق أعین
بخبث السجایا شد ما نتحمق وهل قد خصصنا دون من مات قبلنا
به‌ واتای: (ئه‌وانه‌ی شت ده‌نوسن بۆ خوێندنه‌وه،‌ قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌ و، مێژوو‌ هه‌موو شتێكیان نه‌نوسیوه‌ و ئێمه‌ چۆن به و‌ قسه‌ زۆر كۆنانه‌ باوه‌ر بكه‌ین و‌ ته‌ماشای كاروباری خه‌ڵكی ئێستا بكه‌ین سڵبكه‌ینه‌وه‌ وچاو باوه‌ر به‌و حه‌قیقه‌تانه‌ نه‌كات و، چۆن ئه‌وه‌ی وردبین بێت باوه‌ر به‌ شتێك ده‌كات چاو باوه‌ری پێ نه‌كات و، به‌ ساده‌یی خۆمان گه‌لحۆ بین و به‌ شتێكه‌وه‌ خه‌ریك بین‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ پێش ئێمه‌ مردوون، په‌ییان پێ نه‌بردبووه‌).
من حەقیقەت لە مێژوو بێبەری دەکەم و ئەمڕۆ ئەوەی دەینووسم تەنها بۆ حه‌قیقه‌تی بێ هاوبەشە لای من.
ئەگەر حەقیقەتم بەوەی دەینووسم ڕازیکرد، خەڵک لە خۆم بێزاردەکەم، بەڵام تووڕەبوونەکەیان هیچ زەرەرم لێنادات، کە حەقیقەتم ڕازی کرد، هەروەها ڕازیكردنەکەیشی له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ هیچ قازانج بەوان ناگەیەنێت، له‌ كاتێكدا چاویان بە پەردەی بێزاربوون لە من داپۆشرابێت، قین لە دڵیاندا لە دژم لەنگەری گرتبێت، بەڵام وەک پێشینان دەڵێن، ئەمە من و ئەوەیش ئەوان:
عندك راض الای مختلف نحن بما عندنا وأنت بما
ئەی خوێنەری بەڕێز، ئەگەر بڵێم کێ ئەوەت بۆ زامن دەکات کە حەقیقەت ڕازی بکەیت؟ ئایا لەوەی دەینووسی ڕازیبیت لەو داوا ڕووتانەنییە کە تۆ بانگەشەی دەکەیت. لەوێدا دەڵێم: ئازادیی فیکر بەسە بۆ زامنکردنی ڕەزای حەقیقەت. لە سەرکەوتنی ئەم داوایە و بۆ ڕاستگۆیی، هیچم لە سەر نییە جگە لەبیرکردنەوەی ئازاد و بەئازادی نووسین، ئەگەر ئه‌وه‌م پێکا، ئەوە ڕازیی دەکەم و ئەگەر هەڵەیشم کرد ئەوە دەمبوورێت، لەبەرئەوەی تەنها مەبه‌ستم ڕازیکردنی ئەو بوە و بۆ هیچ لایەکی تر لام نەداوە. بۆ هیچ شتێک نەگەڕاوم جگە لە گەییشتن بەو. ئەگەر بە دوای مەیلی خودی لە نووسیندا نەبم، له‌وه‌یش بەرپرس ده‌بم کە ناتوانم بیگەمێ، بەڵام بێزاریی خەڵک لەبەر ئەوەی جیاوازم لە کۆکبوون لەگەڵ حەقیقەت و بە ڕاشکاوی پێم ڕاگەیاندن، بە پێچەوانەی ئەوان، کە لە سەر عادەتی بیماری و كلاسیكیی چروکی ئەوان ناڕۆم، لەبەر ئەوەی بۆ هیچ شتێک نانووسم جگە لە حەقیقەت، بۆیه‌ ئەوەندە گوێیان پێنادەم:
ألا فلیقل ما شا‌ء فی المفند لعمرك أن الحر لا یتقید. به‌ واتای (با هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ره‌تیبكاته‌وه‌ باقسه‌ی خۆی‌ بكات، خه‌ڵكی ئازاد خۆی به‌ هیچ شتێكه‌وه‌ نابه‌ستێته‌وه).‌
دەزانم ئه‌وان تووڕە دەبن و هاوار دەکەن و جنێو دەدەن، ئه‌مه‌یش ئەگەر لە ژیاندابم ئازارم دەدات، بەڵام لەبەر حەقیقەت بەرگەی دەگرم. ئەگەر وا نەبم چۆن قسە بەناوی ئه‌وه‌وه‌ دەکەم و وه‌ك هه‌موو ئازادیخوازێك خۆشمدەوێت. ئەگەر لە ژیاندا نەمام هیچ خێرێک لەجنێوەکانیان نابینم وەک ئەوانیش نایبینن. وەک محەمەد کوڕی عەبدولڵای گەورەی گەورەکانی بەشەر دەڵێت، جنێودان به‌ مردوو نه‌ ئازاری زیندوو ده‌دات و نه‌زیانیش له‌ مردوو.
مەعرووف ڕەسافی
فەلووجە پێنجی تەمووزی ساڵی 1933

محەمەد
گەورەترین پیاو كه‌ مێژوو به‌ خۆیه‌وه‌ بینیبێتی، گەورەترین گۆڕانکاریی گشتی لە ئایین و سیاسەت و کۆمەڵایەتیی دروستکرد، ئەم گۆڕانکارییەی لە ڕێگەی ڕابوونێکەوە لە عەرەبەوە دەستیپێکرد و لە جیهاندا کۆتایی پێ هێنا. ڕێڕەوی ژیانی مرۆڤایەتیی گۆڕی، له‌وه‌ی تێیدابوو بەرەو باڵاتری برد، کاریگەرییەکانی لە کاتێکی کەمدا خۆرهەڵات و خۆرئاوایان گرتەوە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆیش ماوە و تا خوا بیەوێت دەمێنێت.
ئەم کەسایەتییە گەورەیە کە لە محەمەد کوڕی عەبدولڵا لەبەنی ئادەمدا خۆی دەبینێتەوە، هێماکانی کامڵبوونی مرۆڤایەتی تێداکۆبوەتەوە، کە مێژوو لەم جۆرەی لە پێش ئه‌م تێدا نەبوە.
هیمه‌تێك کە هیچ شتێك ڕەتی نه‌کاتەوە، بیرکردنەوەی قوڵی دوورمەودا، خەیاڵێکی فراوانی بەهێز کە بههێزه‌كه‌ی بەرەنگاری له‌ حەقیقەت بكات، خواستێکی بەرز کە هیچ شتێک لە سەروویه‌وە نەبێت. ئەمەیە ئەو بنه‌چه‌ ڕەسەنەی کە ئەم کەسایەتییەی محەمەدی لێ دروستبوە. جگە لە فراوانیی عەقڵ و ژیرییەکی بەتین، بەڵام لەم لایەنەوە لە دەوروبەرەکەی کە تێیدا گەورە بوە و ئەو بنەمایەی کە تێیدا گەشەی کردوە به‌ده‌ر نه‌بوه‌، واتە باڵاییی عەقڵی لە سەرووی عەقڵیەتی عەرەبیزەمان و ژینگەکەی خۆیه‌وه‌ نەبوە، بەڵام لە لایەنی ئارامی و سەبر و موکوڕبوونه‌وه‌ هاوشانی نەبوە، ئەگەر عاقڵمەندێک و ژیرێکی تر لە سەرووی ئەویشدا بووبێت. لەگەڵ ئەوه‌یشدا هەروەک هەموو کەسێک لە کەموکورتی بەدەر نەبوە.
ئەگەر ئەوهەواڵە دروستکراوانە بەدرۆبخەینەوە، کە حیکایەتخوانەکان بۆیان گواستووینەتەوە، به‌ڵام عەقڵ و ئایەتەکانی قورئانیش بە درۆیان دەخەنەوە، لە ژیانیدا هیچ شتێک نییە بەدەر لە عادەت و سوننەتی خودا کە گۆڕانکاری و جێگۆڕکێ قبوڵ نه‌کات. مەبەستم لە سوننەتی خودا واتە سیستمی سروشتە، بەڵکوو ژیان هەمووی جگە لەوەی کە سوننەتی خودا لە خەڵقی خۆیدا فەرزی دەکات، هیچی تر نییە.
ئەویش لە عەیبە بەدەر نییە لەبەر ئەوەی بەشەرە، لێرەدا ناڵێم: کە پەندەکە دەڵێت (چەند عەیبەت کەم بوو، مەرد و خانەدان دەردەکەویت)، بەڵکوو دەڵێم (زۆرینەی بێ عەیبەکان بەرز دەبنەوە). لەبەر ئەوەی پەندی دوەم بێ یەکەم وا پیشاندەدات کە کامڵی ڕەها تەنها بۆ خودایە، بەڵکوو عەیبەکانی مرۆڤ وەک خۆیان عەیبە نەبوون، بەڵکوو بۆ کاروبارێک کە لە بەرژەوەندیی گشتیی کۆمەڵگەدا بە عەیبە ناسراون، ئەو کەسەی کار بۆ بەرژەوەندیی گشتی بکات، عەیبەی کارەکانی عەیبە نین، بەڵکوو بەرژەوەندیی گشتی وا فەرز دەکات ئه‌و كاره‌ بۆ تاک عەیبە بێت، بەڵام تاک هیچ حکومێکی لە ئاست گشتیدا نییە.
عەیبەیش لە پلەی کەسێکەوە بۆ ئەوی تر دەگۆڕێت، لەوانەیە شتێک بۆ کەسێک عەیبە بێت، بەڵام بۆ کەسێکی تر وانەبێت، ئەوەیشگوتراوە؛ چاکەی بێتاوانەکان خراپەی نزیکەکانە. بێگومان ئەو عەیبانەی لە سەر محەمەد حسابی دەکەین، بۆ کەسایەتییەکی وەک ئەو لەو مەقام و پێگە باڵایە نەبێت ئه‌گینا عەیبە نییە.
ئەم قسەیەی کردمان لە سەر کەسایەتیی سەیری پێغەمبەر و کورتکراوەی ئەو درێژە باسکردنەیە گه‌ر خودا یاربێت دواتر ڕوونیدەکەینەوە.

لا إله إلا الڵه
سەردەمێکی درێژ بە سەر مرۆڤایەتدا تێپەڕی، کە بە کۆیلەیی لە نێوان بەخێوکەر و بەخێوکراودا ده‌ژیان. بەخێوکەرێک لە نیعمەتدابێت و بەخێوکراو لە ئازاردا. زۆرێک لە بەخێوکەران لە پلەیەکی جیاوازدابوون، بەڵام زۆرینەی زۆری بەخێوکراوان هەوڵ و تەقەلایان دەدا و ئازاریان دەچەشت بۆ خۆشگوزەرانیی بەخێوکەران. لەترسا یان لە تەماعی شتێکدا بەخێوکراوان کاریان بۆدەکردن و دەیانپەرستن، محەمەد لە یەکێک لە ئایەتەکانی قورئاندا ئاماژەی بەم حاڵەتە داوە. دەڵێت: {قل یاأهل الكتاب تعالوا إلی كلمە سواء بینناو بینكم ألا نعبد إلا الله ولا نشڕك به شیئا ولا یتخذ بعضنا بعضا أربابا من دون الله فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون} [آل عمران: 64] به‌ واتای: بڵێ ئێوه‌ی ئه‌هلی كتێب ده‌سا وه‌رن ئێمه‌ و ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وقسه‌یه‌ سوربین كه‌ بۆ هه‌موومان وه‌ك یه‌كه‌ و، جگه‌ له‌وه‌ی خودا نه‌په‌رستین با هاوبه‌شی بۆ په‌یدا نه‌كه‌ین ونه‌رۆین هه‌ندێكمان هه‌ندێك بۆ په‌رستن هه‌‌ڵبژێرین. ئێوه‌ به‌ شایه‌تی ده‌گرم كه‌ ئێمه‌‌ خۆمان به‌ خودا ده‌سپێرین.
ئەوەی بەخێوکەران بەخێوکراوانیان پێ کۆیلەدەکرد، هێزی مادیی وەک هێزی لەشولار و چەک و تەقەمەنی و هاوکاران بوه‌، یانشتی ئەدەبیی وەک ئایین و پاشکۆکانی له‌ لایه‌ن سەرۆک قەشەکانه‌وه. یان هەردوو هێزەکە هاوشان بوون پێکەوە. بە کورتییەکەی ئەم دوو هێزە لەوەتەی مێژوو هەیە، تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ ئامڕازی بە کۆیلەکردن بوون لە لایەن مرۆڤەوە. بێشک ئەم حاڵەتە جگە لە مافی بەخێوکەران لە کۆمەڵگە هیچی تر نه‌بوه‌، بۆیه‌ پێویستی بە چاکسازی بوه‌، ئەوەی محەمەد لە وشەی یەکبوون (لا إله إلا الله) هێنای، لە داهێنانی خۆی بوو، لەوێدا پێش ئەو هیچ کەسێک پێی هەڵنەستابوو. لەبەر ئەوەی (یهوا) ئیلاهی یەهوود ئەگەر یەکێکیش بووبێت، بەڵام ئیلاهی گشتی واتە هەموان نەبوو، بە تەنها ئیلاهی ئیسرائیل بوو، وەک ئیلاهی ئیسرائیل بەتەنها لە زەوی پەیمان پێدراوبوو، بەڵام ئیلاهی گەورەی گشتیی هەموان و زاڵ لە سەر سەرجەم خەڵق کراوان ئەو (الله)ەیە کە محەمەد نەک یەکێکی تر ناساندی، بەم واتایە هیچ کەسێک بەم کارە هەڵنەستاوە.
لەوانەیە بگوترێت عەرەب لە جاهیلیەتی پێش محەمەد خودا (الله)یەکی وەهایان ناسیوە، واتە ئیلاهی گشتیی خەلقی سەرجەم خەلقبوان: {ولئن سألتهم من خلق السماءات والأرض لیقولن الله} [لقمان: 25؛ الزمر:38]، به‌واتای: ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ بپرسی : كێ ئاسمانانی ئه‌فراندووه‌؟ ده‌لێن: خودا. دەڵێم بەڵێ، بەڵام ئەوانە تەنهایی نایهێڵنەوە، هاوبەشی بۆ دروستدەکەن، کۆیلایەتی خۆی لە بتپه‌رستی و غەیرە بتەکانیش کۆتایی نایەت.
ئەگەر بە باشی لە واتای (لا إله إلا الله) ورد ببینەوە، ئەوەی تێدا بەدیدەکەین کە مرۆڤ لە بارێکەوە دەگۆڕێت بۆ یەکێکی تری باڵا، لە باری کۆیلایەتیی گشتی دەریاندەهێنێت بۆ قۆناغی کۆیلایەتی تایبەت. واتە سەرجەم مرۆڤایەتی دەکاتە کۆیلەی خودای تاکوتەنهای بێ هاوبەش کە خاڵقی کائینات بێت. ئەو قازانجەی لە وشەی یەکبوون بۆ خەڵک دەبێت نەک بۆ خودا، لەبەر ئەوەی لە کۆیلایەتی بۆ غەیرەخودا ڕزگاریان دەکات، جگە لە خۆیان قازانجه‌كه‌ی بۆ هیچی تر نییە، چونکە خودا هیچ زیانێک لە عیبادەتکردن بۆ یەکێکی تر ناکات و هیچ قازانجێکیش لە بە تەنها عیبادەتکردنی ئەو نەک یەکێکی تر ناکات: {إن الله غنی عن العالمین} [آل عمران: 97]. به‌ واتای: خوا له‌ هه‌موو كه‌سێك بێ نیازتره‌.

جگە لە الله هیچی تر بوونی نییە
پێشتر گوتمان وشەی یەکبوون خەڵکی لەباری کۆیلایەتیی گشتییەوە گۆڕی بۆ قۆناغی کۆیلایەتیی تایبەت. لێرەدا دەڵێین؛ کۆیلایەتییەک بۆ خالقێکی خەلق نەکراو و ڕزقبەخشێک کەس ڕزقی نەدات، کۆیلایەتییەکی شەریفانەیە. هیچ شتێک لەسەری ناکەوێت وەک ئەوەی لە کۆیلایەتییه‌كی گشتی لە زەرەروزیان و لە ئازاری کۆیلە و نیعمەتی کۆیلەداردا دەبێت.
خەڵک لە کۆیلایەتی بۆ خودا “کۆیلایەتیی تایبەتە” دوو قازانج دەکەن؛ یەکەم: لە کۆیلایەتی بۆ غەیرەخودا ڕزگاریان دەبێت، دوەم: لە ڕووی خودییه‌وه‌، لەسەرجەم حاڵەتەکاندا بەرەو ئەسڵ دەچن کە خۆی بەشێکە لەو و بەرەو کۆتایییه‌: {وإلیه ترجعون} [البقرە: 245، ٢٤٥؛ یونس: 56؛ هود: 34]. به‌ واتای: هه‌مووش هه‌ر دێنه‌وه‌ لای ئه‌و.
هەرچەند کۆیلایەتیی تایبەت شەریف بێت، بەڵام پلەیەکی باڵای تر هەیە کە ئەویش پلەی فەنابوونە لە حەقیقەتی گشتیی ڕەهای ناکۆتاییدا، کە ئەویش خودی (الله)یەو ناونیشانی ئەم پلەیە (لا موجود الا الله) به‌ واتای: جگە لە خودا هیچی تر بوونی نییە. ئەوەیش لە لایەن فەیلەسووفەکانی ئیسلام بە یەکبوونی هەبوون دەناسرێت. ئەگەر بۆشاییی ئاسمان بەناکۆتایی و درێژیی زەمەن و فراوانی و دوورایی ئەو زیندەشاراوە و ئاشکرایەی تێدایە، وێنایەکی گشتی لەبەرچاوبێت نەک بەشبەش. لەوێدا تۆ وێنای حەقیقەتی ڕەهای گشتیی بێکۆتایی خودی خودا دەکەیت و دەزانیت جگە لەو هیچ بوونێکی تر نییە. ئەگەر بیرت لای بەشێک لەوێنەی بوونەوەره‌كان وەستایەوە، لەوێدا بیرت لای بوونی گشتی نامێنێت و کوفر بەخودی خودا دەکەیت.
ئەگەر توانیت لە بیرکردنەوەدا وەک بەشەبوونێک خۆت لە بوونی گشتیدا ون بکەیت و لەبیریبکەیت و وێنە دیاریکراوەکەی خۆتت لەبەرچاونەبێت، دەشێت وەک بوونی گشتی دەربکەویت و وەک خودی خودا بدوێیت و کاربکەیت، لەبەر ئەوەی بە وێنەی خۆت، وەک بەشێک جگە لە بوونت وەک وێنەیەک دەرناکەوێت، بەڵام هەبوون، بوونی گشتیی ڕەهایی ناکۆتایییە.
ئەگەر ئەمەت بە باشی تەگبیر کرد، دەزانیت کە حەلاج ڕاستگۆ بوە لە گوتنی “من حەقم”، بەڵام ئەم وتەیەی سەرەڕای ئەوە ڕاستگۆ بوە تێیدا، بە کوفر بەخودی خودا دەبینرێت، لەبەر ئەوەی دەڵێت “من” و من نیشانەی بەشەبوونێکە لە دەرەوەی بوونی گشتیدا و قەوارەی نییە، لە وتەی (محی الدین بن عربی) تێگەییشتم کە دەڵێت: نەسرانییەکان لە به‌خوداكردنی مەسیح کوفریان نەکردوە، بەڵام لە بەتایبەتدانانی مەسیح کوفریان کردوە. واتە لە سەر بەشەوێنای بوونی گشتی وەستاون. هەرچەند دەربارەی یەکێتیی بوون قسەبکەین، دەربڕینەکان کورت دەهێنن، چونكە واتای وردی تێدایە:
وقصر عن تبیانه النظم والنثر ففی النفس ما أعیا العبارە كشفه
قدیر علی تبیانه المنطق الحر وما كل مشعور به فی نفوسنا
إلیه من الالفاظ أعینها الخزر ویا رب معنی دق حتی تخاوصت
به‌ واتای: ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت له‌م باره‌وه‌ به‌ په‌خشان و هۆنینه‌وه‌ باسی بكه‌ین، كورت دێنێت، زۆر شت له‌ ناخدا هه‌یه‌ به‌ده‌ربرین دیارنابێت، به‌ لۆجیكیانه‌ ده‌توانرێت روون بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ناخدا هه‌ستی پێ بكرێت له‌ ئاست هه‌موو قسه‌و له‌فزێكدا به‌ وشه‌ ده‌رنابرێت و له‌وانه‌یه‌ به‌ واتا ده‌ره‌كیه‌كه‌ی لێی بروانین، ناوه‌خنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی نه‌یه‌ته‌وه‌ .
بۆ داوای چاره‌سه‌ر و یه‌كێتی، بیری هەندێکیانم دەربارەی یەکبوونی بوون لابرد. گوتیان خودا لە فڵاندا یان لەگەڵ فڵاندا یەکیگرتوە، ئەمەیش باتڵە و لەگەڵ یەکبوونی بووندا نایەتەوە، یەکگرتن وا فەرزدەکات کە دوو شت هەبێت، شیکەرەوە و شیکراوە، یەکگرتن و یەکگرتوو لەگەڵیدا بێت، ئەمەیش یەکبوونی گشتیی ڕەها ڕەتدەکاتەوە، ناگوترێت خودا لە فڵاندا توایەوە، هه‌روه‌ك چۆن نابێت بڵێین شەپۆل لە ئاودا دەتوێتەوە ئەگەر ئاوێک شەپۆلدار بوو، چونکە لەوێدا،تەنها ئاو هەیە و شەپۆل وێنایەکی بەشێکە لە ئاوەکە و نامێنێت.
محەمەد یەکبوونی بوونی لە قورئاندا دەرخست: {هو الأول والآ‌خر والظاهر و الباطن و هو بكل شی‌ء علیم} [الحدید:3 به واتای:‌ پیشوو ئه‌وه‌ و، دوایی ئه‌وه‌ و، له‌به‌رچاو نادیاره‌ و، له‌ هه‌موو شتێك ئاگاداره‌. ئەم ئایەتە زۆر ڕاشکاوانە باسی ئەوە دەکات کە پێشتر لە هەبوونی گشتی ڕەهادا گوتمان، پێش ئێمە ئەگەر گوتمان: یەکەم؛ کە درکی پێناکرێت و بە کۆتایییەکەی ناگەین و به‌ دیار و ئاشکرا و ناوەخنه‌كه‌یشی نابینرێت، هەموو ئەوانە خودایە، واتای ئەمە له‌وه‌دا ڕاشکاوانەیە کە هیچ هەبوونێک جگە لە خودا بوونی نییە، ئەمەیش یەکبوونی بوون دەگەیەنێت. ئایا محەمەدگەییشتە ئەم پلە باڵایە لە بیرکردنەوەدا، یان لە خەڵکی ترەوە بە تەڵقین وەریگرت؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستی بە توێژینەوە و كنه‌كردنە، منیش ئەمڕۆ لەم نووسینەدا، لە ماڵێکدا لە فەلووجە دابڕاوم لە ئامڕازی توێژینەوە و کنەکردن، هیچ کتێبێکم لا نییە بگەڕێمەوە بۆی، خوێنەر بمبوورێت ئەگەر پێی بڵێم، کە ناتوانم بە هیچ شێوەیەک وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە.
درککردن و گەییشتنی محەمەد بەم پلە باڵایەی، کە هیچ هەبوونێک نییە جگە لە خودا، بە توانا لە ڕادەبەدەرەکەی (کە لە کردەوەکانییەوە دەردەکەوێت) توانیی لەگەڵ بوونی حەقی گشتیی ڕەهای ناکۆتایی تێکەڵ بێت و خۆی تێیدا ون بکات، تێیدا بڵاوببێتەوە، بوونی خۆی وەک بەشەبوونێک لەبیربکات، بۆیە بۆی هەیە لە سەر خودی خودا چی بڵێت و کارەکانی بکاتە کاری خودا. وەک لە قورئاندا هاتوە: {وما رمیت إذ رمیت ولكن الله رمی} [الانفال: 17].به‌ واتای: ئیوه‌ ئه‌وانتان نه‌كوشت خودا كوشتنی.وەک: ) {إن الذین یبایعونك إنما یبایعون الله ید الله فوق أیدیهم} [الفتح: 10] به‌ واتای: ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌به‌ستن با بزانن په‌یمان له‌گه‌ڵ خودا ده‌به‌ستن، ده‌ستی خودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌واندایه‌.

واتە بەیعەتکردن بۆ محەمەد بەیعەتکردنە بۆ خودا، دەستی خودا له‌سه‌رووی دەستی ئه‌واندایە، بەم دەربڕینە فەلسەفییە، لەوەی دەیڵێت لە سەر خودا ڕاستگۆیە، دواتر دەربڕینی تریشی دەردەخەین کە دیسان ڕاستگۆیە تێیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت